بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەکارھێنەر:Azad ali

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سیار 1/ ئایه‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ى به‌بێ حیكمه‌ت به‌دیهێناوه‌؟ وه‌ڵام/ بێگومان خواى گه‌وره‌ هه‌روه‌ها بونه‌وه‌رى به‌خۆراِیى وبه‌بێ حیكمه‌ت به‌دى نه‌هێناوه‌ . له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى خواى گه‌وره‌ : (أَفَحَسِبۡتُمۡ أَنَّمَا خَلَقۡنَٰكُمۡ عَبَثٗا وَأَنَّكُمۡ إِلَيۡنَا لَا تُرۡجَعُونَ،فَتَعَٰلَى ٱللَّهُ ٱلۡمَلِكُ ٱلۡحَقُّ ۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ ٱلۡعَرۡشِ ٱلۡكَرِيمِ) (المؤمنون: ١١٥ – ١١٦ ) واته‌: ئایه‌ وا گومانتان برد كه‌وا ئێوه‌مان هه‌روه‌ها به‌ خۆڕایى وبه‌بێ مه‌به‌ست به‌دیهێناوه‌ ، وه‌ ئێوه‌ ئیتر بۆلاى ئێمه‌ ناگه‌ڕێنه‌وه‌ ، تا پاداشتى كرده‌وه‌كانتان بده‌ینه‌وه‌ . پاك وبێگـه‌ردى وپیرۆزى بـۆ خواى گه‌وره‌ له‌وه‌ى كه‌وا شـتـێك به‌دیبهێنێـت به‌بێ مه‌به‌ست .. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ: (أَيَحۡسَبُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَن يُتۡرَكَ سُدًی) ( القيامة: ٣٦) واته‌: ئایه‌ ئاده‌میزاد واده‌زانێت هه‌روا وازى لێدهێنرێت به‌ خۆڕایى ، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ فه‌رمان وقه‌ده‌غه‌یه‌كى به‌ سه‌ردا بده‌ین ؟! هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمىَ: (وَمَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَآءَ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا بَٰطِلٗا ۚ ذَٰلِكَ ظَنُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ۚ فَوَيۡلٞ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنَ ٱلنَّارِ ) (ص: ٢٧) واته‌: وه‌ ئێمـه‌ ئاسـمـان وزه‌وى ودروســتكراوه‌كـانى نێوانیانمان بـه‌بێ هـوده‌ بـه‌دینـه‌هـێناوه‌ ، ئه‌وه‌ بیروباوه‌ڕى ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ بێباوه‌ڕ بون ، جا هاوار وچاره‌ڕه‌شى و به‌دبه‌ختى بۆ بێباوه‌ڕان له‌ سزاى ئاگرى دۆزه‌خ .