بەکارھێنەر:Aram/script-installer

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
script-installer
وەسفدامەزراندنی سکریپتی گونجاو (ویکیپیدیای ئینگلیزی)
نووسەرEnterprisey
دۆخجێگیر
نوێکردنەوە١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠؛ ٣ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٢٠-١١-١٠)
پشتگیریی وێبگەڕھەموو وێبگەڕە نوێیەکان و IE 11
پشتگیریی پێستەھەموو پێستەکانی دیسکتۆپ
سەرچاوەمیدیاویکی:Gadget-script-installer.js

دامەزراندن، ھەڵوەشاندنەوە، چالاککردن، و ناچالاککردنی سکریپتەکان بەبێ دەستکاریکردنی پەڕگە جاڤاسکریپتەکانت. ڕووکاری بەکارھێنەرەکە لەلایەن en:User:Equazcion دروستکراوە، بەڵام ھیچ کۆدێکی لەگەڵی ھاوبەشی پێ نەکردووە.

ڕێنمایییەکانی دامەزراندن[دەستکاری]

بڕۆ بۆ تابی ھەڵبژاردەکان ← ئامرازەکان ← ‍دامەزرێنەری سکریپت: بەبێ دەستکاریکردنی پەڕگە جاڤاسکریپتەکانت، سکریپتەکان دابمەزرێنە. (بەڵگەنامە) کارا بکە. پاشان بۆ پاشەکەوتکردن کرتە لەسەر دوگمەی پاشەکەوت بکە.

بەکارھێنان[دەستکاری]

ئەگەر بڕۆیت بۆ پەڕەیەکی سکریپتی بەکارھێنەر (وەک بەکارھێنەر:Aram/reply-link.js)، لەوێ بەستەری «دامەزراندن» لەسەرەوە و لەپاڵ ناوی پەڕەکەدا زیاد دەبێت؛ بە کرتەکردن لەسەری سکریپتەکە دادەمەزرێت و پەڕەکە بار دەکرێت. ئەم دوگمەیە بۆ پەڕە ڕاستەقینەکان ناچالاککراوە (لەگەڵ ڕوونکردنەوەیەک) یان ھێشتا چالاککراوە، بەڵام لەگەڵ ئاگادارییەک. لە پەڕە ڕاستەقینەکاندا بەستەری «دامەزراندن لەڕێگەی ھەڵبژاردەکان» زیاد دەبێت کە دەتباتە ناو بەشی ئامرازەکانی ھەڵبژاردەکانت (و لەوێشەوە خۆت دەبێت ئامرازەکە بدۆزیتەوە و چالاکی بکەیت). ھەروەھا، لەسەر پەڕە سکریپتەکان ھەڵبژاردەی «بەڕێوەبردنی سکریپتەکانی بەکارھێنەر» لەسەرەوە زیاد دەبێت؛ کە پێڕستێکت لە تەواوی سکریپتەکانی بەکارھێنەر پیشاندەدات، بە ھەڵبژاردەکانی ھەڵوەشاندنەوە (نم: لابردن بەتەواوی) یان ناچالاککردن (بەبێ لابردنی سکریپتەکە بۆ ھەمیشە؛ چالاککردن بەپێچەوانەیە)

بژاردەکان[دەستکاری]

سکریپتەکە ژمارەیەک بژاردەی ھەیە کە ڕێگەت پێ دەدات تا دەستکاریی کردەوەکانی بکەیت. بۆ دانانی ھەریەک لە ھەڵبژاردەکان، (لەسەر ھێڵێکی نوێ لە پەڕگەی common.jsەکەت) شوێن نموونەکەی خوارەوە بکەوە:

window.OPTION = VALUE;

بۆ نموونە، ئەگەر ویستم، بە دیفاڵت، سکریپتە نوێیەکان لەسەر پەڕەی monobook.jsەکەم دامەزرێنم لەجیاتیی پەڕەی common.jsەکەم، ئەوا دەبێت بژاردەی scriptInstallerInstallTarget بۆ "monobook" دانێم بە دانانی ئەم ھێڵەی خوارەوە لە شوێنێک لە common.jsەکەم:

window.scriptInstallerInstallTarget = "monobook";
ناو نرخەکان
(تۆخەکە دیفاڵەتە)
وەسف
scriptInstallerInstallTarget "common", "monobook", "timeless", "ناوی پێستەکە لێرەیە" ئەو پێستەیە کامەیە کە سکریپتەکانی لەسەر دادەمەزرێنیت؟ (بەیەکسانی، دەتەوێت لەسەر چ پەڕەیەک سکریپتەکان دامەزرێنیت؟)
scriptInstallerAutoReload true, false پێویستە سکریپتەکە باربکرێتەوە دوای دامەزراندن، ھەڵوەشاندنەوە، و کردەوەکانی تر؟

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

en:User:Enterprisey/script-installer — بەڵگەنامە سەرەکییەکەیە.