بەکارھێنەر:Amanj Ismail
ڕواڵەت
رِەمەزان
- دیسانەوە مانگ گەردوونى دڵخۆشکرد - دیسانەوە مانگ بەسیما نوورانیەکەیەوە دەرکەوت، بەڵام ئەم مانگەیان جیاوازە لە مانگەکانى تر، وەک حەزرەتى یوسف وایە لەنێوان براکانیدا، ئەم مانگە بەرەکەتى ئاسمانى لەگەڵدایە. ئەم مانگەیان خەڵکى بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانى دەرکەوتنى بوون، ئەم مانگە پێى ڕاگەیاندین کە ئیتر دەرگاکانى جەهەنم داخران و دەرگاکانى بەهەشت، دەرگاى ڕەییان واڵایە. ئەم مانگە پێى ڕاگەیاندین کە ئیدى کاتى لەخەو هەستان و بەخۆدا چوونەوەیە. ئاگادارى کردینەوە کە بگەڕێینەوە بۆ سەر ئەو رێگا ڕاستەى کە ژیانمانى پێوە بەندە. "ڕەمەزانتان پیرۆزبێت" ئامانج اسماعيل