بەکارھێنەر:Ali salim baban
ڕواڵەت
مافی ڤیتۆ بە پێی سەرچاوەکان (ڤیتۆ_Veto) وشەیەکی کۆنی لاتینیە بە (l forbid ) بە مانای (من قایل نیم) ، بۆ جاری یەکەم ڕۆمانیەکان لە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمادا لە ئەنجومەنی موحەللیفین لە دادگاکان بە کاریان هیناوە.بە جۆرێک کە دوو دادوەر ئەو مافەیان هەبووە بە ناوی (ڤیتۆ) بڕیارەکانی دادوەرێکی تر هەڵبوەشێنەوە وجێبەجێ نەکرێت ، ئەوەی شایانی باسە ئەوەیە لەو کاتەوە تاکو سەدەی حەڤدەهەم مافی ڤیتۆ لە هیچ شوێنێک بە کارنەهاتووە . لە ڕاستیدا ڤیتۆ مافی دەسەلاتی بەهێزترینە و زیاتر بۆ کەسانی بنچینەیی یان نوێنەری زلهێزو خاوەن دەسەلاتیک بووە لە ئەنجومەنە خۆجێ وجێهانیەکانیش ، ئیستاش هەندێ پادشا و سەرۆک لە ووڵاتەکەی خۆیان ئەو مافەیان پێدراوە . بۆ نموونە شاژنی بەریتانیا مافی ڤیتۆی پیدراوە و دەتوانیت ڤیتۆ لە سەر بڕیارەکانی پەڕلەمانی بەریتانیا و حکوومەتی بەریتانی دابنێ ، سەرۆکی ئەمریکاش بە هەمان شیوە ئەو مافەی پێ دراوە...
بە پێی ئامارەکانی بەردەست لە ساڵی (۱۹٤٦ تاکو ۲٠۱٦) سەرجەم ڤیتۆکانی بەکار هاتوو بەم شێوەیە بووە : یەکێتی سۆڤیەت(ڕوسیا) (۱٠٤ ) جار ، ئەمریکا(۷۹) جار ، بریتانیا (۲۹) جار ، فەرنسا (۱۸) جار وە چین (۹) جار.