بەکارھێنەر:Ali a razany
ژيانى پیره‌مێردى شاعيرى كورد
پیره‌مێرد ناوی تۆفیق كوڕی مه‌حمود ئاغا، كوڕی هه‌مزاغای مه‌سره‌فه -"هه‌مزاغای مه‌سره‌ف"یش پیاوێكی ناسراوی كاتی خۆی بووه و له سه‌رده‌می فه‌رمانڕاویی پادشای بابان‌دا، ته‌نانه كاروباری سه‌ره‌ك شالیاری و شالیاری پاره‌یی بینیوه بۆیان پیان ووتوه "مه‌سره‌ف" - له ساڵی 1876دا له شاری سلێمانی له گه‌ڕه‌كی "گۆیژه" له‌دایكبووه.
ئه‌و ساته‌ی پیره‌مێرد ته‌مه‌نی ده‌گاته شه‌ش حه‌وت ساڵی، نێرراوه‌ته حوجره‌ی مه‌لا حسینه گۆجه له شاری سلێمانی، ماوه‌یه‌ك له‌وێ وانه‌ی ئه‌خوێنێت، وا باس ده‌كرێت، که له‌وێ له‌سه‌ر هۆنراوه‌یه‌کی خواجا حافز له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌یدا تێكچووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن ئه‌فه‌ندی مامی له‌وێوه ئه‌یگوێزێته‌وه بۆ مزگه‌وتی مه‌لا سه‌عیدی زڵزله‌یی، که ئه‌یباته ئه‌وێ حه‌سه‌ن ئه‌فه‌ندی پێ‌ی ده‌ڵێت: "تۆفیق ئومێد ئه‌كه‌م ده‌مونه‌فه‌سی ئه‌م زاته پاكه بتكا به شاعیرێكی وه‌كو من!" - به‌و په‌یڤه‌ش ده‌رئه‌كه‌وێت، كه حه‌سه‌ن ئه‌فه‌ندی مامیشی هه‌ر شاعیر بووه.
پاش ماوه‌یه‌ك پیره‌مێرد ئه‌بێ به فه‌قێ له مزگه‌وتی هه‌مزاغای باپیری كه شوێنه‌كه‌ی نزیكی باخێك بووه پێیان ووتوه "باخی پووره‌به‌گی"، كه له گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌یه‌و چاپخانه‌كه‌ی پیره‌مێرد نزیك ئه‌و مزگه‌وته‌یه، له‌وێ له‌و مزگه‌وته لای مه‌لا مه‌حمود ناوێك ده‌ستده‌كات به خوێندن و فێربوونی عه‌ره‌بی و وانه‌ی ئایینی.
پیره‌مێرد هه‌روه‌كو شێوازی حاجی قادری كۆیی و نالی و مه‌حوی و مه‌وله‌وی و زێوه‌ر، مزگه‌وتا و مزگه‌وت و شاربه‌شار گه‌ڕاوه و له هه‌ر شوێنك ماوه‌یه‌ك ماوه‌ته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی مزگه‌وته‌كانی شاری سلێمانی گه‌ڕاوه ئه‌وسا ڕووی كردۆته مزگه‌وته‌كانی شاری بانه له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات.
كه له بانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاری سلێمانی، له ساڵی 1882دا كراوه به نووسه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه له سلێمانی و له ساڵی 1886دا كراوه به سه‌رنووسه‌ری دادگای شارباژێڕ و له ساڵی 1895دا كراوه به یاریده‌ده‌ری داواكاری گشتی له شاری كه‌ربه‌لا له خواروی ئێراق، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ی دوایی به‌دڵنه‌بووه و وازی له فه‌رمانی میری هێناوه.
له ساڵی 1898دا له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عید حه‌فیدا (باوكی شێخ مه‌حمودی قاره‌مان) چووه بۆ توركیا، بۆ ساڵی دوایی شێخ سه‌عید و تۆفیق پێكه‌وه چوون بۆ مه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی حه‌ج به‌جێبهێنن، له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ توركیا سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قا و وه‌فایی شاعیریشیان له‌گه‌ڵ ئه‌بێ، وه‌فایی له‌ڕێگا كۆچی دواییكردووه، به‌م‌پێ‌یه تۆفیق بوه به حاجی تۆفیق.
حاجی تۆفیق له نووسینی فارسی‌دا ده‌ستێكی زۆر باڵای هه‌بووه وه‌كو ئه‌ڵێن له‌و كاته‌دا مه‌گه‌ر ته‌نها (سلێمان به‌گ)ی باوكی مامۆستا گۆران، ئه‌وه‌ی به نووسه‌ری فارسی به‌ناوبانگ بووه، له ئاستی پیره‌مێرد له فارسی‌دا شاره‌زایی بوبێت.
له ساڵی 1899دا فه‌رمانی شاهانه‌ی بۆ ده‌رئه‌چێت و ئه‌كرێت به ئه‌ندامی كۆنگره‌ی باڵا له ئه‌سته‌مبوڵ و پله‌ی به‌گیه‌تی پێده‌به‌خشرێت، له‌و ماوه‌یه‌دا به هۆی "عزه‌ت پاشا"وه پیرمێرد ئه‌چێته قوتابخانه‌ی یاسا و بڕوانامه‌ی یاساناسی له‌وێ وه‌رئه‌گرێت.
كه له ساڵی 1908دا بانگهێشتی مه‌رجی ئه‌كرێت و كۆنگره‌ی باڵا تێكئه‌چێت، ئیتر حاجی تۆفیق له ئه‌سته‌مبوڵ ده‌ست ئه‌كات به كاری پارێزه‌ری و به نووسین و به‌ده‌رهێنانی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌وه خه‌ریك ده‌بێت.
له‌سه‌ره‌تادا مافی ده‌رهێنانی "ڕه‌سملی كتاب"ی وه‌رگرتووه، له ساڵی 1907دا له‌پێش ئاگاداری مه‌رجی كۆمه‌ڵیه له‌و كوردانه پێكهاتبوو كه له توركیا له ئه‌سته‌مبوڵ ئه‌ژیان به سه‌رۆكایه‌تی "شێخ عه‌بدولقادری شێخ عبیدڵڵا"، ئه‌و شێخ عه‌بدولقادره‌ی كه له‌دواییدا توركه كه‌مالیه‌كان كردیان به‌سێداره‌دا و پیرمێرد به‌و بۆنه‌یه‌وه گه‌لێ هه‌ڵبه‌ستی به‌رزی مێژوویی بۆ وتوه. حاجی تۆفیقیش یه‌كێكبووه له ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵه.
ڕۆژنامه‌ی "كورد"، ئه‌وه‌ی زمانی ئه‌و كۆمه‌ڵه بووه، حاجی تۆفیق بردویه‌تی به‌ڕێوه، جگه له‌وه‌ش بۆ گه‌لێ ڕۆژنامه و گۆڤاری تر به فارسی و به توركی گه‌لێ هه‌ڵبه‌ست و په‌خشانی ناردوه. ئه‌و هه‌ڵبه‌ست و په‌خشانانه‌ی به‌ناوی "سلیمانیه‌لی تۆفیق" یاخود به‌ناوی "س.ت"وه بڵاوكردۆته‌وه.
له ساڵی 1909دا كراوه به سه‌رۆكی شارۆچكه‌ی "جوله‌مێرگ" و له ساڵی 1918دا بووه به لیپرسراوی "ئه‌ماسیه". له‌و كاته‌دا خانه‌واده‌كانی له سلێمانیه‌وه ده‌ست ئه‌كه‌ن به نامه‌نووسین بۆی به‌تایبه‌تی مسته‌فا سائیبی خوشكه‌زای گه‌لێ نامه‌ی بۆناردوه وه داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان لێكردوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان.
حاجی تۆفیق كه زۆربه‌ی ته‌مه‌نی گه‌نجێتی و هه‌رزه‌كاری له توركیادا ڕابواردبوو و له‌وێ ژنێكی هێنابوو دوو مناڵی لێ هه‌بوو، پاش ئه‌م ماوه دووروو درێژه ئاگری جگه‌ری دایكی نیشتمان هه‌ڵیگرت، سۆزی خۆشه‌ویستی كوردستان و به‌سه‌رهاته‌كانی خستیه جموجۆڵ و سه‌ر سه‌ودای گه‌ڕانه‌وه.
پیره‌مێرد ئاگری جگه‌ری دایكی نیشتمان ئارامی لێئه‌بڕێت، ئه‌سته‌مبوڵ به‌جێده‌هێڵێت وه ژنه‌كه‌ی و دوو كوڕه‌كه‌ی له توركیا به‌جێ ئه‌هێڵێت و خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان.
حاجی تۆفیق چه‌ند ساڵێك له شاری سلێمانیدا ئه‌مێنێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی توخنی كاری میری بكه‌وێت، له ساڵی 1926دا له مانگی كانوونی یه‌كه‌مدا شاره‌وانی سلێمانی ڕۆژنامه‌ی "ژیان" ده‌رئه‌هێنێت به سه‌رۆكایه‌تی "حسێن كازم" و پیره‌مێردیش ئه‌كرێت به‌سه‌رپه‌رشتی ڕۆژنامه‌كه.
له ساڵی 1932دا "حسێن كازم" كۆچی دوایی ئه‌كات ئیتر پیره‌مێرد ئه‌كرێت به سه‌رۆكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، له ساڵی 1934دا چاپخانه‌كه‌ی شاره‌وانی به‌كرێ ئه‌گرێت و مافی ڕۆژنامه‌ی "ژیان" ئه‌گۆڕێته سه‌رخۆی.
له ساڵی 1937دا له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی شاری سلێمانیدا تێكئه‌چێت و چاپخانه‌كه‌ی شاره‌وانی لێئه‌سه‌ندنه‌وه به‌ڵام پیرمێرد هه‌ر كۆڵنادات ئه‌چێت خانووه‌كه‌ی ئه‌خاته ڕه‌هنی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی "هه‌تیوان"ه‌وه مافی ڕۆژنامه‌یه‌كی نوێ بۆ خۆی وه‌رئه‌گرێت وه به ناوی ڕۆژنامه‌ی "ژین"ه‌وه ده‌ری ئه‌هێنێت و چاپخانه‌ی ژینی دامه‌زراند.
پیره‌مێرد تا دواهه‌ناسه‌ی ژیانی به ڕۆژنامه‌ی چێتیه‌وه خه‌ریك بووه، تا له 19ی حوزه‌یرانی ساڵی 1950دا له شاری سلێمانی كۆچی دواییكردوه و له‌سه‌ر خواستی خۆی له‌گردی مامه‌یاره، ئه‌وه‌ی جاران مه‌ڵبه‌ندی ئاهه‌نگ گێڕانی جه‌ژنی نه‌ورۆزی بوو، به‌رامبه‌ر به ئه‌رخه‌وانه‌كانی گردی سه‌یوان بووه و له‌وێدا نێژراوه و بووه به‌هاوده‌می مامه‌یاره.
یه‌كێك له‌و هۆنراوانه‌یی پیرمێرد، ئه‌وه‌ی هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ ئاوازێكی به‌سۆز ڕه‌شایی و سه‌رماوسۆڵه‌ی زستانمان بۆ لاده‌بات و مزگێنی به‌هار و ساڵێكی نوێمان پێده‌به‌خشێت شیعری "نه‌ورۆز"ه.
نه‌ورۆز
ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆز هاته‌وه جه‌ژنێكی كۆنی كورده به خۆشی و به هاته‌وه چه‌ند ساڵ گوڵی هیوای ئێمه پێ‌په‌ست بوو تاكو پار هه‌ر خوێنی لاوه‌كان بوو گوڵی ئاڵی نه‌وبه‌هار ئه‌و ڕه‌نگه سووره‌بوو كه له ئاسۆی بڵندی كورد مژده‌ی به‌یانی بۆ گه‌لی دوور‌و نزیك‌ئه‌برد نه‌ورۆز بوو ئاگرێكی وه‌های خسته جه‌رگه‌وه لاوان به عشق ئه‌چوون به به‌ره‌وپیری مه‌رگه‌وه ئه‌وا ڕۆژهه‌ڵات، له به‌نده‌نی به‌رزی وڵاته‌وه خوێنی شه‌هیده ڕه‌نگی شه‌فه‌ق شه‌و‌ق ئه‌داته‌وه تا ئێسته ڕووی نه‌داوه له تاریخی میلله‌تا قه‌ڵغانی گولـله سنگی کچان‌بێ له هه‌ڵمه‌تا پێ‌ی ناوێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن شیوه‌ن‌و گرین نامرن ئه‌وانه وا له‌دڵی میلله‌تا ئه‌ژین
على عبدالـــقادر رسول بةرهةمى بةرةو هيواكان