بەکارھێنەر:سەڵاح ڕەوف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لەدایک بووی 15-03-1951 عەربەت - سلێمانییە، خانەی مامۆستایانی لەساڵی 1966بۆ 1969 تەواو کردووە، 1968بووەتەئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و ئەندامی تیپی مۆسیقای چالاکی هونەری پەروەردەیی سلێمانی، وەک ئامێر ژەن و مامۆستایەک، لە ساڵی 1977-1978 خولی شارەزایانی مۆسیقا لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداد بە پلەی نایابی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق وەرگرت، یەکێک بووەلەدامەزرێنەرانی بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی لەساڵی 1983، هەروەها لەساڵی 1977 تیپی مۆسیقای پیرەمێردی دامەزراندووەکەلەسەرەتای ئەو تیپەدا منداڵانی تێدا فێری مۆسیقا کردووەو پاشان بووەتەتیپێکی باشی سەردەمی خۆی تا ساڵی1991، بۆیەیەکێک بووەلەدامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای منداڵانی لەشاری سلێمانی، هاندەرێکی باشی منداڵانی ئەو سەردەمەبووەو چەندین کاری وەک تۆمارکردنی مۆسیقاو گۆرانی و ناساندنیان بەمۆسیقا بۆ ئەنجام داون، کەئێستا چەندین هونەرمەندی خاوەن ئەزموونیان تێدا هەڵکەوتووە، هەروەها ئەندام بووەلەتیپی مۆسیقای شۆڕش لەساڵی 1974 بۆ 1975،، پاشان لەساڵی 1998 لەوڵاتی هۆڵەندا ئەندامی کارای تیپی مەڵتی کەلتووری هۆڵەندی میودانتا بووەو دواتر ئەندامی کارای تیپی سیمفۆنی ئەپڵدۆرنی هۆڵەندی بووەتا ئێستاش بەردەوامە، راهێنەری مۆسیقای تیپی هونەری میللی نەتەوەیی سلەیمانی بووەلەساڵی 2000بۆ 2008، خاوەنی پتر لە 14 کۆراڵە (گۆرانی بەکۆمەڵە)، مامۆستا سەڵاح بێجگەلەژەنین خاوەن چەند پەرتووکێکی تایبەت بەمۆسیقایەلەوانە(فێربوونی کەمانچە، تیۆرەکانی مۆسیقا، پۆڵێنکردنی پەیژەکانی مۆسیقای رۆژهەڵاتی ناوەِاست، چەندین نوسین و بابەتی دیکەبەتایبەت بەنۆتەکردنی مۆسیقا و گۆرانی کوردی لەرۆژنامەو ماڵپەڕەکوردییەکاندا) هەروەها بەشداربووەلەهەموو بۆنەو ئاهەنگەکانی تیپی مۆسیقای سلێمانی لەساڵی 1969 تا ئێستا، خاوەنی چەندین ئاوازو مۆسیقایەبۆ گۆرانی بێژانی وەک (کەریم کابان، عوسمان عەلی، عەدنان کەریم، ئەسعەد قەرەداغی، پەیمان عومەر، عەباس محەمەد، ئاڵاَ عومەر، دیاری قەرەداغی، ئەمەل سەعید، ئاڤان جەمال، تارا رەسوڵ و چەندانی تر….) چەندین کاری مۆسیقی و ئاواز دانانی بۆ دراما کورییەکان ئەنجامداوەلەوانەدانانی ئاواز بۆ یەکەمین فلیمی سینەمایی کوردی (نێرگز بوکی کوردستان) هەروەها درامای (ژاڵە، گوڵاڵە) و چەندانی تر...، پاشان لەساڵی 2007 و لەرۆژی مەرگەساتی ئەنفال، لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی و پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی بەرهەمی (گۆڕستانی چراکان) لەهۆنراوەی شێرکۆ بێکەس، کەبریتی بوو لەپێشکەش کردنی 50 دەقیقەلەموزیک و گۆرانی و نواندنی شانۆییەک لەگەڵ تیپی هونەری میللی سلێمانی. ساڵی 1997 کوردستانی جێهێشتووەو ئێستا لەلەگەڵ هاوسەری و دوو کوڕ و دوو کچیدا دەژی و هەر لەو وڵاتەدا سەرقاڵی کاری ژەنین و بەنۆتەکردنی پەیژەکانی مۆسیقای کوردیە.

لە دوای ساڵەکانی 2004 وە لە هەوڵێ فراوان کردنی ئاستی رۆشنبیری هونەری نەتەوەکەیدا بووە بە: 1- دۆزینەوەی یاسای بازنەی پێنجی (Qwint Circle) بۆ پەیژەکانی مۆسیقای کوردی لەسەر بنەمای داهێنانەکەی (جان فیلیپ رامۆ)ی فەرەنسی لە سەدەی حەڤدە بۆ مۆسیقای ئەوروپی. 2- پۆلێنکردنی پەیژەکانی مۆسیقای کوردی لەسەر بنەکایەکی زانستی و دەست نیشانکردنی هەردوو پەیژە گەورەی راست و عەجەم (بیانی) و پەیژە کانی سەر پلە دەنگیەکانی تریان. 3- دوزینەوەی ئەرماتۆرا (ڕابەری پەیژەی مۆسیقا) بۆ مۆسیقای کوردی و رزگار کردنی مۆسیقای کوردی لە مێتۆدەکانی میللەتانی دراوسێ وەکو مێتۆدی گۆشەی فارسی و رەگەز و گرێ ی مۆسیقای عەرەبی تورکی.