بەکارھێنەر:سەروەرقەرەداغى/سەروەرقەرەداغی
سه‌روه‌ر قه‌ره‌داغى
پارێزه‌رى ژینگه و هاوسه‌رۆكى ڕێكخراوى سروشتى كوردستان
سه‌روه‌ر محمد عه‌لى ناوسراو به سه‌روه‌ر قه‌ره‌داغى له شارى سلێمانى له 16/1/1993 له‌دایكبووه. خوێندنى بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌یى له ده‌ربه‌ندیخان ته‌واوكردووه و بڕوانامه‌ى كارگێڕى كارى له په‌یمانگاى ته‌كنیكى ده‌ربه‌ندیخان به‌ده‌ست هێناوه. یه‌ك ساڵ خوێندكارى به‌شى یاسا بووه.
ماوه‌ى زیاتر له ده ساڵه له یانزه گروپ و ڕێكخراو و تۆڕى ژینگه‌یى به‌خۆبه‌خشى كارى كردووه, كه دیارترینیان ڕێكخراوى سروشتى كوردستانه, سه‌رپه‌ره‌شتى سه‌دان كاروچالاكى و كه‌مپینى ژینگه‌یى كردووه, ده‌یان كۆڕوكۆبونه‌وه و سیمینارى ژینگه‌یى به‌ڕێوه‌بردووه, به‌مه‌یدانى ئه‌و شوێنانه‌ى بینیووه له باشورى كوردستان كه هۆكاره‌كانى پیسبونى ژینگه‌ى ئاو و هه‌وا و خاك تیایدا ڕویداوه. شاره‌زای یاسا ژینگه‌ییه‌كانه, كارامه‌یى هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنى پرۆژه‌كان و چاره‌سه‌ركارى كێشه ئاڵۆزه‌كان, دروستكه‌رى بڕیارى به‌هێزه و ده‌یان بیرۆكه‌ى فۆڕمى نوێى چالاكى ژینگه‌یى هه‌بووه و جێ به‌جێى كردووه.
ئه‌زمون و به‌رپرسیارێتى ڕێكخراوه‌یى:
1. ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى ڕێكخراوى سروشتى كوردستان بووه و ئێستاش هاوسه‌رۆكى هه‌مان ڕێكخراوه.
2. ئه‌ندامى تۆڕبه‌ندى ئیكۆپۆتامیا بۆ پاراستنى ژینگه‌ى میزۆپۆتامیا بووه له‌سه‌ر ئاستى هه‌ر چوارپارچه‌ى كوردستان و به‌شدارى كۆنفرانسى ئامه‌دى كردووه.
3. سه‌رۆكى تۆڕى ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانى گه‌رمیان بووه بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ.
4. ئه‌ندامى كۆمیته‌ى باڵاى كۆمه‌ڵه‌ى كوردستانێكى سه‌وز بووه و سه‌رپه‌رشتیارى ناوه‌ند و نوێنه‌رایه‌تیه‌كانى كۆمه‌ڵه‌كه بووه له گه‌رمیان.
5. ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى فیدراسوێنى ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بووه.
6. ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى تۆڕى هاوڕێیانى ژینگه بووه.
7. ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى گروپى ژینگه‌ى ده‌ربه‌ندیخان بووه له ساڵى 2010.
8. ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى ڕێكخراوى نه‌مام و ڕێكخراوى ئه‌ڵوه‌ن و ڕێكخراوى ژینگه‌دۆستانى گه‌رمیان و ڕێكخراوى ژینگه‌دۆستانى شاره‌زور و تۆڕى ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانى گه‌رمیان بووه.
9. ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى تۆڕى زه‌وى-ماڵمانه بووه.
10. ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌بردنى بۆردى داكۆكیكردن بووه له ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى دانیشتوانى ده‌ربه‌ندیخان.
11. ئه‌ندامى هه‌ڵبژێردراوى خۆبه‌خشى ئه‌نجومه‌نى كاراكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى ده‌ربه‌ندیخان بووه له ڕێكخراوىACDI VOCAى ئه‌مریكى توانیوبه‌تى پرۆژه‌یه‌ك به به‌هاى بیست هه‌زار دۆلار بۆ منداڵان بخاته بوارى جێ به‌جێ كردنه‌وه.
ئه‌زمونى له بوارى نوسین و چاپدا و میدیا:
1. له ڕۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ڕه‌كان ده‌یان وتار و بابه‌تى ژینگه‌یى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
2. نوسه‌ر و كۆكه‌ره‌وه‌ى كتێبى(ژینگه و ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان له باشورى كوردستان له نێوان ساڵانى 1991-2015)ه و له‌ساڵى 2015 به‌چاپ گه‌یه‌ندراوه.
3. ئاماده‌كارى یه‌كه‌م پرۆگرامى ژینگه‌ییه بۆ منداڵانى باخچه و له ساڵى
4. ئاماده‌كارى گۆڤارى پیسبونى ژینگه له چاوى فۆتۆگرافه‌رانه‌وه.
5. نوسه‌رى كۆمه‌ڵه وتارى ژینگه‌ییه تایبه‌ت به وتاره‌كانى. له‌ساڵى
6. ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌ى هه‌فتانه‌ى(ژین و ژینگه) له ڕادیۆ.
7. به‌شداری سه‌دان چاوپێكه‌وتنى(ته‌له‌فزیۆن, ڕادیۆ, ڕۆژنامه, گۆڤار, ماڵپه‌ڕ)ى كردووه تایبه‌ت به پرسى ژینگه. له كه‌ناڵه‌كانى(الشرقیه, دیجله, ڕوداو, ئێن ئاڕتى, كه‌ى ئێن ئێن, كوردسات, كوردسات نیوز, سپێده, په‌یام, كوردستان تیڤى, ئاریان تیڤى, ستێرك تیڤى, خاك, په‌روه‌رده, گه‌لى كوردستان, كۆڕه‌ك تیڤى).