بەکارھێنەر:خالص صلاع الدين

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خۆشەویستی و جیکاریەک لە حەز...


بوزا دەڵێ كاتێك حەزت لە گوڵێكە لێیدەكەیتەوە وبێگوومان لەگەڵ خۆت دەیبەیت تا هەڵدەوەرێ و كاتێك خۆشت دەوێت هەموو رۆژێك ئاوی دەدەی" لە روانگەی ئەم وتەیەوە ئەگەر بێت و باس لە حەزو خۆشەویستی بكەین بۆمان روون دەبێتەوە كە ئەم دووبابەتە لەیەكتری جیاوازن، حەز زۆر شت ئەگرێتەوە لەوانەیە لە ژیان حەزت بۆ زۆر شت هەبێ‌، بەڵام كاتێك بە دەستی دێنی دواتر حەزەكەت نامێنێ، یا حەز بە خواردنێك ئەكەی تا تێر ئەبی ئەیخۆی دواتر دەڵێی حەزم لێنیە تێر بووم، ئیدی حەزی نێوان هەردوو رەگەزیش هەمان ئەو حەزانەن تا ئەوەی چێژی تەواو لە یەكتری ئەبینن تێرئەبن، ئیدی حەزەكەیان نامێنێ تەواو ئەبێ لێرەوە چیمان بۆ دەرەكەوێ؟ باشە ئەگەر ئەو پرسیارە لە خۆمان بكەین ئێمە بۆچی حەزو خۆشەویستیمان تێكەڵ بەیەكدی كردووە؟ دەكرێت بڵێن خۆشەویستی هەستێكە لە ناخی دڵەوە هەڵدەقووڵێ تەنیا خۆت هەستی پێ دەكەی كە ئەو كەسە چەندە بۆ دڵت گرنگە، ئەگەر ئەوكەسەی خۆشتدەوێ هەموو سیفاتێكی جوان و باشیشی تیا نەبێ بەڵام ئەوت هەر خۆشدەوێت، چونكە خۆشەویستی ناچارت دەكات هەندێك شت لەبەر چاو نەگیرێت. هەموو كەس لۆمەی منداڵەكەی ئەكات بەڵام دایكەكە چونكە منداڵەكەی لە ناخی دڵیەوە خۆشدەوێت هیچ هۆكارێك كار لە خۆشەویستی نێوان دایك و رۆڵەكەی ناكات، بە هەمان شێوەش خۆشەویستی نێوان دوو رەگەزیش گەر لە ناخی دڵیانەوە بێت هیچ بارو دۆخێك كاریان تێناكات. خۆشەویستی، بەو ماناییەی ئەو كەسە خۆشی تۆی ئەوێ یا بە ویستی خۆی تۆی خۆشەوێ، هەرشتێك تۆ حەزی پێبكەی تەنها ئامانجی دڵ خۆش كردنتە كە دەڵێن خۆشەویستی زۆر زیاتر لەو وشانە لە خۆ دەگرێ وەك ئەوەی كە باس دەكرێ. خۆشەویستی واتە تۆ گرنگترین شتی لە لای ئەو كەسە. هەندێك جار خۆشەویستمان بینیووە قوربانییان بە گیانی خۆیان داوە، كەسەكە ئامادەیە بۆ گەیشتن بە خۆشەویستەكەی چەندان كۆسپ ببرێ كە دێتە رێیان تا خۆشەویستیەكەیان بۆ یەكتری بسەلمێنن. كەوابێت خۆشەویستی زۆر جیاوازە لە حەز. لە خۆشەویستی دا ئەو كەسەت خۆشەوێ كە باشە، ئاقڵە، جوانە، بەڵام لە حەز تەنها جوان بێت بەسە، گرنگ نییە ئاخۆ چەندە بیركردنەوەیان جیاوازە، بۆیە زۆر جار لە نەزانینی حەز و خۆشەویستی دەگاتە پرۆسەی هاوسەرگیری بەڵام بە داخەوە ئەوەی كە ئەڵێن رێژەی جیابونە‌وە زیادی كردوە ئەمە هۆكارە سەرەكیەكەیە بەببێ بوونی خۆشەویستی تەنها بە بوونی حەزو ئارەزوو هاوسەرگیریان كردووە، ئەوەی لەسەر ئێمە پێویستە ژیرانە بیر بكەینەوە و تاكی كۆمەڵگەش پێویستە هوشیار بێت و بە هوشیاریەوە بڕیار لە سەر ئەم پرۆسەیە بدات، چونكە زۆر جار شیرازەی خێزان تێك چووە بە هۆی ئەو لێك جیانەكردنەوەی حەزو خۆشەویستی. چۆن بزانین كەسێكمان خۆشدەوێت؟ چونكە لە خۆشەویستی نە روخسار، باری دارایی هیچیانت بەلاوە گرنگ نییە، وا باشترە تەنها بۆ حەز، بە رووخساری هیچ كەس هەڵنەخەڵەتێین. با خۆشەویستی بكەین بە درووشمی ژیانمان ژیانێك پر بێت لە خۆشەویستی گەر هەزار كۆسپ و تەگەرەی ژیانیشمان بێتە سەر رێ بتوانین لەگەڵ ئەو كەسەی خۆشماندەوێت تیایدا سەركەوین و بەردەوام بین، لەبەرامبەر یەكتر لێبوردە بین، چونكە ژیان پرە لە ژان با بە حەزێكی كاتی ژیانمان نەشێوێنین كەس نەتوانێ یاری بە ژیانمان بكات، با ئێمە خۆشەویستی و حەز تێكەڵ بە یەك نەكەین، چونكە جوانی ناتوانێ خۆشەویستی دروست بكات بەڵام خۆشەویستی دەتوانێ جوانی درووست بكات