بەکارھێنەر:جلال سیتكانی
كشانی واتا // له‌لایه‌ن: جه‌لال حوسێن سیتكانی
بێگومان واتا له‌و ده‌ربڕینانه دایه كه له ڕێگه‌ی زمانه‌وه ده‌رده‌بڕدرێن، كه‌واته زمان ئامرازێكی سه‌ره‌كیییه بۆ له‌یه‌كتر گه‌ییشتنی مرۆڤه‌كان، زمان هه‌میشه له گۆڕانێكی به‌رده‌وامدایه و ئه‌و گۆڕانه‌ش وابه‌سته‌یه به گۆڕانی ژیانی مرۆڤایه‌تی له‌ڕووی كۆمه‌ڵایتی و ئابوری و سیاسی و بازرگانی... هتد، كاتێك زمان ئامرازێكی سه‌ره‌كی له‌یه‌كترگه‌ییشتنی مرۆڤه‌كان بێت، كه‌واته پێویسته ئه‌و ئامرازه‌ش له‌ئاست ئه‌و گۆڕانكاری و پێشوه‌چونانه بێت كه له ئاخێوه‌رانی ئه‌و زمانه ڕوده‌دات، ئه‌و له‌یه‌كتر گه‌ییشتنه‌ش به‌هۆی ئه‌و وشه و ده‌ربڕینانه‌ن كه هه‌ڵگری واتان، واتاش به‌پێی ڕیزبونی فۆنیمه‌كان دروست ده‌بێت، له‌ئه‌نجامی ئه‌م ڕیزبونه‌ش مۆڕفیم و وشه و فرێز و گرێ و ڕسته پێكدێن، ئه‌وانیش به پێی به‌یكه‌وه گونجانیان واتای جیاواز ده‌به‌خشن.
وه‌ك: با ــ كات ، به‌گۆڕینی ڕیزی فۆنیمی ئه‌م دوو وشه‌یه واتاكه‌شیان ده‌گۆڕێ.
كشانی واتا فراونبونی واتاشی پێده‌گوترێ، كشانی واتا بریتییه له توانای یه‌كه‌زمانییه‌كان له گه‌یاندنی چه‌ند واتایه‌ك. به‌و مانایه‌ی فراوانبونی واتا ئه‌و دیاریده‌یه كه وشه‌یه‌ك توانای گه‌یاندنی واتا و مبه‌ستی هه‌ڵكشێت بواری به‌كارهێنانی فراوانتر بێت.
له‌باره‌ی واتاوه ئۆڵمان پێیوایه واتا برییتییه له‌و په‌یوه‌ندییه دوسه‌ریه‌ی كه له‌نێوان وێنه‌ی هۆشه‌كی و وشه‌دایه. وه‌ك: ئاسمان
كه‌واته هه‌ر چه‌ند وێنه‌ی هۆشه‌كی فراوانتربێت له‌به‌رامبه‌ر یه‌ك وشه‌دا ئه‌وا توانای كشانی واتای وشه‌كه فراوانترده‌بێت.
وه‌ك ئه‌م وشانه : شه‌كراو، بیر، مانگ، شیر. كه له به‌رامبه‌رهه‌ر یه‌ك له‌م وشانه زیاتر له وێنه‌یه‌كی هۆشه‌كی هه‌یه.
د.محمد مه‌عروف له‌باره‌ی كشانی واتاوه ده‌ڵێت(( له‌فراوان بونی واتادا وشه به‌تێپه‌ڕبونی كات واتایه‌كی فراوانتر په‌یدا ده‌كات و دیاریده‌یه‌كی گه‌وره‌تر ده‌گرێـته‌وه.
كۆیین پێیوایه فراوانبونی واتا بریتییه له توانای وشه‌كانی زمان له گه‌یاندنی واتا و مه‌به‌ست و بیری نوێ.
ئێمه هه‌رچه‌نده تێبینی ئه‌وه‌ده‌كه‌ین كه زۆرێك له وشه‌كان له‌ناو فه‌رهه‌نگی دانراودا واتایه‌ك یان چه‌ند واتایه‌كیان بۆ دانراوه، به‌ڵام ناتوانرێت له‌كاتی ئاخاوتن و به‌كارهێنانی وشه‌كان ته‌نیا پشت به‌و واتایانه ببه‌ستێن كه له فه‌رهه‌نگی دانراودا تۆماركراون، چونكه زۆربه‌ی وشه‌كان به‌پێی هه‌ڵومه‌رج و ده‌ربڕین و وشه‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆیان واتا و مه‌به‌ستیان ده‌گۆڕێت، بۆیه له‌كاتی كاری وه‌رگێڕاندا نابێت وه‌رگێڕ پشت به وه‌رگێڕانی وشه به وشه ببه‌ستێت، به‌ڵكو ده‌بێت شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له كلتور و یاساكانی زمانه‌كه‌دا هه‌بێت، ڕابه‌رانی ڕه‌خنه‌ی نوێش باوه‌ڕیان وایه كه بۆ لێكدانه‌وه‌ی ده‌ق، پشت به‌لێكدانه‌وی واتای وشه‌كان ببه‌ستین ئه‌ویش به ڕه‌چاوكردنی وشه‌كانی ده‌وروبه‌ر و به یه‌كه‌وه‌هاتنی وشاكان له ڕسته‌دا.
كشانی واتا له‌چه‌ند ڕوێگه‌یه‌كه‌وه ڕوده‌دات:
1. له‌ڕێگه‌ی واتای فه‌رهه‌نگیه‌وه: وه‌ك بونی زار‌و شێوه‌زاری جیاواز
2. له‌ڕێگه‌ی هاوبێژی و فره‌واتاییه‌وه.
3. له ڕێگه‌ی ده‌ستنیشانكردنی سیمای واتای وشه‌كانه‌وه.
4. له ڕێگه‌ی هێزی سه‌ر بڕگه.
5. له‌ڕێی به‌كارهێنانه‌وه: به كارهێنان سنورێكی به‌رفراوانی هه‌یه. فنگشتاین ده‌ڵێ(( بۆ واتای وشه له ناو فه‌رهه‌نگدا مه‌گه‌ڕێ به‌ڵكو له‌به‌كارهێناندا بگه‌ڕێ))، هه‌روه‌ه ده‌ڵێ(( وتای وشه له به‌كارهێنانی دایه له زماندا)).
1) ڕۆژ هه‌ڵات،، ده‌ركه‌وت هه‌ویره‌كه هه‌ڵات،، ترش بووه
شیره‌كه هه‌ڵات،، كوڵا منداڵه‌كه هه‌ڵات،، ڕایكرد
2) پاره‌كه‌ی خوارد،، نه‌یدایه‌وه نانی خوارد،، خواردن
ڕۆژیه‌كه‌ی خوارد،، سه‌رپێچیكرد سوێندی خوارد،، ته‌ئكیدی كرده‌وه
3) زانكۆی سۆران بڕیارێكی ده‌ركرد،، ڕاگه‌یاند
زانكۆی سۆران قوتابییه‌كی ده‌ركرد،، فه‌سلكردن
زانكۆی سۆران ده‌ركردنی باجی قوتابیانی ده‌ستپێكرده‌وه،، دروستكردن
4) ڕه‌وشتێكی به‌رزی هه‌یه،، چاك
نمره‌یه‌كی به‌رزی هه‌یه. ،، زۆر
باڵایه‌كی به‌رزی هه‌یه. ،، درێژ
پێگه‌یه‌كی به‌رزی هه‌یه. ،، كاربه‌ده‌ست
چیایه‌كی به‌رزه. بڵند
5) ئه‌و ژنه ساوار ڕاده‌كات. ،، بڵاوكردنه‌وه
ئه‌و كوڕه ڕۆژنه ڕاده‌كات. ،، غاردان
6) ده‌ستی گرانه. ،، بێ‌ویژدان
ڕه‌زای گرانه. ئیزعاج
نرخی گرانه. پاره‌كه‌ی زۆره
جانتایكه‌گرانه هه‌ڵناگیرێ. قوڕسه
7) ئاوه‌كه‌ی گرته‌وه. گرتنه‌وه
شه‌ربه‌ته‌كه‌ی گرته‌وه. تێكه‌ڵكردن/ ئاماده‌ردن
به‌فر پارێزگای سلێمانی گرته‌وه. داپۆشین / بارین
داعش پارێزگای موسلی گرته‌وه. داگیركردن
8) ئاوی خوارده‌وه. خواردنه‌وه
سوێندی خوارده‌وه. دوباره
قسه‌ی خۆی خوارده‌وه. په‌شیمان بونه‌وه
9) ڕه‌نگه ئه‌وه برام بێت. بون
ڕنگه به‌یانی برام بێت. هاتن
10)ئه‌و بزماره تای سیاره‌كه‌می په‌نچه‌ر كرد. په‌نچه‌ر بون/ خراب بون
ئه‌و ڕوونگۆڕه تای سه‌یاره‌كه‌می په‌نچه‌ر كرد. په‌نچه‌ركردن / چاكبون
كشانی واتا دیاریده‌یه‌كی زمانییه و له ئه‌نجامی كشانی واتادا كۆمه‌ڵه وشه به‌ره‌و كه‌می ده‌چێت،
كه‌مترین به‌رهه‌می كشانی واتا ده‌چێته ناو فه‌رهه‌نگی دانراو.
هۆكاره‌كانی كشانی واتا:
1. پێویستی ژیانی كۆمه‌ڵ، له‌گشت بواره‌كان و نه‌بونی وشه‌ی به‌رده‌ست.
2. واتای میتافۆڕ، بازاڕ گه‌رمه
3. هاوبێژی و فره‌واتایی. دان
4. هۆكاری خواستنی وشه‌ی بێگانه. فه‌قیر
5. هۆكاری ڕێزمانی.
6. هۆكاری ته‌كنیشنی. گه‌ڕه‌ك هه‌موو له ده‌رێ بو.
ئه‌نجام//
1. كشانی واتا له زماندا وه‌ك پێویستییه‌كی زمانییه و له زۆربه‌ی زمانه‌كانی دونیاشدا هه‌یه، هه‌روه‌ها گرنگییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه له چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانی زمان و پڕكردنه‌وه‌ی پێویستیییه زمانییه‌كان.
2. هۆكاره‌كانی كشانی واتا وابه‌سته‌ن به پێشوه‌چونی بواره جیاوازه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه.
3. كشانی واتا جۆرێكه له جۆره‌كانی گۆڕانی واتا.
4. هۆكاری كشانی واتا زیاتر په‌یوه‌ندی به ناوه‌وه‌ی زمانه‌وه هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كان//
أ- عه‌بوڵا عه‌زیز، نامه، گۆڕانی واتای وشه له زمانی كوردی، 1990
ب- د. طالب حسین علی،نامه، هه‌ندێ لایه‌ن له په‌یوه‌ندی نێوان واتا و ڕسته، 1998
ت- د.بێستون حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، لێكدانه‌وه‌ی سێمانتیكی و پڕاگماتیكیی ده‌ربڕاوه چه‌سپاوه‌كان له‌زمانی كوردیدا، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ناوه‌ندی سه‌را،2018