بەکارھێنەر:بەرهەم مجید/شێخ عوسمان سراجەددینی نەقشبەندی
شێخ عوسمان سراجەددینی نەقشبەندی
حه‌زره‌تی شێخ محمد عثمان کوڕی حه‌زره‌تی شێخ محمد عه‌لائه‌دینی کوڕی حه‌زره‌تی شێخ عمر ضیائهدین کوڕی حه‌زره‌تی شێخ عثمان سیراجه‌دینی یه‌که‌مه.
ئه‌میش کوڕی خالید ئاغای کوڕی عبدڵا ئاغای کوڕی سید محمدی کوڕی سید ده‌رویش کوڕی سید موشهڕرهف کوڕی سیدجومعه کوڕی سید زاهیره، ئه‌م سه‌یید زاهیره له ساداتی نعیم و سه‌ییدی حسینی یه. هه‌ر له پێش 700 ساڵ له به‌غداده وه به‌ره‌و چیایی حمرین هاتوون و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و هه‌ورامانی کورستانی عیراق چوون. (( له دایك بوون و منداڵی حه‌زره‌تی شێخ محمد عثمان سیراج دینی دووه‌م )) شێخ محمد عثمان له ساڵی (1314 هیجری قمری) به‌رامبه‌ر 1896 زاینی و 1275 شمسی له گوندی ( صفی ئاوا ) که که‌وتووه‌ته لای شاری جوانڕۆی لای کرماشان. شێخ محمد عثمان له ئافره‌تێکی خانه‌دانی نه‌جیب به‌ناوی ( نورجیان خانم ) که کچی حاجی شێخ محمد سادق وه‌زیری سه‌وڵاوا ناسراو به نایب الحکومه، چاوی به دونیا هه‌ڵهێناوه. له ته‌مه‌نی ساڵانی منداڵی دا، حه‌زره‌تی شێخ محمد عه‌لائه‌ددینی باوکی، به ئه‌مری حه‌زره‌تی شێخ زیائه‌ددین ته‌شریف ئه‌بات و ئه‌ڕوات بۆ گوندی صفی ئاوا که له‌و زه‌مانه‌دا ئه‌وێ موڵکی خانه‌قای بیاره‌بووه چه‌ند ساڵێك له‌وێ ماوه‌ته‌وه.موڵکی خانه‌قای بیاره‌بووه چه‌ند ساڵێك له‌وێ ماوه‌ته‌وه. خوێندن و پێگه‌یاندنی شێخ محمد عثمان هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه له‌گه‌ڵ برای خۆشه‌ویستیدا شێخ مه‌ولانا خالید ده‌ست ئه‌که‌ن به خوێندنی عیلمی دینی. هه‌ر له ته‌مه‌نی پێنج ساڵیه‌وه له ماجلیسی خهتهمی سۆفیان دا به‌شداریان کردووه هه‌ر له سه‌ره‌تای جوانیه‌وه حه‌زره‌تی شێخ عه‌لائه‌دینی باوکیان له‌به‌ر ئه‌وه زۆر به دیقه‌ت و ووردبینی وه وه‌زانیویه‌تی که سهلیقهوژیری و زه‌کاوه‌تی و ڕه‌وشت به‌رزی و ئه‌مینی و ئه‌ده‌بی ئه‌خلاقی حسنه‌ی تیابووه، حه‌زره‌تی شێخ محمد عه‌لائه‌دینی باوکی له‌به‌ر ئه‌وه بڕیار ئه‌دات که بیخاته ناو ته‌ریقه‌ت و کسم وسلووك وه له‌ژێر چاودێری و ڕێنمای خۆیدا بێت. وه‌هه‌ر له‌وکاته‌وه شێخ محمد عثمان درجاتی ڕۆحی و معنوی ورده ورده ئه‌بڕێت. شێخ محمد عثمان ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی و فارسی له مدره‌سه‌ی دینی بیاره و دووڕۆ فێربووه. وهتهجوید و قرائه‌تی قورئانی پیرۆز له قازی مشهور مستفا اسماعیل میسری و ته‌فسیری قورئانی پیرۆز له علامه سید حسین تاربوغی ساوجیلاغی فێربووه. وه‌هه‌روه‌ها استاد شێخ ملا عبدالکریم خانه شوری که استادی عیلمی ئهوئهبێت. حه‌زره‌تی شێخ محمد عثمان له ته‌سوف و عیرفان دا زیاتر له ژێر چاودێری باوکیاندا بووه، له ڕۆژانی سه‌یر و سلوکیدا به‌درێژایی یه‌ك ساڵ ته‌نها ئاو و نانی خواردووه. شێخ محمد عثمان دوای ته‌واوکردنی خوێندن و سلووك کێشان به ده‌ستووری ئه‌مری باوکی به‌ڕێزیان ئه‌کرێت به سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو خانه‌قای گه‌وره‌ی بیاره و دووڕۆ و سه‌رگه‌رمی وه‌عز و ارشاد و تبلیغی ڕێنمایی خه‌ڵك بووه. له به‌ر نه‌خۆشی و به‌ساڵاچوونی حه‌زره‌تی شێخ محمد علائه‌دین ی باوکیان ئه‌رك و ئیداره و ئموراتی خانه‌قاکان ئه‌که‌وێته ئه‌ستۆی شێخ محمد عثمان سیراج الدینی دووه‌مه‌وه. شێخ محمد عثمان به ئه‌مری به‌رێزیان ئه‌بێت به جێگه‌دار و مورشیدی تریقه‌ت. دوای ماوه‌یه‌ك حه‌زره‌تی شێخ عه‌لائه‌دینی باوکیان له ساڵی 1332 شمسی به‌رامبه‌ر 1954 زاینی به‌رامبه‌ر به 15/رجب/1373 کۆچی دوایی کر. هه‌زاران ره‌حمه‌ت له ڕۆحی پیرۆزیان. شێخ محمد عثمان له ساڵی 1958 له بهرئالۆزی باردۆخی سیاسی ئه‌وکاته‌ی عێراق ناچار بیاره به‌جێ ئه‌هێڵێت و به‌ره‌و دووڕۆ ته‌شریف ئه‌بات. له‌وێ ماوه‌یه‌کی زۆر ئه‌مێنێته‌وه موڵك وماڵ وزه‌وی و زارێکی زۆر ئه‌کرێت باخی محمود ئاواخانه قاومهدرهسهی دووڕۆ و محمود ئاوا دروست ده‌کات. حه‌زره‌تی شێخ محمد عثمان شه‌و و ڕۆژی له‌خزمه‌ت کردن به‌خڵکی هه‌ژار و فه‌قیر و لێ قه‌وماوان ته‌رخان کردووه، تا وه‌کو وڵاتانی دراوسێ و مورید و مهنسوباتی ڕویان ئه‌کرده دووڕۆ و محمودئاوا. شێخ محمد عثمان ئه‌وه‌نده مه‌لا و فه‌قێ ی خۆشوویستوه هه‌میشه خانه‌قاکان که په‌نایان دا مه‌درسه‌ی علوومی دینی هه‌بووه پڕبووه له فه‌قێ که ئه‌رك و خزمه‌ت کردنیان له ئه‌ستۆی شێخ محمد عثمان سراج ا‌لدین دابووه. ئه‌توانم بڵێم زۆربه‌ی زۆری مه‌لاکان له خانه‌قاکانی بیاره و دووڕۆ ئیجازه‌نامه‌یان وه‌رگرتووه. شێخ محمد عثمان له ساڵی 1979 له دوای تێکچونی باردۆخی ئاڵۆزی له ئێران ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ( بیاره = عیراق )و دوای ساڵێك له هه‌ڵگیراسانی شه‌ڕی عیراق و ئێران حه‌زره‌تی شێخ به‌ره‌و به‌غداد ته‌شریف ئه‌بات (1980). له‌وێ ئه‌مێنێته‌وه تا ساڵی 1990 زاینی و 20/4/1990 ته‌شریف ئه‌بات بۆ ئورده‌ن و له ئورده‌ن نزیکه‌ی دوو ساڵ ئه‌مێنێته‌وه و دوای ته‌شریف ئه‌بات بۆ تورکیه (استنبۆڵ) و له‌وێ ئه‌مێنێته‌وه تاساڵی 1997.
کۆچی دوای شێخ محمد عثمان حه‌زره‌تی شێخ محمد عثمان ته‌مه‌نێکی دوو و درێژ له ئیرشاد و ته‌ربیه‌تی سۆفیان و خزمه‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، له به‌ره‌به‌یانی پێنج شه‌مه‌ی 21/ره‌مزان 1417 هیجری به‌رامبه‌ر به 31/1/1997 زاینی دوای نه‌خۆشیه‌کی زۆر سه‌خت له‌یه‌کێ له نه‌خۆشخانه‌کانی شاری ئه‌سته‌نبۆڵ کۆچی دوایی کرد، هه‌زاران دورود و ڕه‌حمه‌ت له ڕۆحی پیرۆزیان بێت. کۆچی دویی ئه‌و گه‌وره‌ترین خه‌ساره‌ت بوو بۆ میله‌تی کورد به‌تایبه‌تی بۆ موسلمانان به‌گشتی. ههرلهباخچهی ماڵهپیرۆزهکهیدا به‌خاك سپێندراوه و ئێستاش مرقهدی مباره‌کی هه‌رله‌وێیه (استهنبۆڵ- تورکیا).