بەکارھێنەر:بیلال بیتوێنى
[[١]] یلال ئه‌حمه‌د ناسراو به(بیلال بیتوێنی) له‌ساڵی 1990 له شارۆچكه‌ی چوارقوڕنه له‌دایك بووه‌و ماوه‌ی (8) ساڵه سه‌رقاڵی كاركردنه له‌بواری كۆمپیوته‌ردا ئه‌و گه‌نجه توانیویه‌تی شاره‌زایه‌كی زۆرباش ده‌رباره‌ی زانیاریه‌كانی كۆمپیوته‌ر‌و ئینته‌رنێت كۆبكاته‌وه‌و چه‌ند داهێنانی له‌م بواره‌داكردووه، داهێنانی یاری (1 Grand Theft Auto Kurdistan Cites) كه یاریه‌كی پێشكه‌وتووه به زمانی كوردی، وه‌رگێڕانی ویندۆزی (Windows XP SP2) بۆ سه‌ر زمانی كوردی باشترین كاره‌كانی ئه‌و گه‌نجه‌ن.
- سه‌ره‌تای به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌رت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ی؟
- له‌ساڵی (2001)به بۆنه‌ی ده‌ررچوونم له‌پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تای بۆ پۆلی شه‌شه‌م دایكم كۆمپیوته‌ری بۆكڕیم، چونه‌كه كۆمپیوته‌ر یه‌ك بوو له‌ئاره‌زوه‌كانم، له‌وكاته‌وه زۆربه‌ی كاته‌كانم له‌گه‌ڵ كومپیوته‌ر به‌سه‌ر ده‌برد. له‌سه‌ره‌تادا زۆر به‌سستی ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كان دروست ده‌بوو، چونكه له ووكاته‌دا كۆمپیوته‌ر زۆر كه‌م بوو، وه زانیاریه‌كانی كۆمپیوته‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بڵاونه‌بووبوونه‌وه، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ش سوودم له‌هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌م بواره‌دا وه‌رنه‌گرتووه، ئێستاش جگه له‌سه‌رچاوه‌كانی ئه‌نته‌رنێت بۆ رایكردنی كاره‌كانم پشت به هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تر نابه‌ستم.
- له‌م بواره‌دا چ داهێنانێكت كردووه؟
- یه‌كه‌م كارم له‌م بواره‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2002 ئه‌ویش وه‌رگێڕانی یاریه‌كی كۆمپیوته‌ری جه‌نگی بۆسه‌ر زمانی كوردی به‌ناوی (یاری له‌كه‌ناری مه‌رگدا)، هه‌رئه‌مه‌ش بوو به‌پاڵنه‌رێكی باش بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی زیاتر له‌م بواره‌دا، له‌ساڵی 2005 (4) سیدی فێركردنی به‌رنامه‌ی (فۆتۆ شۆپ 7 می) به‌زمانی كوردی داهێنا، له‌ساڵی 2006 توانیم (Windows XP SP2) وه‌ربگێرم بۆ سه‌رزمانی كوردی كه یه‌كێك بوو له‌ئاوه‌ته گه‌وره‌كانم، وه له 2007 بۆ 2008 توانیم داهێنانێكی گه‌وره‌تر بكه‌م له‌سه‌ر ئاستی عێراق ئه‌ویش داهێنانی یاریه‌كی تری كۆمپیوته‌ری بوو به‌ناوی (1 Grand Theft Auto Kurdistan Cites) به‌زمانی كوردی كه تائێستا له‌عێراقدا ئه‌م كاره ئه‌نجام نه‌دراوه.
- له‌داهێنای ویندۆز به‌زمانی كوردی‌و ئه‌و یاریه‌ی كۆتایت، سوودت له‌چ سه‌رچاوه‌یه‌ك وه‌رگرتووه؟
- له‌وه‌رگێرانی ویندۆزه‌كه بۆ سه‌ر زمانی كوردی من سودم له‌چه‌ند فه‌رهه‌نگێكی باشی زمانه‌وانی وه‌رگرتووه، وه له‌باره‌ی پڕۆگرام نووسییه‌كه‌شه‌وه (Programming) بیرۆكه‌یه‌كی تایبه‌تم به‌كارهێناوه، بۆ داهێنانی یاریه‌كه‌ش سوودم له‌چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك وه‌رگرتووه كه زۆربه‌یانم له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه بووه.
- ده‌كرێت كه‌مێك له‌ناوه‌ڕۆكی ئه‌م یاریه كوردیه باس بكه‌ی؟
ئه‌م یاریه نمونه‌ی شارێكی مۆدێرنی كوردیه پێك هاتوه له‌بینای دامووده‌زاگاكانی كوردستان‌و میدیاكانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه ناونیشانی زۆرێك له‌كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزار له‌ئێراقدا له‌ناو كۆمپانیایه‌كندا كۆمپانیای (ئاسیا سێڵ) شێوه‌یه‌كی زۆر جوانی وه‌رگرتووه.
- چه‌ند له‌و به‌رهه‌مانه‌ت بڵاوكردۆته‌وه؟
- تائێستا هیچ یه‌كێك له‌كاره‌كانم له‌لایه‌ن خۆمه‌وه بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه كاری یه‌كه‌م‌و دووه‌می سه‌ره‌تام لێدزرا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نزیكمه‌وه كه له‌به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی كه‌مدا فرۆشتبوویانه‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌م كارانه زۆر له‌و پاره‌یه گه‌وره‌تربوون، كاری ویندۆزو یاریه‌كه‌و چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی تری وینۆز كه دروستم كردون وه چه‌ند ئه‌نتی ڤایرۆسێكی باشی كوردی وه‌ك (Autorun Remover Kurdish V.2 ) كه تا ئێستا بلاَوم نه‌كردوونه‌وه، چونكه به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی باشتر كردنیان دام، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌م كارانه‌م ده‌كه‌ونه بازاڕه‌وه.
- چگه له‌م كارانه‌ی باستكرد له‌چی ترا هه‌یه شاره‌زایت؟
- له‌بواری به‌رنامه‌كاندا واتا (Application) شاره‌زایی باشم له بواره‌كانی (3D, Graphic, Design, Flash, etc… ) وه له‌بواری پرۆگرام نوسیدا (Programming) توانایه‌كی زۆر باشم هه‌یه.
- باسده‌كرێت كه توانایه‌كی باشت هه‌یه له‌بواری دروستكردنی ڤایرۆس‌و هاككردن (Hacking)؟
له‌باره‌ی هاككردن (Hacking) كه كارێكی نا ئاساییه، توانایه‌كی باشم هه‌یه، هاكیش زۆر جۆر له‌خۆ ده‌گرێت. له‌باره‌ی دروستكردنی (Virus and Anti Virus) زۆر شاره‌زام، ڤایرۆس بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێك دروست ده‌كرێت، له‌وانه ڤایرۆسی زیان گه‌یاندن به‌كۆمپیوته‌ر كه كارێكی كه‌می ده‌وێت له‌بواری پڕۆگرام نوسیه‌كه‌یه‌وه، به‌لاَم ڤایرۆس هه‌یه ته‌نها ماندووت ده‌كات هیچ زیانێكی نییه بۆ كۆمپیوته‌ر، به‌ڵام ئه‌مه‌یان كۆد‌و فكره‌ی زیاتری ده‌وێ بۆ پڕۆگرام نوسی.
- له‌تواناشم داهه‌یه ڤایرۆس دروست بكه‌م دوای چه‌ند خوله‌كێك كۆمپیوته‌ر بسوتێنێت؟
له‌م دوو بواره‌دا كاری نا ئاسایم ئه‌نجام نه‌داوه ته‌نها بۆ زانیاری‌و تاقیكردنه‌وه‌ی توانای خۆم بووه.
- دواكارت چییه؟
ئێستا كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌م ئه‌ویاریه‌ی كۆتایم بگۆڕم بۆ (Play Station 2) هه‌روا سه‌رقاڵی وه‌رگێرانی یاریه‌كی (تۆپی پێ)مه بۆسه‌ر زمانی كوردی كه له (Play Station 2) كاری پێبكرێت، دواكارم كه له‌كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كی فروانتر گرنگی بدرێت به‌بواری كۆمپیوته‌ر‌و ئینته‌رنێت، یارمه‌تی كه‌سانی به‌توانا بدرێت له‌هه‌ر بوارێك دا بێت كه سوود به‌كۆمه‌ڵگای كورد بگه‌یه‌نێت، كاربكرێت بۆ زیاتر گرنگی دان به‌گه‌نجان، چونكه تائێستا گه‌نجان گرنگی ئه‌وتۆیان پێنه‌دراوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م توێژه خاوه‌نی توانایه‌كی له‌بن نه‌هاتوون ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست رێك بخرێن ئه‌توانن ئاینده‌ی كوردستان بگۆڕن.
هەینی, 30 کانونی دووەم 2009 14:36