بەکارھێنەر:باران هاوتا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فێنسێنت ڤان كوخ

1853-1890

نیگاركێشی مەزنی هۆڵەندی (ڤان كوخ) لە ساڵی (1853) دا لە شاری   (زندرت) وڵاتی هۆڵەندا لە دایك بووە، ناوی تەواوی فینسنت ڤان كوخە، نیگاركێشێكی بە توانا و بلیمەت بووە، بە یەكێك لە هونەرمەندانی قوتابخانەی (انتباعی) دەژمێردرێت، تابلۆكانی زۆر بەناوبانگ و گرانبەها بوون لە جیهاندا لەلایەن خەڵكەوە، هەروەها بە مامۆستای هونەری فۆتۆگرافی شێوەكاری دادەنرێت لەم بوارەدا چەندان تابلۆی دروست كردووە كە خۆی لە 800 تابلۆ دەدات هونەرمەند ویستوویەتی هەست و سۆزی ناخی خۆی لە وێنەكاندا دەرببڕێ، باوكی ناوی (ثیودۆرۆس) بووە كە قەشەیەكی ناو كلێسە

بووە و دایكی ناوی (ئەنا كورنیلیا) بووە و زانیاریەكی روون و ئاشكرا نییە دەربارەی دە ساڵی سەرەتایی ژیانی هونەرمەند لە قوتابخانەی (زیفینبرجین) خوێندوویەتی بۆ ماوەی دوو ساڵ دوایی چۆتە ئامادەی (شا ویلیم)ی دووەم لە (تیلبیرغ) بۆ دوو ساڵی تر هونەرمەند لە ساڵی 1868 خوێندنی جێ هێشتووە و لە تەمەنی 15 ساڵیدا و نەگەڕاوەتەوە خوێندن.

لە ساڵی 1869 ڤان كوخ چۆتە دەزگای (گووبیل) كە كۆمپانیایەك بوو بۆ بازرگانی هونەر لە شاری لاهای و خێزانەكەی بۆ ماوەیەك پەیوەندییەكی بەهێزیان لەگەڵ هونەردا هەبووە. هەردوو مامەكەی كۆرنیلیس و سێنت دوو بازرگانی هونەری بوون، هەروەها برا بچووكەی ناوی (ثیو) بوو، ئەویش وەكو بازرگانی هونەر كاری دەكرد هەموو ئەو هۆكارانە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر هونەرمەند هەبوو كە سەركەوتنی مەزن بە دەست بێنێ لە هونەردا. لەگەڵ (گووبەیل) مایەوە و كاری كرد بۆ ماوەی حەوت ساڵ، لە ساڵی  1873 گوسترایەوە بۆ لقێكی كۆمپانیەكە لە شاری لەندەن و هونەرمەند زۆر سەرسام بوو بە شێوازی هونەری ئینگلیزی، لە كۆتایی مانگی ئابدا چۆتە شاری ساوسامتون لەوێ ژیاوە لەگەڵ ئۆرسولا لویز خێزانی  و كچەكەی (یوجینی) كە زۆر گرنگی  و سۆزی بۆی هەبوو. لەو ماوەیەدا هونەرمەند سەردانی زۆربەی پیشانگا هونەرییەكان و مۆزەخانەكانی كردووە و زۆر سەرسام بووە بە نووسەرە ئینگلیزەكان. وەك (جۆرج الیوت، تشارلز دیكینز) و نەخشەسازی بەریتانی زۆر كاری لێكردبوو لە ژیانیدا، رۆژ لە دوای رۆژ پەیوەندی نێوان (ڤان كوخ) و كۆمپانیای (گووبیل) ئاڵۆز بوو. هەر بۆیەش لە ساڵی 1875 دا گوسترایەوە بۆ لقێكی كۆمپانیاكە لە شاری پاریس، زۆری نەبرد (ڤان كوخ) لە ساڵی 1876 كۆمپانیای جێهێشتت و بڕیاری دا بگەڕێتەوە ئینگلترا لەبەر ئەوەی خۆشترین كاتەكانی ژیانی لەوێ بەسەر بردبوو. دوای دەستی كرد بەوانە وتنەوەی لە قوتابخانەی (ولیام ستوكس) لە

رامجێت و چاودێری 24 منداڵی كوڕی دەكرد كە تەمەنیان لە نێوان 10 ساڵی تا 14 بوون هەندێ كاتێ خۆی تەرخان كرد بۆ خوێندنەوەی (تەورات) تا هاوینی ساڵی  1876 بەردەوام بوو و ویستی لە مامۆستایەكی هونەی ببێتە پیاوكی ئایینی داوای لە قەشەكان كرد دەسەڵاتی زیاتر پێدەن قەشە (ماریۆ جونز) بوو. (ڤان كوخ) دەستی كرد بە كۆبوونەوەی ئایینی لەگەڵ خەڵك، لە رۆژانی یەكشەممە لە كلێسەی (ئەبریشیە تێرنەهام) و هونەرمەند كەسێك زۆر هاوسۆز بوو لەگەڵ كرێكارەكانی كانی خەڵوزەكان بۆ ئەوەی كەمێك لەناخۆشییەكانی ژیانیان كەم بكاتەوە، ئەو هەستەی وایكرد زۆر لە جل و بەرگەكانی و خواردنی  دابەش بكاتە سەر هەژاران، بەڵام كلێسەكان ئەم كارەیان زۆر پێ ناخۆش و ناڕازی بووە. لە پاییزی ساڵی 1880 دوای ساڵێك لە ژیانی هەژاری لە (بوریناج) چۆتە (برۆكسل) بۆ خوێندنی هونەری و زۆر پاڵپشتی دەكرا لە لایەن (ثیو) برای بە پێ پارەدان و بەردەوام بوو لە هونەری نیگاركێشی لە (ئەكول دیس ئارت) دوای گەڕانەوەی شاری (ئەتین) و چاویكەوت بە ئامۆزاكەی (كورنیلیا ئەدریانا) و عاشقی بوو زۆری خۆشویست، بەڵام ئەو رەتی كردەوە و ئەمە بوو گرنگترین رووداو لە ژیانی (ڤان كوخ)دا دوای ئەمە بڕیاریدا لە ماڵی مامی چاوی بە ئامۆزاكەی كەوێ، بەڵام دیسان مامی رەتی كردەوە كە كچەكەی ببیێنێ، هەر بۆیە (ڤان كوخ) دەستی لەسەر چرای ئاگرەكە دانا بۆ ئەوەی بیستوونێ دەستی و گوتی : (لێم گەڕێن با بیبینم بە قەد ئەو ئاگرەی دەستم لەسەر داناوە) ئامانجی هونەرمەند ئەوە بوو تا بیبینن، بەڵام زوو ئاگرەكەی كوژاندنەوە و ڤان كوخیش بە غەمبار و دڵپڕ لە ئازارەوە رووی لە دوای ئەو رووداوە دەستی كرد بە وێنە كردن بە رەنگی ئاوی و كاریگەر بوو بە كارەكانی هونەرمەند (مۆف) هەر لەو كاتەدا چاوی كەوت بە (كلاسینا ماریا) ئافرەتێك بوو لە شاری لاهای دەژیا ڤان كوخ چووە لای ئەو بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو لەگەڵی ژیا بەهرەمەندی هونەرمەند لەو ماوەیدا زۆر بە بلیمەتی دەركەوت بەتایبەتی لە تابلۆی (كرێكارەكانی كانەی خەڵووز لە بوریناج) و رێگە خۆشكەر بوو بۆ كاری مەزنتر و دەستی كرد بە تابلۆی زەیت لەساڵی 1882 لەگەڵ پێشكەوتنی بەهرەكەی لە نیگاركێشاندا.دەركەوتنی كارە مەزنەكانی لە ساڵی 1885 بوو. هەر بۆیە بەردەوام بوو لە دروستكردنی تابلۆ لەسەر ژیانی جوتیاراندا دوای كاركردنێكی دوور و درێژ توانی تابلۆ مەزنەكەی (خواردنی پەتاتە) تەواو بكات و ئەم تابلۆیە بەوە دەناسرێت كە وێنەیەكی دەگمەنی هونەرمەندە و بەردەوام بوو لەسەر كاری هونەری بە درێژایی ساڵی 1885 بە دروستكردنی تابلۆی خواردنی پەتاتە سەلماندی بۆ هەمووان كە هونەرمەندێكی بلیمەتە. كاریگەری هونەرمەندانی (انتباعی) لەسەر بووە وەكو (مونیە و رینوار و بیسارۆ و سیسلی) زۆر ئاسوودە بوو بە نیگاركێشان لە (پاریس)...تابلۆكانی لە رەنگە تاریكەكانەوە بەرەو رەنگی كاڵ و نوێبوونەوە دەچوون و لەو كاتەی لە پاریس بوو گرنگیشی داوە بە هونەری ژاپۆنی و دەستی كردووە بە كۆكردنەوەی تابلۆ دارینەكانی ژاپۆنی كە تا ئێستاش ماون لەمۆزەخانەی (ڤان كوخ) لە شاری (ئەمستردارم) و هونەرمەند تەنها 3 تابلۆی ژاپۆنی كێشاوە لە ژیاندا، بەڵام كاریگەری لەسەر هونەرەكەی هەر ماوە. لە ساڵی  1888 چۆتە شاری (ئەرل) و لەوێ دەستی كردووە بە وێنە كردن لەوانە تابلۆی (دیمەنی سرووشت ورێگایەك) و لە هوتێلی (دێ لاگارا) ژوورێكی بەكرێ گرتووە بە رەنگی زەرد بۆیەی كردووە بۆ ئەوەی ببێتە جێگایەك بۆ نیگاركێشی لە دوایدا كردی بە ستۆدیۆی (باشوور) داواشی لە (گوگالی) هونەرمەند كرد بێتە لای بۆ باشووری ئەرل و بۆ ماوەیەك بە یەكەوە كاریان كرد زۆر باس و گفتوگۆیان لەسەر تەكنیەكانی هونەر دەكرد، دوا چەند هەفتەیەك كەش و هەوا زۆر سارد و بەفراوی بوو بە ناچاری مانەوە لە ستودیۆ كە و ئیشكردنی بەردەوام و (ڤان كوخ) نامەیەكی بۆ (ثیو) برای نارد پێی ڕاگەیاند كەوا تابلۆی (خێزانی رۆلن) تەواو كردووە كە یەكێك لە تابلۆ هەرە نایابەكانی هونەرمەند دادەنرێت، پەیوەندی نێوان (ڤان كوخ) و (گۆگالی) هاوڕێی ئاڵۆزبوو لەبەر زۆر باس و گفتوگۆ و بیر و ڕای جیاواز لە نێوانیاندا لەبەر ئەمەش (ڤان كوخ) تووشی جەڵتەی دەماغ بوو و گوێی چەپی خۆی بڕی و قرتاندی بە گیزانی ریش تاشین، پۆلیس هات گەیەندرایە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری دكتور (فیلیكس رای) بوو و وردە وردە بەرەو چاك بۆوە و گەڕایەوە خانووە زەردەكەی، بەڵام بەردەوام سەردانی پزیشكی دەكرد بۆ چارەسەركردن لە دوای چووە لای هاوڕێی نزیكەكەی (جۆسف رۆلن) لە پاشان لەگەڵ خێزانەكەی بچێتە شاری (مارسیلیا) و لەوێش دەستی كرد بە نیگاركردنی لەوانە تابلۆی (لابیر سۆز) و (گوڵە بەڕۆژە) تەواو كرد، بەڵام دووبارە تووشی لێدانی جەلتەی دەماغ بۆوە و وا هەستی دەكرد ژەهر خواردن كرا بێ، بۆیە لە نەخۆشخانەی (هوتیل دیو) مایەوە بۆ ماوەی دە رۆژ دوای دیسان گەڕایەوە خانووە زەردەكەی و تووشی جۆرە سەرشێتیێك ببوو و هەندێك لەخەڵكی ئەرل شڵەژا بوون لە كار و كردەوەكانی (ڤان كوخ) و داوایان لە شارەوانی و پۆلیس كرد هونەرمەند بگوزانەوە نەخۆشخانە و لەوێ مایەوە بۆ ماوەی شەش هەفتە، دواتر دەستی كرد بە نیگاركردن و تابلۆی (باخچە كراوەكانی ئەرل) تەواو كرد و لەو كاتانەدا (ثیو)ی برای هاتە لای بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆی بیباتە نەخۆشخانەی (سان بول موسول)ی دەروونی لە سان ریەی كە گەیشتە نەخۆشخانە دكتور (ثیوفیل شری بیرون) هەستا بە پشكنین و سەیركردنی نەخۆشییەكەی بۆی دەركەوت كە (ڤان كوخ) تووشی پەركەم بووە واتا (سەرع) و ماوەیەك مایەوە لەوێ دوای دكتۆر رێگەی پێدا دەربچێت و دەستی كرد بە نیگاركردن و تابلۆی (شەوە رووناكەكانی ئەستێرە)ی تەواو كرد تەندروستی جێگر بوو و لە 16/3/1890 نەخۆشخانەی جێهێشت و بە شەمەندەفەر گەڕایەوە شاری (پاریس) لەوێ مایەوە لەگەڵ برا و براژنەكەی جوانا و منداڵە بچووكەكەیان، توانی ژوورێك لە باڵاخانەی (ئارثر گۆستاف) بۆ خۆی تایبەت بكا و كاری هونەری تێدا بكات و زۆر تابلۆی نایابی دروست كرد لەوانە تابلۆی (دكتور گاشی) و تابلۆی (كلێسە لە ئۆفیرس) بەڵام بەداخەوە لە شەوی 27 تەمووزدا ساڵی 1890 بەدەمانچە فیشەكێكی لە سنگی خۆی دا و بە زووترین كات (رافۆی) هاوڕێی گەیاندیە نەخۆشخانە بۆ لای دكتۆر (مازیزی) و دكتور (گاشی) و لە نەخۆشخانە مایەوە لەگەڵ براكەی (ثیو) كە لای دانیشتبوو و گوتی: (ڤان كوخ) خۆی مردنی بۆ خۆی هەڵبژارد لەو ساتەدا (ڤان كوخ) پێی وت (غەم و ناخۆشی بۆ هەتاهەتایی بەردەوام دەبێ) و لە رۆژی 29ی تەممووزی 1890 كۆچی دوایی كرد لە تەمەنی 37 ساڵی دا. كلێسەی (كاسۆلیك)ی لە (ئوفێرس) رەتی كردەوە كە لە گۆڕستانی ئەوان بنێژرێ لەبەر ئەوەی گوتیان خۆی كوشتووە. بۆیە لە شاری (میری) نێژرا دوای شەش مانگ لە مردنی (ڤان كوخ) (ثیو)ی براشی كۆچی دوایی كرد و لە نزیك یەكتر نێژراون.