بەنگینە
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
بەنگينە :( ١٩٠٨ - ١٩٧٢ ) شاعیری میللی
سەرەتای ژیان و خوێندنی
[دەستکاری]
ناوی فەیزوڵڵا کوڕی باقر کوڕی ئەحمەدە، ١٩٠٨ لە شاری سەقز چاوی بە دنیادا ھەڵھێناوە. لەبەر ھەژاری و نەداری، ڕووی کردووەتە ناوچەی سلێمانی و لێی نیشتەجێبووە. لە منداڵییەوە وەک شاگرد و نانەوا دەستی داوەتە کاسبی، پاشان خۆی بووەتە خاوەنی نانەواخانە. بە چوار ساڵ لە قوتابخانەی ئەھلیی زانستی فێری خوێندنەوە و نووسین بووە. ئەو ماوەیە بەشداری ھەموو چالاکییەکی زانستی بووە لە نواندنی شانۆیی و بۆنەکانی نەورۆزدا .[١][٢]
شانۆییی (مەم و زین)
[دەستکاری]لە شانۆییی "مەم و زین"دا دەوری بەنگینەی نواندووە، ھەر لەبەرئەوە حاجی تۆفیقی پیرەمێرد ناسناوی بەنگینەی بەسەردابڕیوە.[١][٢]
شیعر و ئەدەب
[دەستکاری]بەھرەی شیعرنووسیی لا پەیدابووە و لە (ژیان، ژین، گەلاوێژ، ھەتاو)دا لێی بڵاوکردووەتەوە[١][٢]
هەڵویستی سیاسی
[دەستکاری]ھاوکات ھەڵوێستی دژ بە کاربەدەستانی حکوومەت ھەبووە و چەند جارێک لەو پێناوەدا گیراوە و خراوەتە زیندان.[١][٢]
كۆچی دوایی
[دەستکاری]ڕۆژی ١٥/٩/١٩٧٢ کۆچیدواییی کردووە و لە (گردی سەیوان) نێژراوە[١][٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 4 5 دیوانی حاجی باقی بەنگینە ١٩٠٨-١٩٧٢، کۆکردنەوە و ئامادەکردنی عوسمان محەمەد ھەورامی، چاپەمەنیی دیلان- سلێمانی، ٢٠٠٣، ل٣، ٤؛ جمال بابان، أعلام كرد العراق، ص154.
- 1 2 3 4 5 گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ل 8018 - 8019 ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |