بەشی نەخۆشییەکانی گرێ لە نەخۆشخانەی ڕزگاری ھەولێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەشی نەخۆشیەکانی گرێ لە نەخۆشخانەی رزگاری / هەولێر

پێشەکی:

مێژووی دروستبونی:

بەش و پێکهاتەکانی:

ئەوبەشانەی کە پێویستە بۆی دابینبکريت:


پێشەکی:

بەشی چارەسەری گرێ لە نەخۆشخانەی ڕزگاری، ئەم بەشەیە کە دەکەوێتە گۆڕەپانی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە باڵەخانەیەکی تایبەت بە خۆیدا، کە دەکەوێتە نێوان شەقامی ٤٠ مەتری و ١٠٠ مەتری لە شاری هەولێڕ. ئەم بەشە گرنگیەکی بەرچاوی خۆی هەیە لە دەستنیشانکردن و چارەسەر کردن و چاودێریکردنی نەخۆشیە جیاواز و دەگمەنەکانی گرێ شێرپەنجەیەکان، بۆیە ڕۆلێکی گرنگ و بەرچاوی هەیە لە خزمەتکردنی کۆمەڵگا بەگشتی و شاری هەولێر بەتایبەتی، چونکە بوونی ئەم بەشە لە شاری هەولێر وایکردوە کە خەڵکی بە ڕێژەیەکی زۆر کەمتر لە جاران پێویستی بەچونە دەرەوەی وڵات هەبێت بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی گرێیە شێرپەنجەیەکان چونکە خۆشبەختانە ئەم بەشە توانای وەرگتنی ڕێژەیەکی بەرچاوی نەخۆشی هەیە و لەهەمان کاتدا پزیشکەکانی ئەم بەشە پشت دەبەستن بە سەرچاوە و ڕينمایە جیهانیەکان بۆ چارەسەرکردن و دەستنیشانکردنینەخۆشیەکان. ئەمەش بەهۆی ڕیکخستنی سیمیناری تایبەت لەناوەوەی بەشی نەخۆشیەکانی گرێ و هەروەها بەژداری پێکردنی پزیشک و کارمەندان لە ڕاهێنانی تایبەت بەو بەشە لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات بەپاڵپشتی ھکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوەکان و کۆمپانیاکانی دەرمان کەتێیدا زانیاری نوێ دەربارەی نەخۆشیەکانی گرێ و چۆنیەتی ڕێگاکانی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن بەگوێرەی ستانداردە جیهانیەکان و زانیاری ورد دەربارەی جۆرەکانی دەرمان و چۆنیەتی پێدانی دەرمانەکان و کاریگەرە لاوەکیەکانیان باسدەکرێن.

مێژووی دروستبونی[دەستکاری]

مێژووی بەشی چارەسەری نەخۆشیەکانی گرێ لە نەخۆشخانەی ڕزگاری دەگەڕيتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٤ کە ئەوکات لە یەکێک لە نهۆمەکانی نەخۆشخانەی ڕزگاری/هەولێر بوو پيشوازی لە نەخۆشەکان دەکرد بەمەبەستی چارەسەری، بەهۆی کەمی ژمارەی نەخۆش لەوکاتەدا. بەپێی سەرچاوەکان یەکەم کەس کە دەرمانی کیمیایی ئامادەکردوە، دەرمانسازێک بووە بە ناوی د.ڕزگار .بەڵام بەگوێرەی تێپەڕبوونی کات زیاد بوونی ژماری دانیشتوانی شاری هەولێر و پەیدابوونی ئامڕازەکانی دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی گرێ ڕێگەخۆشکەر بوون بۆئەوەی ئەم بەشە بەشێوەیەکی سەربەخۆ لەساڵی ٢٠١٣ بکرێتەوە لەناو گۆڕەپانی نەخۆشخانەی ڕزگاری کە دەکەوێتە نێوان ٤٠ مەتری و١٠٠ مەتری شاری هەولێر.


بەش و پێکهاتەکانی[دەستکاری]

بەشی ڕاوێژکاری پسپۆڕی نەخۆشیەکانی گرێ[دەستکاری]

ئەم بەشە پێکهاتوە لە دوو ژووری ڕاوێژکاری کەتێیدا ڕۆژانە لەهەرژوورێک پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی گرێ لەگەڵ دوو بۆ سێ لە پزیشکی دێرینی خولاو پێشوازی دەکەن لە نەخۆشەکان کە هەڵدەستن بە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن وچارەسەرکردن و چاودێریکردنی نەخۆشەکان واتا بەکۆیگشتی ٢ پزیشک و ٦ پزیشکی نیشتەجێی خولاو لەمبەشە هەڵدەستن بەجێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، ئەوەی شایەنی باسە و جێگەی دەستخۆشیە لەمبەشە هیچ بڕەپار ەیەک لە نەخۆش وەرناگیرێت لەبەرامبەر بینینی نەخۆش و هەمووی لەسەر ئەرکی دەوڵەتە، شایانی ئاماژە پێکردنە کە لەم بەشەدا بەشی ئێواران کراوەتەوە کە بەهەمان شيوە بەبێ بەرامبەر نەخۆش چارەسەر دەکریت و هەمان ژماری پزیشک و کارمەند هەڵدەستن بەجێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بەهامان شێوەی بەیانیان.

بەشی دەرمانخانە[دەستکاری]

ئەم بەشە گرنگترین و هەستیارترین بەشی نەخۆشیەکانی گرێیە چونکە هەڵسوکەوتی راستەوخۆ دەکرێت لەگەڵ ەرمان هەستیارەکاندا بۆیە دەبێت زۆر بەوردی رەچاوی رێنمایە پزشکیە دەرمانسازیەکان بکرێت چونکە ئەگەر هەرکەمتەرخەمیەک هەبێت لەمبەشە کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت بۆسەر تەندروستی نەخۆش و تەنانەت کارمەندانی بەشەکەش بەگشتی بۆیە زۆر گرنگە بەوردی ڕەچاوی ڕێنمای تەندروستیەکان بکرێت. ئەم بەشە پێکهاتوە لەسێ ژووری سەرەکی، ژورێکیان دەرمانەکانی تيێدا خەزن کراوە و جیاکراونەتەوە لە ڕەفەی تایبەت وە هەدنێک لەدەرمانەکان لەناو بەفرگردا هەڵگیراوون چونکە پێویستاین بە پلەیگەرمی نزمە. هەروەها لەژورێکیتردا پێشوازی لە نەخۆشدەکرێت و دەرمانەکانیان بۆ ڕووندەکرێتەوە، بەڵآوم لەژووری سێیەم کەتیایدا دەرمانەکای تێدا ئامادەدەکرێت کەپێکهاتوون لە دووئامێر پێی دەڵێن )هوود( ئەم ئەم ئامێرانە بەکاردەهێندرێن وەکوو ژینگەیەک بۆ ئامادەکردنی دەرمانی دژە شێرپەنجە لەبەئەوەی ئەم ئامێرانە دەبنەهۆی کەمکردنەوەی زیانەکانی ئەم دەرمانە زیانبەخشانە بۆ کارمەندانی بەشەکە بەگشتی و بەتایبەتیش دەرمانسازەکان کە هەڵدەستن بە ئامادەکردنی دەرمانەکان . ئەمەش لەڕێگای هەڵمژینی ڕێژەیەکی زۆری ئەودەرمانانەی کە بەهوادادەچن لەکاتی ئامادەکردنیان بەمەش زەرەری دەرمانەکان لە ژینگەی کارکردن تێیدا کەم دەکاتەوە بەڵام ئەوەی جێی دڵگرانیە جۆرەئامێرێک لە بەشی نەخۆشیەکانی گرێ بەکاردێت )هوود( کە لەبنەڕەتدا تایبەت نیە بە ئامادەکردنی دەرانی کیمیایی )دەرمانی دژە شێرپەجە( چونکە بەتەواوی داخراو نیە و ناتوانێت ماددە زیانبەخشەکان هەڵبمژێت لەبەرئەوەی ئەوجۆرە هوودەی بۆ ئامادەکردنی دەرمانی کیمیایی بکاردێت دەبێت بەتەواوی داخراوو بێت هەرلەم ژوورە پێویستە پاشماوەی دەرمانەکان بەگوێرەی ترسناکیان لە سەلەی سوور و زەرد وسەوز جیابکرێنەوە بۆئەوەی تێکەڵ بەیەک نەکرێن و هەریەکەیان بەڕێگەی تایبەت لەناو ببرێن بۆئەوەی نەبنە هۆکاری نەخۆشی بۆ کارمەندان و هاوڵاتیان چونکە هەندێک لەمدەرمانانە خوودی خۆیان (carcinogenic ) (ماددەی هۆکار بۆ شرپەنجە)ن واتا هۆکاری توشبوونن بە شرپەنجە بەڵام بەداخەوە لەبەشی نەخۆشیەکانی گرێ لە نەخۆشخانەی ڕزگاری بەهیچ جۆرێک ڕەچاوی ئەم خاڵانە ناکرێت و بگرە ڕۆژێک دەمێنێتەوە کەئەمەش دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەرجەم کارماندەنای بەشەکە بەگشتی چونکە لەکاتی مانەوەی ئەم پاشماوانە بەهەوادا بڵاودەبێتەوە و بەگوێرەی کات کاریگەری خراپیان دەبێت و بۆ سەرتەندروستی کارمەندان و نەخۆشەکان بەتایبەت ژینگەی بەشەکە بەگشتی، ئەوەی جێگای داخە لەکاتی لەناوبردنی ئەم پاشماوانە نابردرێتە شوێنی تایبەت و بەڵکە تێکەڵ بە ژینگە دەکرێت. شایەنی باسە لەمبەشەدا نزیکەی ١٠ دەرمانساز هەڵدەستن بەئامادەکردن و پێدانی دەرمان بۆ نەخۆشیەکان، ئەوەی جێگای دڵخۆشیە لەبەشی دەرمان لەدەرمانخانە نزیکەی ٩٠٪ ی دەرمانەکان بوونیان هەیە و نەخۆش پێویست ناکات لەدەرمانخانە تایبەتەکان بیانکڕێت بەڵکوو بێبەرامبەر بە نەخۆشەکان دەدرێت لەکاتێکدا کە دەرمانەکان دەرمانی گرانبەهان.

بەشی تاقیگە[دەستکاری]

ئەمبەشە پێکهاتوە لە تاقیگەی بچووک کە لەتوانایداهەیە تەنها ئەوپشکنینانە بایۆلۆجی و کیمیایانە بکات کەپێویستن بۆ چاودێریکردنی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە .

ژووری فایلات[دەستکاری]

ئەم ژوورە بەرپسە لە دروستکردنی فایل بۆ هەریەکە لەم نەخۆشانیە کەدێنە ئەم بەشە بۆ وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی، کەتیایدا زانیاری ود لە نەخۆش وەدرەگرن وەکوو شوێنی دانیشتن و جۆری نەخۆشیەکەی و جۆرە جیاوازەکانی پشکنینەکان کە بۆ نەخۆشەکە کراون وە بەردەوام هەرجۆرە دەرمانێک وەردەگرێت یان پشکنینێکی بۆ دەکرێت و دەخرێتە ناو ئەم فایلە.

قاوشی خەواندی نەخۆش[دەستکاری]

ئەمبەشە پێکهاتوە لە دوو بەشی پیاوان و ئافرەتان کە بەکۆی گشتی ٤٨ قەرەوێڵەی خەواندنی نەخۆشی هەیە، لەمبەشەدا پەرستارەکان هەڵدەستن بە پێدانی دەرمانی ئامادەکراو لەلاین دەرمانسازەکانەوە بە نەخۆشەکان و چاودێریکردنیان تا وەکوو تەواو بوونی دەرمانەکە.


ئەو بەشانەی کەپێویستە دابین بکرێن بۆ بەشی نەخۆشیەکانی گرێ لە نەخۆشخانەی ڕزگاری:

أ‌. پی تی سکان (PET SCAN ) ب‌. سۆنار(Ultrasound) ت‌. مامۆگرافی (Mamography ) ث‌. سیتی سکان( CT Scan ) ج‌. (MRI) ئێم ئاڕ ئای


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • پزیشکانی بەشی نەخۆشیەکانی گرێ لە نەخۆشخانەی ڕزگاری/ هەولێڕ