باڵۆنی گەدە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

باڵۆنی گەدە (به ئینگلیزی: Intragastric balloon) شێوازێکی نوێیە بۆ دابەزینی کێشی جەستە[دەستکاری]

باڵۆنی گەدە شێوازێکی نوێیە بۆ دابەزینی کێش؛ باڵۆنێکی سلیکۆنی هەڵگری گیراوەی خوێواکیی دژەچڵککراوە(saline ) بە بۆڕی ئەندسکۆپی لە ناو گەدەی ئێوە دادەمەزرێندرێت تاکوو بە کەمکردنەوەی کەش و بارستایی گەدە و بەدیهینانی هەستیی تێربوون بۆ دابەزاندنی کێشی ئێوە یارمەتیدەر بێت.

بە لەبەرچاوگرتنی تێچوو و مەترسییەکانی ئەگەری نەشتەرگەریی قەڵەویی (bariatricsurgery) بەکارهێنانی باڵۆنی گەدە شێوازێکی کەممەترسیتر و بە تێچوویەکی کەمترە بۆ کەمکردنەوەی کێشی جەستە. بەجۆری باو باڵۆنەکانی گەدە بە ئەندسکۆپی وبۆ ماوەی 6 مانگ لە ناو گەدەی تاک جێگیر دەکەن تاکوو بە داگیرکردنی کەش و بارستایی گەدە و بەدیهێنانی هەست بە تێربوون لە تاک دەبێتە هۆی دابەزینی کێش لە تاکدا. باڵۆنی گەدە بە داگیر کردنی بارستایی گەدە و کێشاندنی دیوار و پەڕەی گەدە، و لە ئاکامدا خانەکانی وەرگری بزووتنی مکانیکی هاندەدرێن؛ لە ئاکامی هاندان و بزووتنی ئەم خانانە نامە و ڕاسپێری تێربوون لە لایەن دەمارێک بە ناوی واک بۆ مێشک دەنێردرێت. کارامەیی و کاردانەوەی ئەم شێوازە پەیوەندی بە هۆکارهەیەکی وەک بارستایی باڵۆنەکە، بارستایی گەدە و ماوەی چارەسەری هەیە.

باڵۆنی گەدە بۆ چە کەسانێک پێشنیار دەکرێت[دەستکاری]

باڵۆنی گەدە دەتوانێ پێشنیارێکی گونجاو بێت بۆ ئێوە ئەگەرکوو[دەستکاری]

  • خشتەی هەڵسەنگاندی هاوسەنگی نێوان کێش و باڵاتان (BMI) لە نێوان 30 بۆ 40 بێت
  • دەبێ هەوڵ بدەن بۆ شێوەی ژیانێکی سەلامت، چاکەسازی خۆراک و ئەنجامدانی وەرزشی ڕۆژانە و بەشداربوون لە خولەکانی چارەسەری کردار (Behavioral therapy) لە پاشی نەشتەرگەری. چارەسەری کردار لەسەر ئەم بڕوایەیە کە هەر کردارێک دەبێ فێرکاری بکردرێت و دەکرێ کردارەکانی نابەجێ بە یارمەتی چارەسەری بسڕنەوە.
  • لە ڕابردوودا نەشتەرگەرییەکانی پەیوەندیدار بە گەدە یان سوورانچکتان ئەنجام نەدابێت.
  • پێویستتان بەوەیە کە بە نەشتەرگەری کێشتان دابەزێنن

ئاگادار بن باڵۆنی گەدە بۆ هەر هەمووی ئەم کەسانەی کە کێسی زیادییان هەیە، پێشنیار ناکرێت. پزیشک بە لەبەر چاوگرتنی بارودۆخی سەلامەتی و تەندرووستی و داواکارییەکانی ئێوە دەتوانێ دەریببڕێت کە باڵۆنی گەدە بۆ ئێوە بابەتێکی گونجاوە یان نا.

ماوەی کاتیی چارەسەری باڵۆنی گەدە[دەستکاری]

ماوەی کاتی چارەسەری کورتە و بە جۆری باو کەمتر لە یەک کاتژمێری پێدەچێت. مەودای کاتی چارەسەری بەپێی ڕادەی قەڵەوی و بارودۆخی ڤیزیکی نەخۆش لە لایەن پزیشک دابین دەکرێت.

ماوەی کاتیی مانەوە لە نەخۆشخانە[دەستکاری]

لە پاشی ئەنجامدانی نەشتەرگەری نەخۆش بۆ ماوەی 2 بۆ 3 کاتژمێر لە ژێر چاودێری دەبێت. ئێوە لە پاشی نەشتەرگەری هەر هەمان ڕۆژی نەشتەرگەری دەتوانن بگەڕێنەوە ماڵی خۆتان و هەڵسووڕانەکانی ئاسایی خۆتان بە بێ هیچ کێشەیەک ئەنجام بدەن.

ئامێر و جیازەکانی پێویست سەبارەت بە نەشتەرگەری[دەستکاری]

بۆڕییەکی درێژ، باریک و تەسک و نەرم کە گڵۆپێکی گچکە لە سەرەکەی تەیار کراوە بەناوی ئاندسکۆپ و هەروەها باڵۆنی گەدە.

چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری[دەستکاری]

چاوەڕوانی لە کاردانەوەی نەشتەرگەری باڵۆنی گەدە نابێ زۆر بێت چونکە باڵۆن نابێتە هۆی دابەزینی کێش. دابەزینی کێش لە ئاکامی دەمگرتنەوە و وەرزشکردنی هاوکات لە گەڵ بەکارهێنانی باڵۆنی گەدە ڕوویدەدات؛ لەم ڕێگەیەدا باڵۆن بە کەمکردنەوەی حەز و ئارەزووی خواردن، ڕۆڵێکی تەواوکەر و یارمەتیدەری هەیە.

پشکنینی کۆئەندامی هەرسەکی سەرەوە یان ئاندسکۆپی سەرەوە(ERCP)پێویستی بە لەخوورێنی بوونی پتر لە 6-8 کاتژمێری نییە.

ئەگەرکوو دەوایەکی تایبەت بەکاردێنن بێگومان دەبێ بەرلە نەشتەرگەری پزیشكی خۆتان ئاگادار بکەنەوە و سەبارەت بە دەوایەکە و بەردەوامبوون لە بەکارهێنانی لە گەڵ پزیشک ڕاوێژکاری بکەن.

بەهۆی نواندنی دەوای بێهەستی (سڕکەرەوە) بەرلە نەشتەرگەری، پێشنیار دەکرێ نەخۆش کەسێکی بە ناوێ هاوڕێ لەگەڵ بێت. هاژووری تڕۆمبێل لە پاشی نەشتەرگەری پێشنیار ناکرێت.

ڕەوتی نەشتەرگەری[دەستکاری]

ڕەوتی نەشتەرگەری دانانی باڵۆنی گەدە بە جۆری سەرپێیییە و لە ماوەی 15 خولەک بە خواردنی هێدیکەرەوەیەکی ئاسایی ئەنجام دەدرێت . پزیشک بە ئاندسکۆپ باڵۆنی بەتاڵ لە ڕێگەی دەم و سوورێنچک دەگوازێتە بۆ ناو گەدە. پاشان باڵۆن بە بۆڕییەک بەناوی کاتێتر لە گیراوەیەکی خوێواوکی و دژەچڵککراوە پڕدەکرێتەوە. ئەم گیراوەیە لە پاشی تێپەربوونی ماوەیەک بەتاڵ دەبێت و باڵۆن بە هەمان شێوازی پێشوو دەردەهێنرێت.

بابەتەکانی پەیوەندیدار بە بێهۆشی[دەستکاری]

بە جۆری باو ئەم ڕەوتە پێویستی بە بێهۆشی نییە و تەنیا دەوای هێدیکەرەوە دەنوێندرێت. بێهۆشیی گشتی تەنیا لە بارودۆخێکی یەکجار تایبەت ( لە مناڵەکان و کاتێک کە شێوازێکی یەکجار سەخت داڕێژەری کرابێت) ئەنجام دەبێت.

ماوەی کاتی نەشتەرگەری[دەستکاری]

15 خولەک بۆ نەشتەرگەری. 2 بۆ 3 کاتژمێر چاودێری لەپاشی نەشتەرگەری.

چاودێرییەکانی پاشی نەشتەرگەری[دەستکاری]

ئێوە دەتوانن پاشی نەشتەرگەری، لە هەمان ڕۆژ، بڕۆنەوە ماڵێ و هەڵسووڕانەکانی ئاسایی خۆتان ئەنجام بدەن. بۆ ماوەی چەن ڕۆژ لە پاشی نەشتەرگەریی دانانی باڵۆن، ئێوە تەنیا ئیزنی خواردنی خۆراکە شلەکان و ئاوەکییەکانتان هەیە. پزیشكی نەشتەرگەر یان پسپۆڕی خۆراک و دەمگرتنەوە بە جۆری گشتی سەبارەت بە دەمگرتنەوەی خواردن و وەرزشەکانی پێویست بۆ دابەزاندنی کێش لە گەڵ ئێوە قسە و گفتوگۆ دەکات. پارازتن و ڕەچاوکردنی ئەم بابەتانە یەکجار گرنگە. هەروەها لە پاشی هەڵگرتنی باڵۆن و دەرهێنانی و گەڕانەوەی بارستایی گەدە بۆ سەر ڕادەی پێشو، پێشنیار دەکرێت کە لەسەر دەمگرتنەوە و وەرزش کردنەکەتان بەردەوام بن.

خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بەم نەشتەرگەرییە[دەستکاری]

ئازار و دڵتێکەڵهاتن بە جۆری نێوانی لە سەتا 30 تاکەکان لە پاشی نەشتەرگەری دەبیندرێت. کەچی ئەم بارودۆخە تەنیا چەن ڕۆژ لە پاشی نەشتەرگەری دەوامیان دەبێیت و دەکرێ بە دەوایەکانی خۆراکی کۆنتڕۆڵ بکرێت.

[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]