ئەڵماسەکانی شۆک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
شۆکەکانی ئەڵماس ئەو ناوچە درەوشاوەوەیە کە لەو گزۆزەدا دەبینرێت کە بە شێوەیەکی جێگیر بەستراوە بە بزوێنەری (Pratt & Whitney J58) لە پاش سوتاندی تەواو، وە بە کۆتا سوتاندن لە سوتەمەنی (SR-71) پێش کۆتای ھاتنی پرۆگرامەکە

شۆکی ئەڵماس (ھەروەھا بە ماکی ئەڵماس یان پاڵھێزی ئەڵماس ناسراوە) لەو ستونی گزۆزدا دەردەکەوێ کەجۆرە شەپۆڵێکی جێگیری سەروی دەنگ دەردەپەڕێنێ لە سیستەمی دەرپەرینی ئاسمانی، ھەروەک لە بزوێنەری جێتی سەرووی دەنگ، موشەک، بزوێنەری جێتی پەستێنراو، یان سترامجێت، کاتێک لە برگە ھەوای زەوی کاری پێدەکرێ. لە ڕاستیدا «ئەڵماس» بوارە تەوژمێکی ئاڵۆزە لە ڕێگای گۆڕانێکی کتوپڕ لە چڕی ناوەخۆ و پەستان لە گزۆزدا دەبینرێت کاتێک زنجیرەیەک لە شەپۆڵە شۆکی بەردەوام و فراوانبوونی لە ڕووبەری تەوژم بە ناوی تێدەپڕێت. ماکی ئەڵماسەکان ناونراوە لە پاش (Ernst Mach)، زانای فیزیای کە یەکەم کەس بوو کە پێناسەی کردوون.

میکانزمەکان[دەستکاری]

شۆکی ئەڵماس لە دواوەی (Lock SR-71 Black bird)
شۆکی ئەڵماس لە(F-16)کە بەرزدەبێتەوە لەگەڵ پاشسوتێنەر.
تاقیکردنەوەی بزوێنەری موشەکی ئایڕۆجێت (RS-25)لە ناوەندی ئاسمانی (Stennis) سەر بە ناسا.
(F-22 Raptor) لەگەڵ ھەبونی شۆکی ئەڵماس لە دوواوەی دا

شۆکی ئەڵماس دروستدەبێ کاتێک گزۆزی سەرووی دەنگ لە نۆزڵی پاڵناندا بە شێوەیەکی کەم زیدەرەوی لە فراوانبوون دەکات ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە پەستانی جێگیری گازەکان لە نۆزڵەکە کەمترە لە پاستانی ھەوای دەوروبەر. بەرزترین پەستانی دەوروبەر پەستان دەخاتە سەر تەوژمەکە، وە لەو دەرئەنجامەدا پەستان زیاددەکات لە تەوژمە گزۆزی گازدا کە لەحاڵەتی گەرمی نەگۆردا، وە کەمبونی خێرای دەبێتە ھۆی زیادبوونی ئەو پلەی گەرمیەی کە جێگیربوو بە شێوەیەکی دیار کە دەبێتە ھۆی گڕگرتنی بەرھەمەکانی سوتاندن کە ناسوتێنرێت لە گزۆزی بزوێنەر. گزۆزەکە بەشێوەیەکی گشتی فراوان دەبێ لە بەرزایە نزمەکاندا کا پەستانی ھەوا تێیدا بەرزترە.

کاتێک تەوژمەکە لە نۆزڵەکە دێتە دەرەوە، پەستانی ھەوای دەوروبەر پەستان دەخاتە سەر تەوژمەکە. پەستانە دەرەکیەکان دروستدەبن لەو شەپۆڵە

شۆکە لارانەی کە بە گۆشەیەک لە تەوژم لاردەبێ. تەوژمە پەستێنراوەکە یەک بە دوای یەک فراوان دەبێ لە ڕێگای پانکەکانی فراوان بونی (Prandtl-Meyer)، وە ھەریەک لە ئەڵماس دروس دەبێ لە ڕێگای بەستنەوەی لارەشۆک بە پانکە فراوانبوون. کاتێک تەوژمە پەستێنراوەکە تەریب دەبێ لەگەڵ ھێڵی ناوەراست، وە شەپۆڵە شۆک ئەستون دەبێ لەگەڵ جۆرەکانی تەوژم، کە ناودەبرێ بە شەپۆڵە شۆکە ئاساییەکان یان بە دیسکی ماک. یەکەم شۆکی ئەڵماس لێرە بەدەردەکەوێ، وە بۆشای لە نێوان ئەو وە نۆزڵەکە دایە کە ناودەبدرێ بە ناوچەی بێدەنگ. دووری نۆزڵ بۆ یەکەم شۆکی ئەڵماس بە نزیکەیی دەکاتە:

کاتێک X دووریە، D0 تیرەی نۆزڵەکەیە، P0 پەستانی تەوژم، وە P1 پەستانی ھەوایە.

کاتێک کە گزۆزەکە بە شەپۆلە شۆکێکی ئاسایدا تێدەپەرێت، ئەوە پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە، داگیرسانی ڕێژەیەکی زۆر لە سوتەمەنی درەوشانەوەیەک دروست دەکات کە وا دەکات شۆکی ئەڵماس بینراو بێت شوێنە ڕوناکدارەکە بە شێوەی دیسک یاخود ئەڵماس بەدەردەکەوێ، بۆیە بەو ناوە ناونراوە.

لە کۆتایدا تەوژم بەشێوەیەکی بەرچاو فراواندەبێت بە شێوەیەک کە دوبارە پەستانەکە لە چواردەوری، لەو خاڵەدا کە پانکە فراوانبون پەرچە دەدرێتەوە لە پچڕانی پەیوەندی (لێوەری دەرەوەی تەوژمەکە). شەپۆڵە دراوەکە، ناودەبدرێت بە پانکەی پەستان، کە وا لە تەوژمەکە دەکات بپەستێورێ. ئەگەر پانکە پەستانەکە تەواو بەھێزبێ، شەپۆڵە شۆکێکی تری لار دروست دەبێ وە دروستکردنی دووەم دیسکی ماک و شۆکی ئەڵماس. شێوازەی دیسکەکان و ئەڵماسەکان بە تەواوەتی دووبارە دەبێتەوە ئەگەر گازەکان نمونەی و لێکخشاندنیان نەبێ، ھەر چۆنێکبێت بڕینی شێواو لە پچڕانی پەیوەندی دەبێتە ھۆی ئەوەی کە شێوازی شەپۆڵ نەمێنێت لەگەڵ دووری.

شێوازی ئەڵماس دەکرێ دوبارە ببێتەوە کاتێک نۆزڵەکە لە خوار فراوانبوون دابێ (پەستانی دەرچوون بەرزترە لە دەوروبەری)، لە پەستانە ھەوایەکی نزمتر وە لە بەرزایەکی بەرزتر. لەم حاڵەتەدا سەرەتا پانکە فراوانبوون وە لە دوای ئەویش شۆکی لار دروس دەبێ[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوە جێگرەوەکان[دەستکاری]

شۆکی ئەڵماس لە خوارەوەی موشەکی (xoie) سیستەمی ئاسمانی (Masten) لە ماوەی بەرەنگاری (Lunar Lander) پێشبرکێی بردنەوەی نیشتنەوە

شۆکی ئەڵماس بە شێوەیەکی بەربڵاو پەیوەستە بەو دەرپەرینەی کە لە جێت و موشەکدایە، بەڵام دەکرێ بە سیستەمێکی دیکە دروستبکرێ.

تەقینەوەی بۆڕی گازی سروشتی[دەستکاری]

دەکرێ شۆکی ئەڵماس ببینرێت لەکاتی تەقینەوەکانی بۆڕی گاز بە ھۆی ئەوەی گازەکە لە خوار پەستانی بەرز وە بە خێرایەکی زۆر لە دەمەوانەی ھەواتێکردن دێتا دەرەوە[ژێدەر پێویستە]

تۆپ ھاوێژ[دەستکاری]

کاتێک ھەڵدەسترێ بە ھاوێشتنی پارچەی تۆپ ھاوێژ، گازێک لە قەپۆزی دەردەچێت بەخێرایەک سەرووی خێرای دەنگ وە شۆکی ئەڵماس یەک بەدوای یەک دروستدەکات. وە ئەڵماسەکە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە قەپۆزەکە بەدرەوشاوەی ببریسکێتەوە وە دەکرێ شوێنی چەکوتەقەمەنی بۆ دوژمن ئاشکرا بێت. وە ئەوە دۆزراوەتەوە کاتێک ڕێژەی نێوان پەستانی تەوژم و پەستانی ھەوا لێک نزیک بێت دەکرێ شۆکی ئەڵماس بە ڕێژەیەکی زۆر کەم بکرێتەوە. بەزیادکردنی برێکی قاپۆز لە کۆتای قەپۆزاکە کە پەستانەکان ھەوسەنگ دەکات وە ڕێگری لە شۆکی ئەڵماس دەکات.

ڕادیۆ جێتەکان[دەستکاری]

ھەندێک لە ڕادیۆجێتەکان، جێتە پلازما بەھێزەکان کە ھەڵدەقوڵێ لە کوازارەکان و گەلەئەستێرە ڕادیۆکان کە گرێی لە دوایەکی دامەزراوی ھەیە بۆ دەرپەڕاندی ڕادیۆی بەنرخ، جێتەکان گەشت دەکەن بە خێرایەک سەرووی خێرای دەنگ بە نێو بەرگەھەوایەکی تەنک لە گاز لە ئاسماندا کە دادەنرێ ئەو گرێیانە شۆکی ئەڵماس بن[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

  • "Methane blast" - shock diamonds forming in NASA's methane engine built by XCOR Aerospace, NASA website, 4 May 2007