ئەکبەر ڕادی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەکبەر ڕادی (٣ی تشرینی یەکەم ١٩٣٩ لە ڕەشت - ٢٦ی کانوونی یەکەم ٢٠٠٧ لە تاران)، شانۆنامەنووسی ھاوچەرخی خەڵکی ئێرانە. لە ڕادی وەکوو لووتکەی شانۆنامەنووسیی فارسی ناو دەبەن.

ژیان[دەستکاری]

ئەکبەر ڕادی لە ٣ی تشرینی یەکەم ١٩٣٩ لە شاری ڕەشت لە باکووری ئێراندا لە دای بوو. پێنج دانە برا و خوێشکی بوو. ناوی باوکی حەسەن و ناوی دایکی ئوممولبەنین بوو. لە ساڵی ١٩٥٠ بە ھۆی ھەڵشکاوبوونەوەی باوکی کە خاوەنی کارخانەیەکی بچوکی شەکەرسازی بوو لەگەڵ بنەماڵەکەی ھات بۆ شاری تارانی پێتەختی ئێران. دوو پۆلی دواھەمینی قوتابخنەی سەرەتایی لە قوتابخانەی سائێب لە تاراندا تێپەراند و پۆلەکانی قوتابخانەی ناوەندیش چوو بە قوتابخانەی فەرانسەڤیی ڕزی لە تاران. لە ساڵی ١٩٥٩دا چوو بۆ زانستگەی تاران و دەستی کرد بە خوێندنە زانستی کۆمەڵایەتی و بە دوای وەرگرتنی کارناسی لە پۆلی کارناسیی بالایش دەستی بو خوێندن کرد بەڵام بەدوای ماوەیەک لە وانەخوێندن واز ھینا و چوو بۆ زانکۆی پەروەردەکردنی موعەللم و لە ساڵی ١٩٦٢دا دەستیکرد بە کاری موعەللمی. ڕادی لە پۆلی سییەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی بامشاد و پۆلی شەشەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی شەھرام لە باشووری تاران دەستی کرد بە کار و لە ماوەی ٣٢ ساڵ سەرقاڵی وانەدانەوەی وێژە لە پۆلی چوارەمی قوتابخانەی ناوەندی، وێژەی شانویی لە ئەنستیتۆتی فێرکەرانی ھونەر، شانۆنامەنووسی لە پۆلی کارناسی لە زانستگەی تاران و شانۆنامەنووسیی ھەڵکەوتوو لە پۆلی کارناسیی بالای زانستگەی ھونەری تاران بوو. ئەکبەر ڕادی لە ساڵی ١٩٩٤دا خانەنشین بوو. ڕدی لە ساڵی ١٩٦٥ لەگەڵ حەمیدە عەنقا کە لە ھاوقوتابیەکانی لە زانستگەی تاران بوو ھاوسەرگیری کرد کە پاشان بوون بە خاوەنی دوو دانە کوڕ بە ناوەکانی ئاریا و ئارەش.