ئەندازەیی لێکدانەوەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەندازەیی لێکدانەوەیی (بە ئینگلیزی: Computational geometry) دەتوانرێت وەک لێکۆڵینەوەی سیستماتیکی ئەلگۆریتم و پێکهاتەی داتا (بە ئینگلیزی: Data structure) بۆ تەنه (بە ئینگلیزی: Object) ئەندازەییەکان پێناسە بکرێت، بە گرنگیدان بە ئەلگۆریتمەکانی ئێکزەکت (بە ئینگلیزی: exact) کە بە شێوەیەکی ئەسمپتۆتیک (بە ئینگلیزی: Asymptotic) خێران. ئەندازەیی لێکدانەوەیی لە بواری دیزاین و شیکاری ئەلگۆریتمەکانەوە لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٩٧٠ زایینی سەریهەڵداوە. گەشەی کردووە و بووەتە دیسیپلینێکی ناودار بە ژۆرناڵ و کۆنفرانسی تایبەت بە خۆی و کۆمەڵگەیەکی گەورەی توێژەری چالاک. سەرکەوتنی بوارەکە وەک دیسیپلینێکی توێژینەوە دەتوانرێت لە لایەکەوە لە جوانی ئەو کێشانەی کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە و چارەسەرەکانی کە بەدەست هێنراوەوە و لە لایەکی دیکەشەوە بەهۆی دۆمەینە زۆرەکانی کە بەکارهێنانەوە ڕوون بکرێتەوە-گرافیکی کۆمپیوتەر، سیستەمی زانیاری جوگرافی (GIS) ، ڕۆبۆتیک و ئەوانی تر-کە تێیدا ئەلگۆریتمەکانی ئەندازەیی ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕن.

بۆ زۆرێک لە کێشە ئەندازەییەکان چارەسەرە ئەلگۆریتمییەکانی سەرەتایی یان خاو بوون یان سەخت بوون بۆ تێگەیشتن و بەجێهێنان.لە ساڵانی كۆتاییدا کۆمەڵێک تەکنیکى ئەلگۆریتمى نوێ پەرەیان پێدراوە کە زۆرێک لە ڕێگاکانی پێشوویان باشتر و ئاسانتر کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

M. de Berg, O. Cheong, M. van Kreveld, and M. Overmars, Computational geometry, 3rd ed. Berlin, Germany: Springer, 2008