ئێس ئۆ ئێس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆدی مۆرس بەکاردێت بۆ بەستنی پەیوەندی کە تێیدا پیتەکان کراونەتە کۆد و ستاندارد کراون

ئێس ئۆ ئێس کۆدێکی مۆرسە بۆ حاڵەتی لەناکاو بەکاردێت (▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄) بە شێوەیەکی نێودەوڵەتی بەکاردێت. پێشوو تر بۆ حاڵەتی لەناکاو لە دەریادا بەکارھاتووە بۆ ئەوەی داوای یارمەتی بکرێت لەو کەسانەی کە ھێماکە دەبینن. بە شێوەیەکی فەرمی ئێس ئۆ ئێس بەم شێوەیە «▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄» دەنووسرێت کە تێیدا سێ خاڵ| سێ خەت دواتر سێ خاڵ دەکرێت لەنێوانیندا ھیچ بۆشایییەک نییە[١]

بەشێوەیەکی فەرمی بەکاردێت وەک ھێمایییەک بۆ داواکردنی یارمەتی بۆ حاڵەتە لەناکاوەکان وەکوو «مەترسی لەسەر ژیان» یاخوود «بارودۆخە کارەساتبارەکان»[٢] یان داواکاردنی یارمەتی پزیشکی، کارەساتی میکانیکی لەسەر ئامێرێکی «فریاگوزاری بەپەلە»، ھەر باروودۆخێکی کارەساتبار کە لە وێستگەیەک بۆ ڕەوانەدەکرێت وێستگەیەکی تر.[٣] (IWB, VZE, 3B, و V7 ھێماییەکی یەکسانن بە ئێس ئۆ ئێس، بەڵام ھەر لە دێرینەوە SOS بەکارھاتووە و ئاسانە بۆ ناسینەوە)

مێژوو[دەستکاری]

ئێس ئۆ ئێس سەرچاوەکەی لە ١ی نیسانی ١٩٠٥ لە حکوومەتی ئەڵمانیایەوە وەرگیراوە، دواتر بە جیھانی کراوە و بووە بە ھێماییەکی ستاندارد بۆ خزمەتگوزارییە بەپەلەکان، یەکەم بە نێودەولەتی بوونی دەگەڕێتەوە بۆ ٣ی ئەیلوولی ١٩٠٦ کە دواتر لە ١ی تەممووزی ١٩٠٨ کۆدەکە کاریگەری خۆی ھەبوو لە بەکارھێناندا. بە شێوەیەکی مۆدێرن زاراوەی ئێس ئۆ ئێس "ھێماییەکی فەرمی" یان "کۆد"ێکە[٤] بەکارھاتووە وەک ھێمایییەک بۆ داواکردنی یارمەتی بۆ حاڵەتەل لەناکاوەکان وەکوو «مەترسی لەسەر ژیان»، «بارودۆخە کارەساتبارەکان»[٢]

لە کارەساتەکەی تایتانیک لە ساڵی ١٩١٢ ھەمان ھێمای ئێس ئۆ ئێس بەکارھاتووە ئەویش بەم شێوەیەی کە لە نامە دەنگییەکەی خوارەوە تۆمار کراوە[٥]

ناردنی ھێمای SOS لە ڕێگەی ڕووناکی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ U.S. Navy, Bureau of Naval Personnel, Radioman 3 & 2, NAVPERS 10228-B, Washington, D.C. : U.S.G.P.O. , 1957, pp. 135, 177, 402.
  2. ^ ئ ا For emergency transmissions, SOS replaces CT = KA = ▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄, which is the marker for the start of routine messages.
  3. ^ "Discontinuation of Morse code services in the MF radiotelegraphy band" (PDF). GMDSS. GMDSS Resolution. 10 February 1993. COM/Circ.115. Retrieved 2019-08-18. ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Weik, Martin (2012). Communications Standard Dictionary (3rd ed.). Springer Science & Business Media. p. 760. ISBN 978-1-4613-0429-6.
  5. ^ "This week in tech". The Telegraph (بە ئینگلیزی). 2017-05-04. ISSN 0307-1235. Retrieved 2021-08-22.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

  • The dictionary definition of SOS at Wiktionary