یاسای ناسنامەی جێندەری
لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە بەسەرداچوونەوەی ڕێزمان، ڕێنووس، یان شێواز بێت.فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) ( |
یاسای ناسنامەی ڕەگەزی (بە ئینگلیزی: Gender Identity Law) یاسای ئەرجەنتینی بە ژمارە ٢٦٫٧٤٣ ڕێگە بە کەسانی ترانسجێندەر دەدات کە مامەڵەیان لەگەل بکرێت بە گوێرەی ناسنامە جێندەرییەکەیان و مافی ئەوەیان ھەیە کە بەڵگەنامەی تایبەت بەخۆیان ھەبێت لە وڵات کە ڕێگەیان پێدەدات جێندەر و ناوی خۆیان ھەبێت، لەسەروو ئەمەشەوە خەلکانی ترانسجێندەر بەپێی یاساکە مافی ئەوەیان ھەیە تەواوی چارەسەرییەکانیان پێ بدرێت لە کاتی ترانسیزیشن، یاساکە لەلایەن ئەنجومەنی وڵات لە ٩ی ئایاری ٢٠١٢ پەسەندکراوە.[١]
مێژوو[دەستکاری]
باسی ناسنامەی ڕەگەزی لە ئەرجەنتین دەگەڕێتەوە بۆ ١٩٦٦ کاتێک دکتۆرێک ئۆپراسیۆنێکی چارەسەری دانانەوەی جێندەری ئەنجام دا بۆ نەخۆشێکی خۆی، حکوومەتی ئەوساتی ئەرجەنتین ھەستا بە ڕاگرتن و دەستگیر کردنی دکتۆر بۆ ماوەی سێ ساڵ
لە ١٩٨٩، لە ئەرجەنتین دادوەر ماریۆ کەتایودی ژووری f ی دیوانی نیشتمانی بۆ داواکانی ھاونیشتمانیان، لە کەیسێکی بە فەرمی پەسەند کردوو ڕێگەی بە ناسنامەی ڕەگەزی دا بۆ ژنێکی ترانس کە داوای گۆڕینی ناو و دووبارە دانانەوەی ڕەگەزی کردبوو
لە سەرەتای ٢٠٠٧ یاسایەک، کە کەسانی ترانسجێندەر و تراڤێستی و ترانسکێشوال مافیان ھەیە، و خەڵکانی ترانسجێندەر مافی ئەوەیان ھەیە کە چارەسەری تایبەتی خۆیان وەربگرن[٢][٣][٤]
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ یاسای ژمارە ٢٦٫٧٤٣، ئەرجەنتین
- ^ "Proyecto 1736-D-2009" (بە ئیسپانی). Argentine Chamber of Deputies. Retrieved 2019-07-01.
- ^ "Proyecto 7643-D-2010" (بە ئیسپانی). Argentine Chamber of Deputies. Retrieved 2019-07-01.
- ^ "Proyecto 7644-D-2010" (بە ئیسپانی). Argentine Chamber of Deputies. Retrieved 2019-07-01.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
- یاسای ژمارە ٢٦٫٧٤٣ لە وەزارەتی داد و مافەکانی مرۆڤ