ھانا جاف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە هانا جاف نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە جاف (ڕوونکردنەوە).
هانا جاف

لەدایکبوون
ھانا جازمین جاف بۆسدێت

(١٩٨٦-١١-٠٤) ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٨٦ (تەمەن ٣٧ ساڵ)
نەتەوەمەکسیکیی , ئەمریکی
پیشەنووسەر
چالاکوان
باڵا١٫٦٠ m (٥ پێ ٣ in)
وێبگەhannajaff٫com/en/ Edit this at Wikidata

هانا، مارچیۆنیس لە گوادیارۆ؛[١] ٤/١١/١٩٨٦ی ئەمریکایە و سیاسەتمەدارێکی بە ڕەگەز کورد و مەکسیکییە، ھەروەھا نووسەر و خێرخواز و چالاکوانی بواری مافی مرۆڤە و وتارخوێنی کۆنفرانسەکانە.[٢][٣] ئەو بە یەکەم مەکسیکی ناسراوە کە پەیوەندی بە ئەرستۆکراسی بەریتانیاوە کردووە.[٤][٥][٦][٧] هاوسەرگیری لەگەڵ لۆرد فرانسیسکۆ دی بۆرخا کویپۆ، مارکیزی شەشەمی گوادیارۆ و کوڕە گەورەکەی کونتی ١٢ی تۆرینۆ کردووە.[٨]

ژیان[دەستکاری]

ھانا لە سانتیاگۆ چاوی بە دنیا ھەڵھێناوە، بەڵام زۆرینەی ژیانی منداڵی لە تیجوانا بەسەربردووە، کە شاری خێزانەکەی دایکێتی. نازناوی بنەماڵەی باوکی جاف‌ـە، کە کوردن و سەربە ھۆزی جافن. ئەوان ھەر لە ساڵی ١١١٤ـەوە ناسراوبوون بەوەی بەشدارییان کردووە لە بەڕێوەبردنی کوردستاندا. محەمەد پاشای جاف، کە دەکاتە باپیری باپیرەی، پاشا بووە و ئەو نازناوەشی پێبەخشراوە وەک نیشانەی خانەدانێتی لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە ساڵانی ١٧٠٠ـەکاندا. نەوەی عادیلە خانم و عوسمان پاشای جاف و مەحمود پاشای جافە. باوکی ھانا کە دەکاتە کوڕی داود فەتاح ئەلجاف (داود بەگی جافیشی پێ دەوترێت) سەرۆکی ھۆزی جاف بووە. ناوی خێزانی دایکی بۆسدێت‌ـە، کە لە فەرەنساوە کۆچیان کردووە بۆ مێکسیکۆ. لە نەوەکانی کارلۆس ھێنری بۆسدێتە، کە بۆ یەکەمجار تەلەفۆنی ھێناوە بۆ مەکسیکییەکان و پێی ناساندوون.[٩][١٠][١١][١٢]

ھانا بڕوانامەی ماستەری لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی ھارڤارد و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری سایکۆلۆجی لە زانکۆی نیشتمانی کالیفۆرنیا بەدەستھێناوە. ھەروەھا لە زانکۆکانی کۆڵۆمبیا لە نیویۆرک، تێکنۆلۆجیکۆ دی‌مۆنتێری، کامپی مۆنتێری، لێسبۆرنلە پاریس، خوێندوویەتی. لە مانگی ئازاری ٢٠١٤ خەڵاتکرا بە دکتۆرای فەخری بۆ کارە مرۆییەکانی لەلایەن کلۆسترۆ دکتۆراڵ لە مەکسیکۆ. لە ئێستادائەو لە یانەی دەرچوانی ھارڤارد لە وڵاتی مەکسیک، ئەندامێکی چالاکی کونسوڵەیتی دەرچوانە.[١٣][١٤][١٥]

سیاسەت و چالاکی[دەستکاری]

لە ٢٠١٣ـەوە، ھانا لەژێر ناونیشانی سکرتارییەتی پەیوەندی بووە لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی، ھەروەھا سکرتارییەتی کۆچبەران و سکرتارییەتی نیشتمانی ڕێکخستنی کۆمەڵگەی کۆمەڵەی گەنجان بۆ مەکسیکۆ و سکرتارییەتی گشتی نیشتمانی شۆڕشی دەرخستنی گەنجان لە دەزگای پارتی شۆڕشگێڕ. کادری کۆنگرەی فیدراڵی بووە بۆ حزبی ئیکۆلۆجیستی سەوزی مەکسیک و باڵیۆزی گەشتیاری پارێزگای.[١٦][١٧][١٨][١٩][٢٠][٢١][٢٢]

ھانا چالاکوانە لە بواری کۆچبەران و پەنابەران، وە بەشێوەیەکی بەردەوام خۆبەخشی دەکات لە کەمپی پەنابەرانی عێراق کە فێری ئنگلیزییان دەکات و بە ھەزارەھا کتێبی فێربوونی ئنگلیزی دابەشکردووە. لە ساڵی ٢٠١٣، یەکەم فیستیڤاڵی کوردی لە مەکسیکۆ ڕێکخست، گەورەترین فیستیڤاڵی کوردی کە لە دەرەوەی کوردستان بەڕێوەبرابێت، ٨٠٠٠٠ کەس سەردانی کردووە لەماوەی ٤ ڕۆژدا. ھانا بە بەردەوامی کەمپینی جیاوازی نەکردن ڕێکدەخات بۆ خەڵکی جیھان لەپێناو ڕێزگرتنی ڕەسەنایەتی، ڕەنگی پێست، بنچینە، ڕەگەز، کەم توانایی، ئایین، باری سێکس، ئاشتی کۆمەڵایەتی، ڕای سیاسی، و تەمەن بگرن. ھانا کەمپینی ئێمە یەکین‌ـی ڕێکخستووە بۆ پشتگیریکردنی قوربانییەکانی جەنگ لە ڕۆژھەڵاتی ناوڕاست. پرۆژەکانی بۆتە ھۆی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگەگرتنی یەکدی و ھۆشیاری گشتی بۆ نەھێشتنی ڕق و کینە.[١٨][٢٣][٢٤][٢٥]

ھانا لە کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان قسە لەسەر مافی مرۆڤ، کۆچبەران، پەنابەران، ئاشتی، وە گرنگی پەروەردە و فێربوون دەکات بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری و ھاندان. ھانا لە زیاتر لە ٨٠ جار قسەکەر بووە لە زانکۆکان، قوتابخانەکان و پەیمانگاکان لە سەرتاسەری جیھان. لە ٢٠١٧، دوو جار قسەکەری TED بووە، لە TEDxNishtiman کە لە ھەولێر بەڕێوەچوو وە TEDxCiudad de Puebla لە سان‌ئەندرێس چالولا، مەکسیکۆ.[٢٦][٢٧][٢٨]

‎رخوازی ‎ھانا دامەزرێنەری دامەزراوەی جافە بۆ پەروەردە، کە ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٣ دامەزراوە، کە زیاتر لە ٢٠٠ کاری خێرخوازی کردووە لە جیھان، زیاتر لە ١٢٠٠٠٠ سوودیان پێگەشتووە. ئامانجیان فێرکردنی زمانی ئنگلیزییە بۆ کۆچبەران و پەنابەران و کەم دەرامەتەکان وە کەمپینی نەھێشتنی جیاوازییان ڕاگەیاندووە، وە ئامانجیان چڕبوونەوەی کارەکانیانە لەپێناو ئاشتی جیھان و پەروەردە. لەمڕۆدا دامەزراوەکە بنکەی لە ١٨ پارێزگای مەکسیکۆ ھەیە کە زیاتر لە ٧٠٠٠ خۆبەخشی چالاکی ھەیە.[٢٩]

"ڕێزلێنانی نوێنەری گەرمیان لە کوردستان بۆ ئەمریکای لاتین" شەش خەڵاتی دیکە بۆ کارە ھونەرییەکانی لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پارێزگای گەرمیان; "ئافرەتی ساڵ" لەلایەن ژووری نیشتمانی ئافرەتانەوە; "کەسایەتی ساڵ" لەلایەن ڕۆژنامەی ئیل‌سۆل‌دێ مەکسیکۆ.[٣٠]

"١٥ سیاسەتمەدارە ناوەکە" لەلایەن ڕۆژنامەی مەکسیکان ڕیفۆرما.[٣١]

"١٠ ئافرەتە کاریگەرەکە لە باجا کالیفۆرنیا" لەلایەن گۆڤاری ئنفۆ باجا.[٣٢]

"یەکێک لە ٢٠٠ سەرۆکەکەی داھاتوو کە تەمەنی لەژێر ٣٠ـیەوەیە" لەلایەن سیمپۆسوم گالێن لە سویسرا.[٣٣]

"٣٠ لە ژێر ٣٠" سەرکەوتووترین مەکسیکییەکان کە تەمەنیان لە ژێر ٣٠ ساڵەوەیە لەلایەن گۆڤاری ئنتێرپریونێر.[٣٤]

ھۆزی جاف دابەش بوون لەنێوان ئێران و عێراق. لە ساڵی ١١١٤ دروستبووە لە لایە پاشا زاھیر بەگی جاف، سەرۆکە گرنگەکانی دی محەمەد پاشای جاف، عادیلە خانم، عوسمان پاشای جاف وە مەحمود پاشای جاف، خانووی بابوباپیرانی قەڵای شێروانەیە. ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ناونیشانی پاشای پێ بەخشیون وەک خانەدان لە ساڵەکانی ١٧٠٠، گەورەترین ھۆزی کوردین لە ڕۆژھەڵاتی ناوڕاست.

‎ھانا سێ کتێبی فێربوونی ئنگلیزی نووسیوە: بۆ ئەو کەسانەی کە بە ئیسپانی، پورپێچا (زمانی ڕەسەنی مەکسیکی)، وە کوردی قسە دەکەن. ٢٢٠٠٠ کتێبی بەخشیوە بە کۆچبەر، پەنابەر و کەم دەرامەتەکان. ھانا بە بەردەوامی یادنامەی خۆی دەنووسێتەوە لە تەمەنی ١٤ ساڵییەوە کە شیعر و نووسینەکانیشی لەخۆ دەگرێت و سەرچاوەی ئیلھامی کەسەکان و ڕووداوەکانی ژیانین. ھانا کتێبی خۆفێرکردنی ئنگلیزی، یاری و پێداویستی قوتابخانەی بەخشیوە لە لیما، پیرۆ؛ دھۆک، کوردستان؛ قوربانیانی داعش لە موسڵ، عێراق؛ بەناگالۆر، ھندستان؛ وە ئاگرا، ھندستان.

ژیانی تایبەت[دەستکاری]

جاف شەش جار پێشنیار کراوە و سێ جار دەستگیرانداری کردووە و دوو جار هاوسەرگیری کردووە و جارێکیش جیا دەبێتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٩ جاف دەستی بە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ هاری ڕۆپەر-کورزۆن کرد کە میراتگری نازناوی بارۆن تینهام بوو لە بەریتانیا و لە شوباتی ٢٠٢٠ هاوسەرگیری لەگەڵدا کرد، جیابوونەوەکە بووە هۆی سکانداڵێکی گشتی و ڤیدیۆی ڤایرۆسی کە دەرکەوتووە کە خراپەکاری و ڕەگەزپەرستانەی جاف بووە، لەنێویاندا تۆمارکردنی هەڕەشەکان بۆ ناوزڕاندن و زەوتکردنی. لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ جیابوونەوە.[٣٥][٣٦][٣٧]

لە ئەیلوولی ٢٠٢٢ لەگەڵ ئەرستۆکراتی ئیسپانی لۆرد فرانسیسکۆ دی بۆرخا کویپۆ دی لانۆ، گراندی ئیسپانیا، مارکیزی گوادیارۆ، شوڕشگێڕی مایسترانزای شاهانەی سوارەی گرانادا و میراتگری کونت تۆرینۆ و نازناوی بچووکی دیکە هاوسەرگیری کردووە.[٣٨]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Hanna Jaff", Simple English Wikipedia, the free encyclopedia (بە ئینگلیزی), 2023-08-04, retrieved 2023-08-08
  2. ^ "HANNA JAFF, ÉXITO ES EDUCACIÓN". Mundo Ejecutivo. Retrieved 26 January 2018. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢١ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Anderson, Ariston (2018-08-20). "Netflix to Debut First Mexican Reality Series". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-08.
  4. ^ "Hanna Jaff, la mexicana que será parte de la aristocracia británica" (بە ئیسپانی). Vanidades. Retrieved October 20, 2020.[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  5. ^ "Conoce a Hanna Jaff, la mexicana que pronto será parte de la aristocracia Británica" (بە ئیسپانی). Hola!. 5 March 2020. Retrieved October 20, 2020.
  6. ^ "Hanna and Harry: A Mexican Netflix Reality Star Will Soon Marry Into British Nobility". NBC San Diego. Retrieved 28 September 2020.
  7. ^ "Everything you need to know about Hanna Jaff: Henry Roper-Curzon's fiancée". Tatler. Archived from the original on 22 September 2020. Retrieved 28 September 2020. ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "BOE-A-2023-10902 Orden JUS/455/2023, de 17 de abril, por la que se manda expedir, sin perjuicio de tercero de mejor derecho, Real Carta de Sucesión como Marqués de Guadiaro a favor de don Francisco de Borja Queipo de Llano y Campomanes". www.boe.es. Retrieved 2023-08-03.
  9. ^ Di Stefano Pironti, Alexandra (3 March 2014). "Unveiling of Kurdish Pasha's Statue in Mexico Underscores Growing Ties". Gulan Media. Archived from the original on 30ی Marchی 2014. Retrieved 26 January 2018. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٣٠ی ئازاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "La tribu jaff en la actualidad". Alto Nivel (بە ئیسپانی). 10 October 2016. Archived from the original on 30ی Januaryی 2018. Retrieved 29 January 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ "DIPLOMATIC HISTORY: Shah of Iran Grants Assylum to Kurdish Prince Dawood Beg Jaff (1958)". The Iranian archives. Retrieved 29 January 2018.
  12. ^ "La millennial que apuesta por la filantropía para cambiar al mundo". Forbes (بە ئیسپانی). 19 February 2016. Retrieved 23 January 2018.
  13. ^ "Hanna Jaff Bosdet, la mujer que hace brillar a Luis Miguel". Últimas Noticias (بە ئیسپانی). ٢٠١٧-٠٥-١٦. Retrieved 2018-03-04.
  14. ^ "Hanna Jaff: Una Mujer Multicultural" (PDF). Revista Universidad Kino (بە ئیسپانی). March 2014. Archived from the original (PDF) on 29ی Aprilی 2014. Retrieved 4 March 2018. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help); More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help) ٢٩ی نیسانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ "El Mundial de Artes Marciales, Aqui". Excelencia Deportiva: Pit Lane (بە ئیسپانی). 17 March 2014. Retrieved 4 March 2018. ٣٠ی ئازاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ Duran, Adriana (28 November 2013). "Princesa con Vocacion". ConSentido (بە ئیسپانی). Archived from the original on 22 February 2014. Retrieved 4 March 2018. {{cite news}}: More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help)
  17. ^ Ortega, Rogelio (20 October 2013). "Da Morelos sabor". Diario de Morelos (بە ئیسپانی). Archived from the original on 7ی Marchی 2014. Retrieved 2018-03-04. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help); More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help)
  18. ^ ئ ا "Se une República Kurda a féminas morelenses". Diario de Morelos (بە ئیسپانی). 20 October 2013. Archived from the original on 7ی Marchی 2014. Retrieved 2018-03-04. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help); More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help)
  19. ^ "Apoya Hanna Jaff a mujeres indigenas en Morelos". Sexenio (بە ئیسپانی). 18 March 2013. Archived from the original on 24 September 2015. Retrieved 2018-03-04. ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ "Inauguran Sabor Es Morelos 2013 con cena a familia". Turista (بە ئیسپانی). 18 October 2013. Retrieved 2018-03-04.
  21. ^ Romero, Rodolfo (24 October 2013). "Embajadores de República Kurda, maravillados con Tepoztlán". El Sol de Cuernavaca (بە ئیسپانی). Archived from the original on 29 April 2014. Retrieved 2018-03-04. ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  22. ^ Ovando, Jorge (٢٠١٤-٠٣-٠٨). "Un mundo de oportunidades, cultura e historia: Kurdistan". Noticiales (بە ئیسپانی). Archived from the original on 30ی Aprilی 2014. Retrieved 2018-03-04. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٣٠ی نیسانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ "Kurdish woman plans to run for seat in Mexican Congress". Kurdistan24. 3 April 2017. Retrieved 26 January 2018.
  24. ^ "Dr. Hanna Jaff Bosdet receives honorary doctorate degree from Mexican Congress". Kurdistan24. 11 August 2014. Archived from the original on 24ی Augustی 2018. Retrieved 26 January 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٤ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  25. ^ Homa, Ava (31 December 2013). "Kurdish Engineer Trains Successful Dance Group". Rudaw. Retrieved 26 January 2018.
  26. ^ "El primer TEDx Ciudad De Puebla promete romper muros con los que hemos vivido a lo largo de nuestras vidas". Sintesis (بە ئیسپانی). Archived from the original on 13ی Juneی 2018. Retrieved 25 January 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  27. ^ "Theme: Rehabilitation & Development". TED. Retrieved 25 January 2018.
  28. ^ "WHO IS HANNA JAFF?". TEDxNishtiman. Retrieved 25 January 2018.
  29. ^ "La educación, clave del éxito: Hanna Jaff Bosdet". Lideres (بە ئیسپانی). 13 October 2016. Retrieved 23 January 2018.
  30. ^ "Hanna Jaff Bosdet". Lideres. 13 October 2016. Retrieved 23 January 2018.
  31. ^ "15 perfiles en la política". Reforma. Retrieved 25 January 2018.
  32. ^ "Mujeres influyentes de Baja California en este 2015". La Gazzetta DF. Retrieved 26 January 2018.
  33. ^ "St. Gallen Symposium Magazine 46". St. Gallen Symposium Magazine. 14 June 2016. Retrieved 26 January 2018.
  34. ^ "Conoce a 30 mexicanos exitosos menores de 30 años". Entrepreneur. Retrieved 26 January 2018. ١٢ی ئازاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  35. ^ "Hanna Jaff y Henry Roper-Curzon se separan por violencia doméstica". Quién (بە ئیسپانی). 2021-07-05. Retrieved 2023-08-08.
  36. ^ "Hanna Jaff cuenta los maltratos de la familia real de su exesposo". TELEMUNDO.com (بە ئیسپانی). 2021-07-16. Retrieved 2023-08-08.
  37. ^ "Hanna Jaff revela audios racistas de Henry contra mexicanos". www.yucatan.com.mx (بە ئیسپانی). Retrieved 2023-08-08. ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  38. ^ "Hanna Jaff and Francisco de Borja Queipo love story". NewsBreak (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-08.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]