ژۆزێ ساراماگۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ژۆزێ ساراماگۆ

ژۆزێ ساراماگۆ (ماوەی ژیان:١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٢٢ تاکوو ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٠)، چیرۆکنووس و ڕۆژنامەنووس و شانۆنووسێکی بورتوگالی بووە و خەڵاتی نۆبێلی لە ئەدەبدا بەدەستھێناوە، لە ١٦ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٢٢ لەناوەڕاستی بورتوگال لەخێزانێکی جووتیاری ھەژار لە دایکبووە، ساڵی ١٩٢٤ لەگەڵ ماڵەوەیان لە لەشبونە نیشتەجێبوون و باوکی بۆتە کارمەندی ئاساییش.

ھەرچەندە ساراماگۆ قوتابیەکی زیرەک بووە، بەڵام خێزانەکەی لەبەر نەبوونی نەیانتوانیووە تێچووی خوێندنی بکەن، ھەر بۆیە لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا چۆتە قوتابخانەی تیقەنی، دوای ئەوەی قوتابخانەی تەواوکردووە کاری میکانیکی کردووە دواتر بۆتە وەرگێڕ و پاشان بۆتە ڕۆژنامەنووس، ساڵی ١٩٤٤ ھاوسەرگیری لەگەڵ ئایدا ڕیس کردووە و کوڕێکیان بووە، ساڵی ١٩٨٦ چاوی کەوتووە بە بیلار دیل ڕیۆی ڕۆژنامەنووس و ساڵی ١٩٨٨ ھاوسەرگیری لەگەڵ کردووە و ھەتاکو مردنی ھاوسەرگیرێتیەکەیان بەردەوام بووە.

ساراماگۆ تاکو تەمەنی گەیشتۆتە ٦٠ ساڵان ناوبانگێکی بەربڵاوی دەرنەکردووە، کاتێک کە ڕۆمانی چوارەمی لەژێر ناونیشانی بالتاسار ویلیموندا بڵاوکردۆتەوە خەڵاتی یانەی قاوەی بورتوگالی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٩٦ پەیوەندی کردووە بە حزبی کۆمۆنیستی بورتوگالی و ھەتاکو مردنی ئەندام بووە لەو حزبەدا، بیروبۆچونەکانی بۆتە مایەی مشتومڕ لەبورتوگال بەتایبەتی کە کتێبی ئینجیل وەکو ئەوەی مەسیح گێڕاوێتێوەی دەرکردووە.

جۆزییە ساراماگۆ نزیکەی ٢٠ کتێبی بڵاوکردۆتەوە و ڕەخنەگرانیش بەیەکێک لە باڵاترین نووسەرەکانی پورتوگاڵ ناوی دەبەن، لەساڵی ١٩٥٩ بۆتە ئەندامی حزبی شیوعی لەبورتوگال، ساڵی ١٩٨٢ خەڵاتی یانەی پێنووسی نێودەوڵەتی وەرگرتووە و ساڵی ١٩٩٥ خەڵاتی کامۆیسی بورتوگالی بەدەستھێناوە، ساڵی ١٩٩٨ خەڵاتی نوبڵی لە ئادابدا وەرگرتووە و لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٠ لەتەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

نووسراوەکان[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکیی عەرەبی؛ شوباتی ٢٠١٥