ڕیچارد شتراوس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕیچارد شتراوس
لەدایکبوون١٨٦٤
مەرگ١٩٤٩
ناسراوە بەئۆرکێستڕا


ڕیچارد شتراوس (بە ئەڵمانی: Richard Strauss) ئاوازدانەر و ڕێبەری بەتوانای (ئۆرکێستڕای) ئەڵمانیا بوو. لە ساڵی (١٨٦٤) لە شاری میونخ لەدایک بووە. باوکیشی مۆسیقار بووە. ناوبراو لە بناغەدانەرانی مۆسیقای ڕۆمانتیکی نوێیە (سەدەی نۆزدە و بیست). ڕیچارد بەدرێژایی (٦٠) ساڵی تەمەنی خۆی خەریکی ئاوازدانان بوو، لە ٣٠ ساڵی یەکەمی ئاوازدانەرییەکەی بە داھێنان و کارە سەرنجڕاکێشەکانی دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە جیھانی مۆسیقادا ھەبوو. ڕیچارد شتراوس لە ١٩٤٩ کۆچی دوایی کرد.

گرنگترین بەرھەمەکان[دەستکاری]

گرنگترین بەرھەمەکانی ڕیچارد بریتین لە:

  • پوئم سەمفۆنیاکانی ژۆئان
  • قارەمانی گوڵی سوور
  • وەھای وت زەردەشت
  • ئۆپێڕای سالۆمە
  • ئۆپێڕای ئەلکترا

سەرچاوەکان[دەستکاری]