چوڕە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە چوڕهەوە ڕەوانە کراوە)
چوڕ‏‏‏ە‏‏‏

چوڕە (بە فارسی: چکاوک)، (بە لاتین: Lark)، (بە عەرەبی: قبرة) ئەم باڵندانە خۆش ئاوازن. پەڕوباڵیان قاوەیی ڕێ-ڕێیە. زیاتر لە سەر ئەرزن و پێڕۆن. قامکی پشتەوەی لاقیان درێژ و ڕاست و نینۆک تیژە. زیاتر بە گەل دەژین. کەم وا ھەیە نێر و مێیان وێک نەچن. لە سەر ئەرز ھێلانە ساز دەکەن. دانەوێڵە، جڕو جانەوەر، کرم و... دەخۆن.

ناوەکانی تر[دەستکاری]

جڕە، جککە، جککە بۆرە، چوڕڕە، قازلاخ، قازەڵاخ ،

جۆرەکان[دەستکاری]

جۆرەکانی ئەم باڵندانە بریتین لە:

  • چوڕە پۆپنەکی
  • چوڕە دندووک درێژ
  • چوڕە سەیرەیی
  • چوڕە گەڵوازە
  • چوڕە مل ڕەشە
  • چوڕە ھیندی
  • چوڕەی ئاسمانی بچووک
  • چوڕەی ئاسمانی گەوھرە
  • چوڕەی باڵ سپی
  • چوڕەی بیابانی
  • چوڕەی بیابانی کلک ڕەش
  • چوڕەی پەنجە کورت
  • چوڕەی پەنجە کورتی بچووک
  • چوڕەی پەنجە کورتی ھیوم
  • چوڕەی داران
  • چوڕەی ڕەش
  • سریلە

بڵاوە[دەستکاری]

ئەم باڵندانە زۆرتر لە نیمەگۆی ڕۆژھەڵاتدا دەژین. بەناوبانگ ترین جۆری چوڕە، چوڕەی ئاسمانییە، کە لە سەرتاسەری ئەورووپا و بەشێک لە ئاسیا، بۆ وێنە کوردستان دەبینرێت.

ھێلانە و ھێلکە کردن[دەستکاری]

چوڕە ھێلانەکەی بە موو، پڕوپووش و شیتاڵ دروست دەکا. پاش جووت بوون چوڕەی مێ ٤-٥ ھێلکە دەکا، ھیلکەی بۆری نیشانە قاوەیی. پێدەچێ لە وەرزێکدا بتوانێ دوو جوجک بەخێو بکا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]