ویکیپیدیا:ناوەرۆکی نائازاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ویکیپیدیا:ناوەڕۆکی نائازادەوە ڕەوانە کراوە)

ئامانجی ویکیپیدیا ئەمەیە کە ئینسایکڵۆپیدیایەک بە ناوەڕۆکی ئازاد بێ. بەم پێناسەکرن لە ناوەڕۆکی ئازاد کە ناوەڕۆکێکە سنووردارێتییەکانی مۆڵەتەکانی مافی بڵاوکردنەوەی نییە،‌ کە ئەمە لەخۆگری مافی دووبارە بڵاوکردنەوە، وەخوێندن و دەستکاری و پەرەپێدانی یان بەکارھێنانی بۆ ھەر ئامانجێک و لە ھەر ڕاگەیەنێکە. بەڵام وشەی ئازاد لە ئینگلیسی بە دوو مانای خۆڕایی و ئازاد دێ کە دوو مانای تەواو جیاوازن. وێنەکانی کە لەسەر ئینتێرنێت خۆڕایین ڕەخساوە ھەروا بۆ بەکارھێنان لەسەر ویکیپیدیا نەگونجێن. ھەر ناوەڕۆکێک کە خاوەنی مەرجەکان نەبێ، نائازاد دەژمێردرێ، وەک وێنەکانی «تەنیا بۆ بەکارھێنانی ناتیجاری»، وێنەکانی کە لەخۆگری مۆڵەتنامەی «تەنیا بۆ بەکارھێنان لەسەر ویکیپیدیا» یان وێنەکانی کە تەواو لەخۆگری مافی بڵاوکردنەوەن.

سیاسەت[دەستکاری]

ئەم بەشە ڕاپۆرتێکە لە سیاسەتە فەرمییەکانی ویکیپیدیا. ئەمە وەک سیاسەتێکی ستاندارد پەسەند کراوە و سەرجەم بەکارھێنەران پێویستە پێڕەوی لێ بکەن.

ھۆکارەکان[دەستکاری]

  • بۆ پشتیوانی لە ئامانجی ویکیپیدیا بۆ دروستکردنی ناوەڕۆکی ھەمیشەیی ئازاد بۆ بڵاوکردنەوە، چاکسازی و بەکارھێنانی بێ‌سنووردارێتی لەلایەن سەرجەم بەکارھێنەران لە گشت میدیاکان.
  • بۆ گەیاندن بە لانیکەمکردنی لێپرسینەوەکانی یاسایی بە کەمکردنەوەی ناوەڕۆکە نائازادەکان بە کەڵک وەرگرتن لە پێوەرەکانی وردتری پێناسەکراو سەبارەت بە بێگەردی بەکارھێنان لە ژێر یاسای دادپەروەرانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان.
  • بۆ ئاسانکاری بەکارھێنانی ژیرانە لە ناوەڕۆکی نائازاد بۆ پشتیوانی لە گەشەپێدانی زانستنامەی بە بەڕمین بوون.

سیاسەت[دەستکاری]

ھیچ مافێکی لەپێش پێناسەکراو بۆ بەکارھێنانی ناوەڕۆکە نائازادەکان (خاوەن مافی بڵاوکردنەوەکان) لە وتارێک یان شوێنێکی‌تر لە ویکیپیدیا بوونی نییە.

دەتوانرێ لە وتارەکان و پەڕەکانی‌تری ویکیپیدیا، بەپێی ڕێنوێنییەکان، لە بەشەکانی بچووکی میدیاکانی خاوەن مافی بڵاوکردنەوە بە شێوەی وشە بە وشە بەکارھێنانێکی کورت بکرێ بە مەرجێک بە شێوەی دروست ناردنەوەی بۆ سەرچاوەی سەرەکی یان بەدیھێنەر بکردرێ، یان یادی لێ بکردرێ و ھەروەھا بە نیشانەکانی وتە یان شێوەکانی ھاوتا نیشان بدرێت.