میخائیل نەعیمە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

میخائیل نەعیمە (بە عەرەبی: ميخائيل نعيمة، ١٨٨٩ - ١٩٨٨)، شاعیرێکی لوبنانی بوو؛ ساڵی ١٨٨٩ لە لوبنان لەدایک بوو. دواتر، کۆچی کرد بۆ ئەمریکای باکوور و لەوێ بە لێکۆڵینەوە لەسەر کەلەپووری بەجێماوی ئەدەبی ڕۆژاوایی، خۆی بەباشی پەروەردە کرد. پاشان، لەگەڵ جبران خەلیل جبران کۆمەڵەی ئەلقەلەمییەی دانا و کتێبی ئەلغیربالی نووسی. دوای ئەوە دێتەوە بۆ لوبنان و ھەر لەوێش دەمرێ. دیوانێکی لەچاپدراوی هەیە بەناوی هەمس ئەلجفون (بەعەرەبی: همس الجفون).