محەممەد سەدیق کەبودوەند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە موحەممەد سەدیق کەبودوەندەوە ڕەوانە کراوە)

محەممەد سەدیق کەبودوەند چاڵاکوانێکی کوردی بواری مڕۆییە و لە کوردستانی خۆڕھەڵات کاردەکات، ھەروەھا ڕۆژنامەنووس و سەڕۆکی دەزگای بەرگریکاری خەڵکی کوردستان ە.[١] لەساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامی تاران بە تاوانی ھەڕەشەکاری بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بە دە ساڵ و شەش مانگ بڕیاری بەندکردنی بۆ دەرکرد. لە ١٣ی پێنجی ٢٠١٧ ماوەی بەندکردنەکەی تەواو بوو و ئازادکرا.[٢][٣]

کەبودوەند بەرپرس و بەڕێوەبەری  ھەفتەنامەی "پیام مردم""ھەڵوێستی خەڵک"بوو کە بەھەردوو زمانی فارسی و کوردی دەردەچوو، بەڵام لەساڵی ٢٠٠٦ بۆ ماوەی شەش مانگ لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە ڕاگیرا، دواتر ماوەی ڕاگرتنەکەی  بۆ پێنج ساڵ دڕێژکرایەوە، ڕۆژنامەنووس کەبودوەند بەدڕێژایی ئەم ماوەیە کاری ڕۆژنامەگەری لێ قەدەغەکرا..

دەزگای دیدەبان حقوق بشر خەڵاتی ھێڵمن/بۆ نووسەرانی ژێڕسانسۆر و دژوار لەساڵی ٢٠٠٩ خەڵاتی ھێڵمنی پێشکەش بە کەبودوەند کرد.[٤]

ژیاننامەی[دەستکاری]

موحەممەد سەدیق کەبودوەند لە لە ٢٣ ئازاری ١٩٦٣ لە دیواندەرەی پاڕێزگای سنە لە خۆڕھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. منداڵی چوارەمی خێزانەکەی بوە، دوو برا و سێ خوشکی ھەیە، کەبودوەند منداڵی و مێرمنداڵی لە شاڕی سنە بەڕێ کردوە و لەتەمەنی بیست ساڵی دوای پڕۆسەی ھاوسەرگیری ڕووی کردۆتە شاڕی تارانی پایتەختی ئێران. ئێستا دوو کوڕ و یەک کچی ھەیە.

کەبودوەند لەبواری بازڕگانی کارگوزاری کارگێڕی کاری کردوە.

چالاکییە شارستانی و کۆمەڵایەتیەکانی[دەستکاری]

دۆسیەی دادگاکەی[دەستکاری]

خەڵاتەکانی[دەستکاری]

پەرتووکەکانی[دەستکاری]

کەبودوەند سێ پەرتوکی نووسیوە لەبواری مافی شارستانی و ڕەگەزی بەرامبەر، کە ڕژێمی ئێران مافی سپاردن و چاپی پێ نەبەخشیوە کە بڕیتین لە:

  • نیمە دیگر(دەربارەی مافی ژنان)
  • برزخ دمکراسی
  • جنبش اجتماعی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]