مارتین لوتەر

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
Luther46c.jpg

مارتین لوتەر (بە لاتینی: Martin Luther) (١٠ نۆڤەمبەر١٤٨٣ - ١٨ فێبرواری ١٥٤٦) پیاوێکی ئایینی ئەڵمان بوو، کە بە مامۆستای چاکسازان[١] و نوێکاریکردن دادەنرێت لە ئاینی مەسیحیدا. لە یاسا خوێندویەتی دواتر لە ژیانی زانستی دورکەوتوەتەوە و بوەتە ڕەبەن لە دێرێک لە ساڵی (١٥٠ ز) جەختی لە سەر ئەوە دەکردەوە کە ڕزگاربوون بە هۆی باوەڕەوەیە و بە دەروازەی دانا بۆ ڕزگاربوونی مرۆڤ و چونە بەهەشت (واتا مرۆڤ لە خوا نزیک دەبێتەوە و بە باوەڕبوونی ڕەها بە خوا نەک بەو کارانەی کە کڵێسە لە سەری دەیسەپێنێت)، لوتەر هێرشی دەکردە سەر ئەو بۆچوونانەی کڵێسە کە (پاپا) دەتوانێت بڕوانامەی لێخۆشبوون بۆ گوناهەکانی مرۆڤ دەربکات بەرامبەر بەخسین بۆ کڵێسە ، ئەم بڕوانامانەش ناسراون بە مۆرکردنەکانی لێ خۆش بوون، هەروەها ڕایگەیاند کە کتێبی پیرۆز سەرچاوەی سەرەکی ئاینی کریستانیە ، داواشی کرد کە پیاوانی کڵێسە دەبێ بکەونە ژێر دەسەڵاتی مەدەنی هەروەها ڕێگەدان بە قەشە بۆ ژن هێنان.

لوتەر بەردەوام بوو لە بیروڕاکانی و بڵاوی دەکردنەوە تا وای لێهات لایەنگرانی زۆر بوو ، ناوی لە کۆمەڵەی نا ناڕەزاکان (پرۆستانت) ڕێباوەڕ نوێیەکەی لە بەشی باکوری ئەوروپا بڵاو بۆوە . هەروەها ئینجیلی وەڕگێڕا بۆ سەر زمانی ئەڵمانی تا وای لێهات بانگەوازەکانی بۆ چاککردنی کڵێسە مۆرکێکی نەتەوەیی وەرگرت و کڵێسەی دابەشکرد ڕێباوەڕی (پرۆستانت)ـی لێ بوەوە.

[دەستکاری] پەراوێزەکان

  1. Plass, Ewald M. "Monasticism," in What Luther Says: An Anthology. St. Louis: Concordia Publishing House, 1959, 2:964.

[دەستکاری] سەرچاوەکان

  1. ژیاننامەی Martin Luther
  2. Horst Herrmann: Martin Luther. Ketzer und Reformator, Mönch und Ehemann; München: Orbis-Verlag, 1999


ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر