ئێلێمێنتری (دابەشکراوی لینوکس)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە لینوکسی ئێلێمێنتریەوە ڕەوانە کراوە)
elementary OS
ئێلێمێنتری ئۆ ئێس "لۆکی"
گەشەپێدەرelementary LLC
نووسراوە بەڤالا
بنەماڵەھاوشێوەی یونیکس
باری کارکردنCurrent
مۆدێلی سەرچاوەسەرچاوەکراوە
یەکەم وەشان٣١ی ئازاری ٢٠١١؛ ١٣ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١١-٠٣-٣١)
وەشانی کۆتایی٠٫٤. ١ "لۆکی" / ١٧ی ی ٢٠١٧؛ ٦ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٧-٠٥-١٧)[١]
کۆتا پیشاندان5.0 "Juno" Beta 1[٢] / ٣ی تەممووزی ٢٠١٨؛ ٥ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٨-٠٧-٠٣)
شێوازی بەڕۆژکردنەوەAPT
بەڕیوەبەری فایلەکانdpkg
سەکۆکانx86-64
جۆری ناوکMonolithic (Linux kernel)
ناوبەستی نیگارەیی بەکارهێنەرPantheon[٣]
مۆڵەتنامەGNU GPL, LGPL
ماڵپەڕی فەرمیelementary.io

سیستەمی کارپێکەریی ئێلێمێنتری (elementary OS) دابەشکراوەیێکی لینوکسە کە لە سەر بنەمای ئوبونتو دامەزراوە. ئەم سیستەمە لە روومێزییێک درووستبوە کە لەسەر ژینگە/ڕوومێزی خۆی، ناسراوە بە پانسێئۆن(Pantheon). ھەر لە سەرەتاوە ئێلێمینتری ئۆ ئێس جێگای پێھەڵدان و ستایش وە لە لایەکی دیکەوە ڕخنەی لێگیراوە، ھەر چەند تاقیکردنەوەی ئێمە دەخاتە یادی ماک بەڵام لینوکسە ماک نییە.
ڕوکاری فەرمی واتە پانسێۆن کە بە زمانی ڤالا نوسراوە[٤] لە گەڵ نەرمەکالا و پرۆگرامەکانی دیکە وەک پلانک (دۆکە)، Epiphany (وێبگەری پێشگریمان)،Scratch (دەستکاریکەرێکی سادەیە)، Gala کە بەڕێوەبەری پەنجێرەکانە، یەکپارچە بووە.[٥]

دێسکتۆپی پانسێۆن[دەستکاری]

پانسێۆن ژینگەی ڕوومێزییەک کە لە سەر بنەمای گنوم پەرەی سەندووە. وەک ڕوومێزیەکانی دیکە GTK+, GDK, Cairo, GLib، GVfs وە Tracker. نەرمەوالەکانی تایبەت بە ئێلێمێنتری لەسەر پانسێۆن جێگیر کراوەن بریتین لە:

  1. دۆک (dock) شریتی ئەرک کە دەتوانین بڵێین ھاو شێوەی شریتی ئەرکی ویندۆسە، کە ئەپەکان یان بەرنامەکان لە سەری جێگیر دەبن.
  2. مایدۆری(Midori): وێبگەری فەرمی ئەم سیستمی کارپێکردنەیە، بە دەڵنیایەوە دەتوانین بڵێین وێبگەرێکی سوکەلە کە لە مەکینەی وێبکیت ھەر وا لە ڕووکاری GTK+سوود وەردەگرێت. ھاوتای کرۆم، فایرفۆکس، سافاری و ئەیجی مایکرۆسۆفت لە ویندۆز ١٠.
  3. سکرێچ(Scratch): ئێدیتۆرێک یان دەستکاریکەرێکی سادەیە.
  4. گاڵا(Gala): وەکو بەرێوبەری پەنجێرەکان و نەرمەکالاکانی لە ویندۆزە کە لە سەر بنەمای Mutter یە.
  5. نۆیز(Noise): پلەیەری بڵاوکردنی میوزیکە.
  6. مایا(Maya): ساڵنامەی ڕومێزییە.
  7. مەیل(Mail):ڕاژەخوازی ناردن و وەرگرتنی نامەی ئێلێکترۆنیە.
  8. ...

ئێلیمینتری لینوکسێکە کە نەرمەکالای فرەی تێدا نابینیت ھەر چەند کە دەتوانیت لە ناوەندی نەرمەکالای ئوبونتو بۆ دابەزاندنی نەرمەکالا پێویستیەکان سوود وەر بگریت. زۆرتری پەرەپێدەرە خۆبەخشەکانی ئێلێمێنتری خۆیان نەرمەکالای بۆ دروستدەکەن.

وەشانی ئێلیمێنتری[دەستکاری]

وشان ناو بڕواری وشاندن بنەما
٠.١ ژووپیتێر ٣١خاکەلێوە٢٠١١ ئوبونتوی١٠٫١٠
٠.٢ لۆنا ١٠گەلاوێژ٢٠١٣ ئوبونتوی١٢٫٠٤
٠.٣ فرێیا ١١نیسانی٢٠١٥ ئوبونتوی١٤٫٠٤
۰.۳.۱ فرێیا ٣خەرمانانی٢٠١٥ وبونتوی١٤٫٠٤
۰.۳.۲ فرێیا ٩کانوونی یەکەم٢٠١٥ وبونتوی١٤٫٠٤
٠.٤ لۆکی ٩خەرمانان٢٠١٦ ئوبونتوی١٦٫٠٤
۰.۴.۱ لۆکی ١٧گوڵان٢٠١٧ ئوبونتوی١٦٫٠٤
٥.٠ ژنۆ TBD ئوبونتوی١٨٫٠٤
شرۆڤە:
وشانی کۆنە
وشانی کۆنەتر، بەڵام پشتیوانی دەکرێت
دوایین وشان
Latest preview version
وشانی داھاتوو


دەربارەی وەشانی ئێلیمینتری[دەستکاری]

دابەشکراوەی ئێلێمێنتری ئۆ ئێس سەرەتا بۆ دیزاین نەرمەکالا و ڕووکار بۆ ئوبونتو دەستی بەکار کرد، بەڵام پاش ماوەیێک دابەشکراوەی خۆی وشاند.[٦] کانگاکانی لە سەر بنەمای ئوبونتو بوو لە وشانی پێش لۆکی ٠٫٤. لە ڕێگای ناوەندی نەرمەکالای ئوبونتو دەتوانرا نەرمەکالاکان دامەزرێنن و بیسڕنەوە. مەبەست لە لینوکس ئێلێمێنتری کارپێکردنیێکی سادە بە دوور لە نەرمەکالا و کانگای فرەس.
دانیێل فۆرێ(Daniel Foré) بونیاتنەری ئێلێمێنتری دەڵێت کە ئەم پرۆژە بۆ رکابەری لەگەڵ دابەشکراوەکانی دیکەی لینوکس و سەرچاوەکراوە نییە بەڵکوو مەبەست گەشەپێدانی ئەم سیستەمی کارپێکردنەیە. ھەروەھا خولقاندنی ئیش بۆ گەشەپێدەرانە. لە ساڵێ ٢٠١٦. ز لۆکی ١٧٫٥٠٠دولار لە پشکی ئەمریکا زۆر بووە.[٧]

٠٫١ ژووپیتێر (Jupiter)[دەستکاری]

یەکەمین وشانی جێگیری ئێلێمێنتری ناوی ژووپیتێرە. کە لە ٣١ی خاکەلێوە٢٠١١ وشێندراوە. لە سەربنەمای ئوبونتوی١٠٫١٠. لە مانگی دەی ٢٠١٢ کۆتایی بە پاڵپشتی ھات و ئیتر لە ماڵپەڕی فەرمی بۆ داگرتن لابرابوو.[٨][٩]

٠٫٢ لۆنا (Luna)[دەستکاری]

پەڕگە:Pantheon GUI.png
ئێلێمێنتری ئۆ ئێس ٠٫٢ "لۆنا"

لە گەڵاڕێزانی ٢٠١٢. ز وشانی بێتای ئێڵیمێنتری ئۆ ئێس بە کۆدناوی لۆنا وشێندرا. ئەم وشانە لەسەر بنەمای ئوبونتوی ١٢٫٠٤ جێگیر، پەرەی سەندبوو.[١٠]دووەمین وشانی بێتای لۆنا لە ڕێکەوتی ٦ جۆرەردانی ٢٠١٣ بڵاو کرایەوە. لە وشانی بێتا زۆرتر لە ٣٠٠ باگ چاکسازی کرا و جەندین گۆڕانکاری پێ زیادکرا وەک باشسازی پاڵپشتی بۆ شوێنە جیاوازەکان، پاڵپستی لە چەندین ڕومێزی و چەندین بەڕۆژ بوونەوە.[١١]لە ڕێکەوتی ٧ گەلاوێژی ٢٠١٣ کاتژێرێکی مەودایی بۆ بڵاوکردنی وشانی کۆتایی لۆنا لە پەڕەی فەرمی ئەم گنو/لینوکسە تا ١٠ گلاوێژ ٢٠١٣ دەرکەوت.[١٢]دووەمین وشانی جێگیر (قایم) ی گنو/لینوکسی ئێلێمێنتری، لۆنا، ھەر لەو ڕۆژە لەگەڵ چاکسازی بەھێز دەرکەوت.[١٣]

٠٫٣ فرێیا (Freya)[دەستکاری]

ئێلێمێنتری ئۆ ئێس ٠٫٣ "فرێیا"

ناوی سێھەمین وشانی جێگیری ئێلمێنتری ئۆ ئێسە کە لە ساڵێ ٢٠١٣ دانیێڵ فۆرە(Daniel Foré) بوو بە ڕێبەری ئەم پرۆژەیە. پاش ماویێک ئەم ناوە گۆڕدرا تاکوو پەیوندی بە گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و سورییە نەمێنێ(ISIS). ئەم وشانە لە سەر بنەمای ئوبونتوی ١٤٠٤ دامەزرا، لە مانگی نیسانی ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە. ١١ گەلاوێژ وسانی بێتا و لە ٨ شوباتی ٢٠١٥ دووەمین وشانی بێتا کەوتە بەردەست. لە ١١ نیسانی ٢٠١٥ دوایین وشانی ئێلێمێنتری بەم کۆدناوە وشێندرا.
فێریا نزیکەی ١٫٢ میلیۆن بار داگرا. بە ھۆی فەلسەفەی سەرچاوەکراوە زۆرتری داگرتنەکان، لە سیستەمی کارپێکردنەکان بوون کە سەرچاوەکەیان داخرابوو.
لە پێداچوونەوەی تەواو دابەشکراوەکانی گنو/لینوکسی، ئێلێمێنتری ئۆ ئێس لە ساڵی ٢٠١٦ بە باشترین دابەشکراوە لە بواری قەشەنگی ناوبرا. ھەرچەندە کە پێداچوونەوەکان پاشبنەمای ئەم دابەشکراوەیان بەڵای ماک دەبرد. بەڵام ئێلێمێنتری ئۆ ئێس دابەشکراوەیێک گنو/لینوکسە.

٠٫٤ لۆکی (Loki)[دەستکاری]

ئێلێمینتری ئۆ ئێس(elementary OS) وشانی ٠٫٤ بە کۆدناوی "لۆکی" لە مانگی نۆی ساڵی ٢٠١٦ وشێندرا.[١٤]ئەم وشانە بە خێرایی لە سەر ئوبونتو بە پشتیوانی درێژ خایەن لەم ساڵە دا وشێندرا ئەم وشانە چونکە لەسەر ئوبونتوی ١٦٫٠٤ وشیندراوە تا ساڵێ ٢٠٢١ پاڵپشتی دەکرێت. ناوکەکەی بۆ وشانی (٤٫٤) بەرزکرایەوە. بەشی ئاگاداری لە شریتی سەرەوە باستر کراو چەندین پارچەی نەرمەکالاییش چاکسازیان بۆ کرا. کە بە بەکارھێنەران ڕێکخستنی ئاگاداریەکانی دەدا. ھەروەھا لەم وشانەی ھەژمارەکانی Last.fm وە FastMail زیادکرد. وێبگەڕەکەی واتە میدۆری گۆڕا بە ئیپیفانی. لەم وشانە بوو کە ئێلێمێنتری فرۆشگای خۆی بۆ نەرمەکالاکان و سادەیی لە دامەزراندنی نەرمەکالا زیاد کرد.[١٥] بونیاتنەری پرۆژە دانیێڵ فۆرە(Daniel Foré) گەرەترین تایبەتمەندی وشانی لۆکی، AppCenter ناو برد و گوتی کە باشترکردنی خێرایی لە دامەزراندنی نەرمەکالا لە فرۆشگاکانی دیکە فرەترە. لە کاتی گەشەپێدانی ئەم پرۆژە (لۆکی) پەرەپێدەران ٩٠٠٠ دولاریان کۆکردەوە. توانایی دیکە کە لەم وشانە زیادکرا پاڵپشتی لە دامەزراندنی نەرمەکالا بە یارمەتی تەکنۆلۆژیەکانی Snappy وە Flatpak بوو. لە سەرەتاکانی مانگی گەلاوێژ ٢٠١٨ گەشەپێدەرانی تاقمەی ئێلێمێنتری ئۆ ئێس دیاریێکی باشیان لە کەسێکی نەناس وەرگرت. ئەم یارمەتییە بوو بە ھۆکارێک کە گەشەپێدەران بە شێوازی تەواوکات خەریکی پەرەپێدانی ئەم سیستەمی کارپێکردنە بن.[١٦]

پێداویستی ڕەقەکاڵا بۆ دامەزراندن[دەستکاری]

  • ١GB بۆ بیرگەی(ڕام) سیستەمەکەت.
  • ١٥GB بۆشایی ھارد.
  • cd/dvd درایڤ یان دەرگای USB
  • دەستپێگەیشتن بە ئینتەرنێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Loki 0.4.1 Stable Release!". medium.com. 17 May 2017. Retrieved 17 May 2017.
  2. ^ Developer Preview: Juno Beta 1 Is Here – Elementary OS – Medium
  3. ^ James, Cassidy (14 تشرینی دووەم 2012). "Hello, Luna Beta 1". ElementaryOS.org. Archived from the original on 4 July 2013. Retrieved 20 February 2014. {{cite web}}: More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help)
  4. ^ ئارچ لینوکس. "پەڕەی پانسیۆن". ئارچویکی. Retrieved 24-9-2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  5. ^ "ماڵپەڕی قەزوان". Archived from the original on 13ی Septemberی 2017. Retrieved 25ی Septemberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  6. ^ Gupta, Vishal (19 April 2011). "Elementary OS "Jupiter": Awesome Linux Distribution Based on Ubuntu". AskVG. Archived from the original on 20 October 2013. Retrieved 11 August 2013.
  7. ^ Wallen, Jack (9 September 2016). "Elementary OS Loki Has Arrived". Linux.com. Retrieved 25 September 2016.
  8. ^ Pastor Nóbrega, Javier (19 October 2012). "Elementary OS "Jupiter" deja de estar disponible". MuyLinux (in Spanish). Retrieved 20 February 2014.
  9. ^ Andrei, Alin (12 October 2012). "Elementary OS Jupiter no longer available for download, makes room for Luna". Web Upd8. Retrieved 20 February 2014.
  10. ^ Andrei, Alin (14 November 2012). "Elementary OS Luna beta 1 available for download". Web Upd8. Retrieved 20 February 2014.
  11. ^ Larabel, Michael (6 May 2013). "Elementary OS Luna Beta 2 Released". Phoronix. Retrieved 11 August 2013.
  12. ^ Jacobs, Robin (9 August 2013). "Mysterious countdown appears on Elementary OS website". Muktware. Retrieved 11 August 2013.
  13. ^ Jacobs, Robin (11 August 2013). "Elementary OS Luna says Hello World". Muktware. Retrieved 11 August 2013.
  14. ^ "elementary OS 0.4: Review and interview with the founder". Lunduke, Bryan. 13 October 2016. ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ "Elementary OS Loki Has Arrived"". 9 September 2016). {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  16. ^ "Mystery Donation Lets Elementary Hire Full-Time Staff". omgubuntu. Joey Sneddon. 4 August 2018.