کۆمیک کۆنی سان دیێگۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سان دێگۆ کۆمیک-کانەوە ڕەوانە کراوە)

پۆتانەکان: 32°42′22.60″N 117°09′42.63″W / 32.7062778°N 117.1618417°W / 32.7062778; -117.1618417

کۆمیک-کۆنی سان دیێگۆ
بارچالاک
جۆرزۆرە-جۆر
شوێنسەنتەری کۆبوونەوەی سەن دیێگۆ (سەرەکی)
داونتاون سان دیێگۆ (جۆرەھا)
ناونیشان(ەکان)سان دیێگۆ، کالیفۆرنیا
شارویلایەتە یەکگرتووەکان
Inaugurated٢١ی ئازاری ١٩٧٠؛ ٥٤ ساڵ لەمەوبەر (١٩٧٠-٠٣-٢١) (بە کۆبوونەوەی کۆمیکی گۆڵدن ستەیت)
تازەرترین٢١ی تەممووزی ٢٠٢٠؛ ٣ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٢٠-٠٧-٢١)
بۆنەی دواتر٢٢ی تەممووزی ٢٠٢١؛ ٢ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٢١-٠٧-٢٢)
ئامادەبوواننزیکەی ١٦٧٬٠٠٠ لە ٢٠١٥ دا[١]
ڕێکخراوە لەلایەنکۆمیک-کۆنی سەرتاسەری
باری باجناقازانج
وێبگەwww.comic-con.org

کۆمیک-کۆنی ساندیاگۆی سەرتاسەری شادی ھێنەری زۆرە-جۆر و کۆبوونەوەی کۆمیکێکی ناقازانجە[٢] کە ساڵانە ئەکرێت لە سان دیێگۆ، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ١٩٧٠وە. ناوەکە، وەک لە وێبگەکەی دراوە، کۆمیک-کۆنی سەرتاسەری: سان دیێگۆیە؛ بەڵام بەزۆری بە کۆمیک-کۆن یان کۆمیک-کۆنی سان دیێگۆ ناسراوە.[٣][٤]

بەناوی کۆبوونەوەی کۆمیکی گۆڵدن ستەیت لە ١٩٧٠ دروستکرا لەلایەن گروپێک لە سان دیێگۆیییەکان کە پێکدێن لە شێڵ دۆرف، ڕیچارد ئاڵف، کێن کروگەر، و مایک تۆوری؛[٥][٦][٧][٨] دواتر، بە "کۆبوونەوەی کۆمیکی سان دیێگۆ" ناونرا. بۆنەیەکی چوار ڕۆژییە (پێنجشەممە–شەممە) کە ھاویندا ئەکرێت (لە تەممووز لە ٢٠٠٣وە) لە سەنتەری کۆبوونەوەی سان دیێگۆ لە سەن دیێگۆ. لە ئێوارەی چوارشەممەدا پێش کردنەوەی فەرمی، پیشەگەران، نمایشکاران، و میوانەکان کە پێشتر ناویان تۆمارکردووە بۆ چوار ڕۆژەکە دەتوانن "شەوی پێشبینین"ی پێش بۆنەیەک ڕێکبخەن بۆ پێدانی ھەلێک بۆ ئامادەبووان بۆ ڕۆیشتن بە ناو ھۆڵی نمایشکاران و بینی ئەو شتانە کە لە کۆبوونەوەکەدا بەردەست دەبن.

کۆمیک-کۆنی سەرتاسەری وەندەرکۆنیش بەرھەم دەھێنێت، کە لە ئاناھێیم و SAM ئەکرێت: Storytelling Across Media، کۆنفرانسێک کە لە ٢٠١٦ کراوە لە سان فرانسیسکۆ و ساڵانە لە سەرەتای ٢٠١٨ لە مۆزەخانەی کۆمیک-کۆن لە سان دیێگۆ.

لە ١٩٧٤ەوە، کۆمیک-کۆن خەڵاتە ساڵانەکەی وینکپۆتی داوە بە میوانان و ئەو کەسانەی کە حەزیان بە پیشەسازی ھونەری بەناوبانگە، ھەروەھا ئەندامانی بۆردی دەرھێنەرانی کۆمیک-کۆن و لیژنەی کۆبوونەوەکە. ماڵی خەڵاتەکانی ویڵ ئێسنەریشە.

بەڕەسەن بەزۆری کۆمیکەکان دیارئەخرێن و فیلم، زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی، و ھونەری ھاوشێوەی بەناوبانگی خەیاڵی زانستی/خەیاڵی، کۆبوونەوەکە لەوکاتەوە بەشێکی زیاتری لە شتی کلتووری بەناوبانگ و شادیھێنەر ھەبووە لە ھەموو جۆرەکان، وەک ترس، ئەنیمەیشنی ڕۆژئاوایی، ئەنیمێ، مانگا، یاری، کایەی کارتیی کۆکراوە، کایەی ڤیدیۆیی، کۆمیکی وێبی، ڕۆمانی خەیاڵی. لە ٢٠١٠ و ساڵەکانی دوایی، سەنتەری کۆبوونەوەی سان دیێگۆی پڕکردووەکە بە زیاتر لە ١٣٠٬٠٠٠ ئامادەبووان.[٩] لەگەڵ ڕاکێشانی سەرنجی زۆرینەی خەڵک، بۆنەکە خاوەنی چەند تۆماری جیھانی گینسە وەک گەورەترین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی کۆمیک و کلتووری بەناوبانگی جیھان.[١٠]

لە ٢٠٢٠، کۆمیک-کۆنی سان دیێگۆ تەنیا یەک ساڵی لەدەتداوە لە مێژووە ٥٠ ساڵییەکەی، کە لە ٢٠٢٠ ھەڵوەشێندرایەوە بەھۆی گشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩-٢٠، ھەرچۆنێک بێت جێگرەوەیەکی بۆنەی پەخشی سەرھێڵ لەجیاتی ئەنجامدرا.[١١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Valenzuela, Beatriz (July 16, 2016). "How the security team at Comic-Con works to keep fans safe". Los Angeles Daily News. San Bernardino Sun. Retrieved July 19, 2016.
  2. ^ "About Comic-Con International". Comic-Con International: San Diego (بە ئینگلیزی). 2012-05-28. Retrieved 2019-04-18.
  3. ^ "Patent and Trademark Office Petition for Cancellation for Comic-Con". ١٦ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Whitehurst, Lindsay (June 27, 2017). "Judge to decide who gets comic con naming rights". The Associated Press. Retrieved July 15, 2017. ١٦ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Comic-Con co-creator Ken Krueger dies". BBC News. November 25, 2009. Archived from the original on March 4, 2016. Retrieved January 7, 2012.
  6. ^ Rowe, Peter (January 5, 2012). "Richard Alf, 59, one of Comic-Con's founders". The San Diego Union-Tribune. Archived from the original on March 5, 2016. Retrieved January 7, 2012.
  7. ^ "Shel Dorf Tribute — A tribute to Shel Dorf, founder of San Diego's Comic-Con International".
  8. ^ "Ken Krueger Tribute — A Tribute to Ken Krueger, Chairman of Comic-Con International #1, member of First Fandom, beloved friend and mentor".
  9. ^ Weisberg, Lori (November 22, 2010). "Comic-Con registration crashes for second time". San Diego Union-Tribune. San Diego, California. Retrieved November 24, 2010.
  10. ^ Glenday, Craig (July 18, 2013). "San Diego Comic-Con – a geeky hotbed of record breaking". London, England: Guinness World Records. Retrieved July 6, 2017.
  11. ^ Haring, Bruce (May 9, 2020). "San Diego Comic-Con@Home Announced, Touting No Lines, Badges For All, And Personalized Snacks". Deadline Hollywood. Retrieved May 9, 2020.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]