سالڤادۆر ئالێندێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سالڤادۆر ئالێندێ

سالڤادۆرئالێندێ (٢٦ی جوونی ١٩٠٨ - ١١ سێپتەمبری ١٩٧٣) پزیشک، پەرلەمانتار، وەزیری تەندروستی و سەرۆک کۆماری چیلی بوو. ئالێندێ مارکسیست بوو، ئەو یەکەمین مارکسیست بوو کە لە وڵاتێکی ئامریکای باشوور بگاتە سەرۆک کۆماری. ئالێندێ لە دوای چوونە سەر کار دەستی کرد بە گۆڕانکاری لە ڕێکخراوە سیاسی و حکوومیەکانی چیلی. لە دوای سێ ساڵ بەڕێوە بردنی حکوومەت، ئالێندێ تووشی کوودەتایەک بوو لە لایەن ھێزە چەکدارەکانی وڵاتەوە و حکوومەتەکەی ڕووخا. ئالێندێ لە ھەمان ڕۆژی کوودەتادا خۆی کوشت.[١]




سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://news.bbc.co.uk/2/hi/americas/3089846.stm ٩ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.