دە سی ڤی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زە سی ڤی (The CV) بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیی تۆڕی میدیاییی ڕووداو بوو، لە «ڕووداو تیڤی» پەخش کرا. لەم بەرنامەیەدا ژمارەیەک لە کچ و کوڕی لاوی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان پێشبڕکێیان دەکرد بۆ ئەوەی بەھرە و تواناکانی خۆیان نیشان بدەن.

براوەی بەرنامەکە ئۆتۆمۆبیلێکی وەک خەڵات پێ درا، و لە یەکێک لە کۆمپانیاکان بە مووچەی مانگانە «٢٫٥٠٠ دۆلار» دامەزرا، ئەم بەرنامەیە لە ١٤ بەش «ئەڵقە» پێکدێت. دروشمی بەرناکە بریتییە لە «کاری خۆماڵی، بۆ خەڵکی خۆماڵی».

بەرنامەکە لەلایەن دوو پێشکەشکار بە ناوەکانی ئاوارە بەختیار و محەممەد عەبدوڵڵا پێشکەش دەکرا، کە ھەردووکیان پسپۆڕییان لە بواری بەڕێوەبردن و ئابوورییە، کە ھەڵگری بڕوانامەی ماستەرن و مامۆستای زانکۆی سەلاحەدینن. .[١][٢]

کاتی پەخشکردن[دەستکاری]

یەکەم ئەڵقەی ئەم بەرنامەیە لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (ھەینی)، کاتژمێر ٢٢:٠٥ بە کاتی ھەولێر پەخش کرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. «ئەمشەو رووداو The Cv پەخش دەکات»، ڕووداو نێت، ٧/١١/٢٠١٤.