داڕێژە:وتاری هەڵبژێردراو
ئەشکەوتی کەرەفتوو یەکێک لە بەرھەمە مەزنەکانی تەلارسازیی بەردییە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێھەمی زایین. ئەم ئەشکەوتە مێژوویییە لە مەودای ٧٥ کیلۆمەتریی نێوان دوو شاری سەقز و دیواندەرە ھەڵکەوتووە. نزیکترین گوند بەم ئەشکەوتەوە گوندی میرسەعیدە کە لە باکووری رۆژھەڵاتی ئەشەکەوتەکەدا ھەڵکەوتووە.
ئەم ئەشکەوتە لە ناودڵی زنارێکی بەرز لە ناوچەی سەقز ھەڵکەوتووە و ئاوایییەکانی مەحمووئاوا لە باشوور، میرسەعید لە ڕۆژئاوا، عەلیاوا لە باکوور و، یووزباشکەندی لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵی هاوسنوورن. لە زۆر شوێنی ناو ئەشکەوتەکە ئاو بەرچاو دەکەوێت، بەڵام کەمە و وەک گۆلاوی پاش باران دەچێت. ھەروەھا، زۆر جێگای میچی ئەشکەوتەکە دڵۆپە دەکەن. لە ڕابردوودا، بەھۆی نیشتەجێبوونی ھۆزی جۆربەجۆر ئاڵوگۆڕ و دەستکاری لە ئەشکەوتەکە بەدی ھاتووە و ڕێگا و داڵانی تێدا دروست کراون. بەرزاییی ئەو درگایەی پێیدا دەچنە ژوورەوە ٢٠ تا ٢٥ مەتر دەبێ.