خوەنھێنی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

خوەنھێنی (ھەروەھا: ئاوھێنانەوھ، دەستپەڕ، دەستمیز، کەپلەمھ، مشتاو، مشتە و مشتەگان) بریتییە لە کاری وروژاندنی سێکسی لەلای شیردەرەکان، ئەمەش بە نھێنی دەکرێ بە وروژاندنی ئەندامە سێکسییەکان بە مەبەستی گەیشتن بە ئۆرگاسم یان رەحەتبوون، بەڵام جێگرەوەیەک نییە بۆ کردەی سێکس.

خوەنھێنی شتێکی زۆر باوە لەنێو مرۆڤەکاندا، کە بە جوڵاندنی پێستی ئەندامی زاوزێی نێرینە و جوڵاندنی قیتکەی ئەندامی زاوزێی مێینە بەرەو ناو یان بەرەو سەر، دێتە دی. لە مێینەدا دەشێت شتێک یان تەنێک بخرێتە نێو کونی ئەندامی زاوزێی مێینەوە؛ بەڵام لەنێردا تەنھا دەتوانرێت چووک رابوەشێنرێت. ھەروەھا بە بەکارھێنانی دەست ئەنجام دەدرێت. ھەروەھا دەشێت ھۆکاری خۆکار بەکاربێت. بەگشتی خوەنھێنی؛ خۆییە، بەڵام ڕەنگە بگۆڕێت بۆ شێوەی تر وەک ئەوەی بە پەیوەندییەکی دەرەکی بکرێت کە تێیدا ھەر تاکێک رۆڵی دەستی خوەنھێنیپێکەر دەبینێت، کە ئەمەش ناو دەبرێت بە ھاوبەشە خوەنھینی (بە ئینگلیزیی: mutual masturbation‏).