جەژنی نەتەوەییی سویس

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Picswiss BL-55-12.jpg
Picswiss BL-55-32.jpg
Picswiss BL-55-20.jpg

جە‌ژنی نە‌تە‌وە‌یی سویس (لە زمانی فەڕەنسیدا La Fête National Suisse، لە ئاڵمانی دا Bundesfeiertag)ناوی فە‌رمی ڕی و ڕە‌سمی یە‌کی ئاگۆستە لە وڵاتی سویس. لە ساڵی ١٩٩٤ بە‌م لاوە کراوە‌تە ڕۆژی پشووی گشتی لە سە‌رانسە‌ری وڵاتدا.

ئە‌م جە‌ژنە بۆ یە‌کە‌م جار لە ساڵی ١٨٩١ دا بۆ یادکردنە‌وە‌ی ٦٠٠مین ساڵیادی پە‌یماننامە‌ی ساڵی ١٢٩١ بە‌رز ڕاگیراوە. ئە‌و پە‌یماننامە‌یە‌ی ساڵی ١٢٩١ کە سە‌رە‌تا لە نێوان ٣ کانتۆنی سویسی دا بە‌سترا و دواتر کانتۆنە‌کانی دیکە‌ش واژۆیان کرد و وڵاتی سوویسیان پێک ھێنا. ژمارە‌ی کانتۆنە‌کانی سویس ٢٦ دانە‌یە و ھە‌ر کامیان بە شێوە‌ی فیدراڵی بە‌ڕێوە دە‌چن.


سەرچاوەکان[دەستکاری]