جەنگی دەنگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جەنگی دەنگ بە ئینگلیزی: war of the sound ئەو جەنگەبوو لەنێوان هێزەکانی کەشتیگەلی (ئیمپراتۆریەتی سویدی) و (کۆماری هۆڵەندی) ئەنجامدرا. لە ۸تشرینی دووەمی۱٦٥۸ دەستیپێکرد، جەنگەکە دوای ئەوە دەستیپێکرد کە سوپایەکی سویدی بەسەرکردایەتی پاشا چارڵزی سویدی پەلاماری دانیمارکیان دا و لەو کاتە هۆڵەندیەکان بەخێرایی و بە کەشتیە جەنگەیەکان بەرێکەوتن بۆئەوەی پێش لەهێزەکانی سوید بگرن نەهێڵن کۆنترۆڵی ناوچەکە بکات، هەردوو هێزەکە (سوید ـ هۆڵەندی) لەدەریای باڵتیک گەیشتن بەیەک بەهۆی بەهێزی جەنگەکە و تۆپ بارانکردنی یەکتر بەهۆی کەشتیەکان دەنگێکی گەورە بەهۆی تەقاندنی تۆپەکان درووست ببوو هەر لەبەرئەوەش ناونرا جەنگی دەنگ یان دەنگەکە. هێزەکانی هۆڵەندا لەژێر سەرکردایەتی ئەفسەر (یاکۆب ڤان واسنەیر ئۆبدام) دابوون و ٤۱کەشتیان هێنابوو بۆ جەنگەکە کە ۳۰کەشتیان جەنگی بوون، لەگەڵ ۱٤۱۳تفەنگ و ٤۰٥٥دەریاوان و ۲٤۲۳سەربازی بۆ جەنگەکە هێنابوو هێزەکانی سوید لەژێر سەرکردایەتی ئەفسەر (کارڵ گۆستاڤ ڕانگڵ) دابوون و ٤٥کەشتیان هێنابوو بۆ جەنگەکە کە ۳۳یان کەشتی جەنگی بوو، وە ٤۰۰۰ دەریاوانیان هێنابوو لەگەڵ ۳۰۰۰سەرباز. هێزەکانی هۆڵەندا دابەشبوون بۆ سێ گرووپ و کەشتیەکانی سویدیش دابەشبوون بۆ چوار لا، لەو کاتەدا ۷کەشتی دانیماریک و ۲۸۰ تفەنگ کەبۆ یارمەتی دانی هۆڵەندیەکان بۆ جەنگەکە هاتبوون نەیانتوانی یارمەتی هۆڵەندیەکان بدەن بەهۆی ئەوەی بایەکی زۆربەهێز لەباکورەوە هەڵیکرد و کەشتیەکان نەیاندەتوانی بەرەو باکور بجوڵێن. لەو جەنگەدا ئینگلیزەکان یارمەتی هیچ لایەکیان نەدا هەرچەندە لەماوەیەکی کەم پێش ئەم جەنگە ئینگلیزیەکان و هۆڵەندیەکان جەنگیان لەگەڵ یەکداکردبوو و ئینگلیزیەکان سەرکەوتوببوون لەجەنگەکە. جەنگەکە بەسەختی بەردەوام بو لەئەنجامی جەنگەکە ٥کەشتی سویدی تێکشکان کەیەکێکیان کەشتی جەنگی بوو و ۱۲۰۰سەرباز و دەریاوانی سویدی کوژان و برینداربوون یان بەدیلگیران. وە یەک کەشتی هۆڵەندیش تێکشکا و ۱٤۰۰سەربازی هۆڵەندیش کوژران و برینداربوون یان بەدیل گیران، لەئەنجامدا هۆڵەندیەکان لەجەنگەکە سەرکەوتن.

سەرچاوە[دەستکاری]

وکیپیدیای ئینگلیزی