جایمی ئەلێکساندەر

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان

جایمی ئەلێکساندەر (لەدایکبووی ١٢ی ئازاری ١٩٨٤) ئەکتەرێکی ئەمریکییە، بە ڕۆڵی جێسی XX ناسراوە لە زنجیرەدرامای کایڵ XY.

پێرست

[دەستکاری] ژیان

جایمی لە گرینڤایل، کالیفۆڕنیای باشوور لەدایکبووە بەڵام لە گرەیپباین، تێکساس گەورەبووە. ھەنووکە لە لۆس ئانجلێس دەژی. جگە لە ڕۆڵبینینی، ئارەزووی چێشتلێنان و ڕاھێنانکردنی ھەیە.

[دەستکاری] پیشە

یەکەم ڕۆڵی جایمی لە فیلمی داوی سمۆرەدا بوو کە ڕۆڵی سارای دەبینی. ھەر زوو بەدوایدا ڕۆڵێکی میوانی پێدرا لە ھەمیشە خۆرھەتاوە لە فیلادلفیا.

دوای ئەوە دوو ڕۆڵی گەوەرتری بینی لە ھەریەک لە فیلمی لاکەی تر کە ڕۆڵی ھانا تۆمسنی کچەھاوڕێی کەسایەتی سەرەکی فیلمەکەی دەبینی و زنجیرە درامای چاودێریم بکە، تیایدا ڕۆڵی کەیتلین پۆرتەری دەبینی.

لە ٢٠٠٦ یەکەم ڕۆڵی سەرەکی فیلمی بینی لە فیلمی ترسناکی پشوو بە ڕۆڵی نیکۆڵ کارۆ، کە بریتیبوو لە ڕۆڵی کچێک کە لە ماڵ ھەڵدێت و لەگەڵ کوڕەھاوڕێکەیدا بۆ گەشتێک ئەچێت کە بە ڕێکەوتێکی چاوەڕوان نەکراو گەشتەکەیان لەلایەن چەند بکوژێکەوە تێک دەچێت لە وەستانێک بۆ پشوودان.

لە ٢٠٠٧ دووەم ڕۆڵی سەرەکی فیلمی بینی لە فیلمی ترسناکی زەوی پیرۆزکراو کە ڕۆڵی ئەلیزابێث دەبینێت.

بەڵام ئەوەی بووە ھۆی بەناوبانگبوونی جایمی، ڕۆڵبینینی بوو لە زنجیرە درامای کایڵ XY بە ڕۆڵی جێسی XX، ڕۆڵەکەی بریتیبوو لە کچێکی گەنج کە توانای مێشکی و جەستەیی بەھێزی ھەیە و لەلایەن کۆمپانیایەکەوە لە خانەی دوو مرۆڤی تر دروستکراوە. جێسی XX وەک کچە ھەرزەکارێکی تازە لەدایکبوو ئەزموونی ژیان دەکات و لەگەڵ ھاوڕێ ھاوشێوەکەیدا، کایڵ XY دژی کۆمپانیایەکی تر دەوەستێتەوە کە ھەوڵی لەبەرگرتنەوەی کایڵ XY دەدات.

ھەروەھا ڕۆڵێکی میوانی ھەیە لە زنجیرەی سی ئێس ئای: مەیامی و لە ئێسکەکان. جایمی ڕۆڵی سیف دەبینێت لە فیلمی ثۆر کە لە ٢٠١١ نمایش دەکرێت.

[دەستکاری] فیلم

ساڵ ناو ڕۆڵ
٢٠١١ Loosies لوسی
٢٠١٠ Love and Other Drugs کارۆڵ
٢٠١١ Thor سیف
٢٠٠٩ Bones مۆڵی بریگز
CSI: Miami جێنا یۆرک
٢٠٠٧ Hallowed Ground لیز چامبەرز
Kyle XY (٢٠٠٧ - ٢٠٠٩) جێسی XX
Watch Over Me کەیتلین پۆرتەر
٢٠٠٦ Rest Stop نیکۆڵ کارۆ
Standoff باریستا
The Other Side ھانا تۆمسن
٢٠٠٥ It's Always Sunny in Philadelphia تامی
٢٠٠٤ Squirrel Trap سارا

[دەستکاری] خەڵات و پاڵاوتنەکان

  • لە ٢٠٠٨ پاڵێورا بۆ خەڵاتی باشترین کچە ئەکتەر پشتگیریکردن بۆ ڕۆڵی جێسی XX لە زنجیرەی کایڵ XY.

[دەستکاری] بەستەری دەرەکی

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر