تیم مارت
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
زانیاری تایبەت | |
---|---|
ناو بەئینگلیزی | Teammart |
ناو بە کوردی | تیم مارت |
ڕێکەوتی دامەزراندن | ١٨/٦/٢٠٠٧ |
ناوی دامەزرێنەر | محمد اسماعیل |
ژمارەی لق لە ئێستادا | ١٠٠ لق |
ماڵپەڕ | www.team-mart.com |
تیم مارت زنجیرە مارکێتێکی تایبەت بە کەلوپەل و خۆراکه لە سەر ئاستی عێراق و کوردستان. کەلە ئێستادا لە شاری ھەولێر چاڵاکترن.
مێژوو
[دەستکاری]١٨/٦/٢٠٠٧ کۆمەڵێک بازرگان لە کوردستان و عیراق کۆبونەوە کە ژمارەیان ٦٧کەس بوو، تاوتوێی بیرۆکەیەکی نوێ بوون کە بریتی بوو لە پرۆژەیەکی (بازرگانی کردن و خۆماڵی بوون لە بەرھەم و کارمەند) وە گەیشتن بە بژاردەی دامەزراندنی زنجیرە مارکێتێک کە گرنگی بدات بە بەرھەمی خۆماڵی، وە ھەروەھا ئەو کارمەندانەی تێیدا کاردەکەن خەڵکی نیشتەجێی ئەو شوێن و گەڕەکە بێت کە مارکێتەکەی تێدا دادەمەزرێت. وە پرۆژەکە نوسراوە و ناویان برد بە (تیم مارت) وە ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی سەرجەم لقەکان بە ھەمان لۆگۆ و ناوی بازرگانی بێت , وە یەکەمین لقی ئەو زنجیرە مارکێتە کرایەوە لە ڕێکەوتی ٥/١٢/٢٠٠٨ لە گەڕەکی ڕاپەڕین وە سەرەتا دەستی بە بڵاوبونەوە کرد لە شاری ھەولێر.
کارکردن
[دەستکاری]لە ئێستادا
[دەستکاری](تیم مارت) خاوەنی کۆمەڵیک زنجیرە مارکێتە لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق کەژمارەیان دەگاتە ۱۳۰لق، لقەکانی لە لەشارەکانی کوردستان، زنجیرەکەش بە بەھۆی چەند بەستەرێکی ئینتەرنێتی بەیەکەوە بەستراون بەمەبەستی گواستنەوەی زانیاری نێوان لقەکان.
لە داھاتوودا
[دەستکاری]دانانی چەند لقێکی نوێ لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، کە ڕێژەی دیاریکراویان زیاتر دەبێت لە ١٠٠٠ لق.
ئامانج
[دەستکاری]زنجیرەکە بۆ چەند ئامانجێک کاردەکات کە بریتین لە:
- کەم کردنەوەی بێ کاری و بەگڕخستنی تواناکانی گەنجان و پەرەپێدانیان لەبواری بازرگانی دا.
- بوژاندنەوەی ئابوری کوردستان لە ئێستا دا و عیراق لە داھاتوودا لە ڕێگای گرنگی دان و بەبازاڕکردنی بەرھەمی خۆماڵی لە لقەکانمان.
- دابینکردنی شتومەک و کاڵای خۆماڵی و بیانی لە باشترین جۆر و کوالێتی.
- کردنەوەی لقەکانمان لە شوێنی ستراتیژی و نزیک لە شوێنی نیشتەجێبوونی ھاوڵاتیان بۆ گەڕاندنەوەیکات و خەرجیەکانیان
- بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ لەڕێگای دامەزراندنی چەند کارگەیەکی بەرھەمھێنان و لەکیس کردن.
- بەشداری پێکردنی زۆرترین تاک بەشێوەی پشک بۆ قازانج کردن و خزمەت کردن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- مێژووی نوسراوی تیم مارت لهلایهن بهڕێوهبهرانهوه