تووڕەیی و ھەرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
توڕەی و ھەرا
دەرھێنەرھومەن سەیدی
بەرھەمھێنەرسەعید سەعدی
کاستنەوید محەممەدزادە
تەناز تەباتەبایی
ڕەعنا ئازادی وەر
سەعید چەنگیزیان
بھناز جەعفەری
مۆسیقاکارن ھومایونفەر
وێنەگری سینەماییپەیمان شادومانفەر
ماوەی فیلم١٠٠ خولەک
وڵاتئێران
زمانفارسی
داھاتزیاد لە ٢ میلیارد تمەن

توڕەیی و ھەرا فیلمێکی ئێرانییە لە جۆری ھەست بزوێن لە دەرھێنانی ھومەن سەیدی و بەرھەم ھێنانی سەعید سەعدی

ئەم فیلمە لە سیو دوەمین فیستیڤاڵی فەجر دوو خەڵاتی دەستەبەر کرد

توڕەیی و ھەرا وەکو ڕۆمان[دەستکاری]

توڕەیی و ھەرا ڕۆمانێکی نووسەر ویلیام فۆکنەرە کە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتە، ھومەن سەیدی سودی لەم ڕۆمانە وەگرتووە لە لایەنی فەلسەفییەوە، فیلمەکەش بە وتەیەک دەست پێدەکات لەو ڕۆمانە '' ژیان فێری کردم کە ھیچ شتێک لە ھیچ کەس بەدور نییە ''

دروشمی فیلمەکەش ھەمان وتەیە

چیرۆکی فیلم[دەستکاری]

کورتەی چیرۆک[دەستکاری]

خوسرەو کە گۆرانیبێژێکی زۆر بەناوبانگە دوای ئاشنا بوون بە حەنای ھەواداری و بەستنی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵیدا

توشی کێشەیەکی گەورە دەبێت، خوسرەو و حەنا بە دوو شێوەی جیا چیرۆکی یەکترناسینیان باس دەکەن[١]

درێژەی چیرۆک[دەستکاری]

ئەم فیلمە یەک داستانی ھەیە بە دوو گێڕانەوەی جیاواز، سەرەتا خوسرەو پارسا (نەوید محەممەدزادە) وا چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە کە ژیانێکی خۆشی ھەبووە لەگەڵ تینای ھاوسەریدا بەڵام حەنای ھەواداری (تەناز تەباتەبایی) بە زۆر وازی لێ ناھێنێت و خۆی لێ نزیک دەکاتەوە

دوای ئەوەی تینا گومان دەکات خوسرەو و حەنا پەیوەندیان ھەیە خۆی ھەڵدەداتە بەردەم سەیارەیەک بە مەبەستی خۆکوشتن بەڵام نامرێت

لە گێڕانەوەی دووەم حەنا وا دەیگێڕێتەوە کە ھەواداری خوسرەو پارسا بووە و تەنھا ئیمزایەکی ویستووە لێی، بەڵام پارسا ویستێتی

خۆی نزیک خاتەوە لێی، تا ئەوەی تینا ھەستی بە پەیوەندییەکە کردووە ھەوڵی خۆکوشتنی داوە

گێڕانەوەکان دوو جیاوازیان ھەیە

  1. خوسرەو دەڵێت حەنا خۆی نزیک خستووەتەوە لەم بەڵام حەنا دەڵێت خوسرەو دەسپێشخەری کردووە
  2. خوسرەو وەکو کەسێکی باش و میھرەبان باسی تینای ھاوسەری دەکات بەڵام حەنا وەک و کەسێکی بێڕەوشت باسی دەکات.

حەنا و خوسرەو ھەردوکیان لە زینداندان نەک لەبەر ئەوەی تینا ھەوڵی خۆکوشتنی داوە بەڵکو لەبەر ئەوەی پاش ماوەیەک کە لە کۆما دێتە دەر بە چەقۆ دەکوژرێت

لێکۆڵەری کەیسەکە ناتوانێت لە نێوان ئەم گێڕانەوە دژ بەیەکانەدا تاوانبار دیاری بکات بۆیە ناچاردەبێت داواکاری خوسرەو پارسا قبوڵ بکات

کە پارسا داوای کردووە حەنا ببینێت و قسەی لەگەڵ بکات.

پاش یەکتر بینینی پارسا و حەنای سەرئەفراز، حەنا دان بەوەدا دەنێت کە بکوژی تینایە.

لێکۆڵەری کەیسەکە گومانی دەکات لە دانپیانانەکە بەڵام ھیچ ڕێیەک نادۆزێتەوە تا بیسەلمێنێت دانپیانانەکە ڕاست نییە

لە کۆتاییدا حەنا لەسێدارە دەدرێت

ھاوشێوەیی چیرۆک لەگەڵ ڕوداوێکی ڕاستی[دەستکاری]

دوای بڵاو بوونەوەی فیلمی توڕەیی و ھەرا بینەران کەوتنەوە بیری کەیسی ناسڕ موحەمەدخانی یاریزان و ئاماژەیان بەوە کرد کە فیلمەکە لەو کەیسەوە وەرگیراوە

ناسڕ محەممەد خانی یاریزانێکی نێودەوڵەتی بوو پەیوەندی لەگەڵ کچێکدا ھەبوو بەناوی شەھلا جاھد، خێزانی ناسڕ محەممەد خانی بە ٢٧ لێدانی چەقۆ کوژرا

شەھلا جاھد دانی بەوەدا نا کە خێزانی ناسڕی کوشتووە، بەڵام دوای چەند دانیشتنێکی دادگا پەشیمان بۆیەوە و بە گریانەوە ھاواری کرد '' من نەمکوشتووە من تێکەوتم ''

دوای چەند ساڵ لە بەردەوام بوونی کەیسەکە شەھلا جاھد وەک تاوانبار ناسێنرا و لە سێدارە درا

ھومەن سەیدی دەرھێنەر وتی فیلمی توڕەیی و ھەرا لەو ڕوداوەوە وەرنەگیراوە، سەعید سەعدی بەرھەمھێنەریش وتی توڕەیی و ھەرا کاریگەری ئەو ڕوداوەی بەسەرەوەیە بەڵام دروست کۆپی ئەو ڕوداوە نییە

مۆسیقا و گۆرانی نێو فیلمەکە[دەستکاری]

مۆسیقای فیلمەکە لەلایەن کارن ھومایۆنفەرەوە دانراوە و لە نێو فیلمەکەدا چەند گۆرانییەک ھەن یەکەمیان گۆرانی The letters ی لیونارد کۆھێنە بە زمانی ئینگلیزی

گۆرانی دووەم تایبەت بۆ فیلمەکە وتراوە بە ناوی توڕەیی و ھەرا بە دەنگی ڕەزا کۆلغانی کە ڕۆڵێکی کەمیشی ھەیە لە فیلمەکە لە سەرەتاوە ڕۆڵی ھونەرمەندێکی تازەکار دەگێڕێت و دەیەوێت ڤیسا وەرگرێت، و گۆرانییەکی ھونەرمەندی عەرەبیش عەمرو دیاب ھەیە لە نێو فیلمەکەدا

خەڵاتەکان[دەستکاری]

لە سیو چوارەمین فیستڤاڵی فەجر

بەش کەسایەتی ئەنجام
باشترین ئەکتەری سەرەکی پیاو نەوید محەممەدزادە پاڵێوراو
باشترین ئەکتەری سەرەکی ئافرەت تەناز تەباتەبایی پاڵێوراو
باشترین وێنەگرتنی سینەمایی پەیمان شادومان فەر براوە
باشترین دەنگ حسێن بەشاش و ئارش قاسمی پاڵێوراو
باشترین دیزاینی جلو بەرگ و دیمەنەکان موحسین نەسڕوڵڵاھی و ڕەعنا ئەمینی پاڵێوراو
خەڵاتی تایبەتی داوەران ھومەن سەیدی براوە

کاست[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://www.salamcinama.ir/movie/359/خشم-و-هیاهو ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەلام سینەما - توڕەیی و ھەرا
  2. ^ http://www.sourehcinema.com/Title/Title.aspx?id=139406070004 سوورە سینەما - ناساندنی توڕەیی و ھەرا