بیردۆزی شێواوی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

بیردۆزی شێواوی یان تیۆری شێواوی (بە ئینگلیزی: Chaos Theory) دادەنرێت بە نوێترین تیۆری بیرکاری و فیزیایی کە هەندێکجار بە تیۆری کوێرانە دەناسرێت. ئەم تیۆریە مامەڵە کردنە لەگەڵ سیستمی جوڵآوی نا هێڵی کە جۆرێک لە ڕەفتاری کوێرانەیی یان شێواوی پێوە دیارە. ئەو ڕەفتارە کوێرانەییە یان لە ڕێی دیارینەکردنی مەرجە سەرەتاییەکانەوەیە کە بە کاریگەری پەپوولە (Butterfly Effect) دەناسرێت یان لە ڕێی سروشتی فیزیایی ئەگەرەکانی میکانیکی کوانتاوە دەبێت.

تیۆری شێواوی هەوڵی ئەوە دەدات کە ئەو سیستەمە شاراوەیە بدۆزێتەوە کە وا لە پشت ئەو شێواوی و کوێرانەییەوە تا بگاتە یاسا و ڕێسایەکی وا بۆ لێکۆڵینەوە لەو جۆرە سیستەمانەی وەک (جوڵەی شلە گازەکان و پێشبینی لە هەواڵی کەشناسی و کۆمەڵەی خۆر و جوڵەی بازار و پشکە ئابوورییەکان و زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوان و...هتد.


سەرچاوە[دەستکاری]

  • http://en.wikipedia.org
  • گۆڤاری زانستی سەردەم : ژمارە ٤٦ی بەهاری ساڵی ٢٠١١.