ئەیچ تی ئێم ئێڵ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
لۆگۆی هتمل ٥
نموونەیەکی سادە لە کۆدی هتمل

ئەیچ تی ئێم ئێڵ (بەئینگلیزی: HTML، کوردەکرێتەوە بۆ هتمل) کە کورتکراوەی HyperText Markup Language زمانێکی پیشاندانی پەڕەکانی سەر وێبە کە بەکاردێت بۆ نووسینی ھەر پەڕەیەک لەسەر وێب. پەڕگەی ھتمل تەنھا پێکھاتووە لە دەق، کە ئەویش پێکھاتووە لە کۆمەڵێکی زۆر لە تاگ و توخم و نووسراوی ناو پەڕەکە. ئەم تاگانە بە وێبگەڕ دەڵێن کە چۆن نووسین و وێنەکان یان ناوەڕۆکی پەڕەکە دەربکەوێت.

ھتمل زۆر ئاسانە بۆ فێربوون بە ڕادەیەک کە کەسێکی دوور لە ئایتی ئەتوانێت لە ماوەیەکی کەمدا فێری ھتمل ببێت و بینووسێت و دەستکاری بکات. ئەوانەی کە ھتمل دەنووسن پێیان ناوترێت پڕۆگرامنووس بەڵکو نووسەر لەبەرئەوەی کە زمانێکی پڕۆگرامین نییە بەڵکو زمانێکی پیشاندانە و لە ھاوپۆلی جاڤا و +++سی و بەیسک نییە.

مانای ھتمل[دەستکاری]

  • HyperText مەبەست لەوەیە کە تۆ بە ناو وێبدا دەگەڕێیت لە ھەر کاتێکدا و بۆ ھەر شوێنێک کە بتەوێت بە کرتەکردن لەو بەستەرانەی لە لاپەڕەکاندا دەیانبینیت نەک بە شێوەیەکی ڕێک و یەک لە دوای یەک.
  • Markup بریتییە لە کاری تاگەکان لەسەر نووسراوی ناو پەڕەکە وەک (تۆخکردن، لارکردن، ھێڵبەژێرداھێنان، ...) ـی ھەر دەقێک.
  • Language واتە زمان. HTML زمانە وەک ھەموو زمانە جیاوازەکانی تر چونکە کۆد و ڕستەکاری ھەیە.


توانای ھتمل[دەستکاری]

ھتمل بۆ دروستکردنی ماڵپەڕێکی سادە و تاکەکەسی دەست ئەدات یان بۆ ھەر جۆرە ماڵپەڕێک کە نوێکردنەوەی زۆر نەبێت. ئەتوانرێت بە سی ئێس ئێسەوە بلکێنرێت بۆ پێدانی شێوازێکی جوانتر و ئاسانتر لە ڕێکخستنیدا. بە پێچەوانەوە ھتمل بۆ ماڵپەڕێکی بزۆک، فراوان و بازرگانی دەست نادات کە ڕۆژانە نوێ دەکرێتەوە چونکە ھتمل زمانێکی جێگیرە. داڕشتن و نوێکردنەوەی ئەو ماڵپەڕە گەورانەی کە بە ھتمل دەنووسرێن کارێکی زۆر گران و کاتبەرە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]