ئۆژێن پۆتیێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆژێن بۆتێ
گۆڕ‏‏‏ە‏‏‏ک‏‏‏ە‏‏‏ی ئۆژێن پۆتیه ل‏‏‏ە‏‏‏ گۆڕستانی بیر لاشیز

ئۆژێن پۆتیێ (بە فە‌ڕە‌نسی: Eugène Pottier) پۆتیێ لە ٤ی نۆڤە‌مبە‌ر ١٨١٦ لە پاریس لە فە‌ڕە‌نسا لە خێزانێکی ھە‌ژار لە‌دایکبووە، ھە‌موو ژیانی وە‌ک پرۆلیتایە‌کی ھە‌ژاری بە‌سە‌ربردووە، ھە‌موو بژێوی ژیانی لە بارکردن و پڕکردنە‌وە‌ی سندوقە‌کان و وینە‌کردن لە‌سە‌ر چنین پە‌یدا ئە‌کرد، لە تە‌مە‌نی ١٤ ساڵیدا یە‌کە‌م شیعری نوسی بە‌ناونیشانی ((بژی ئازاد))، لە‌ساڵی ١٨٤٨ بە‌ژداری شە‌ڕە مە‌زنە‌کە‌ی کرد لە سە‌نگە‌رگرتن دژ بە برجوازییە‌ت.

لە ساڵی ١٨٤٠ بە‌دە‌نگە‌وە‌ی ڕوداوە گە‌ورە‌کانی فە‌ڕە‌نساوە ھات، گۆرانی خە‌باتگێرانە ئامرازی بوو بۆ وشاری کردنە‌وە‌ی خە‌ڵکی دواکە‌وتوو، داوای لە کرێکاران ئە‌کرد کە یە‌ک ڕیزبن بۆ گورز ھاویشتن لە برجوازیە‌ت و ڕژێمە بورجوازییە‌کانی فە‌ڕە‌نسا.

لە کۆموونە‌ی پاریسی مە‌زندا بە ئە‌ندام ھە‌ڵبژێردرا ٣٣٥٢ دە‌نگی ھێنا لە‌کۆی ٣٦٠٠ دە‌نگ. پاشان بە‌شداریکرد لە جێبە‌جێکردنی ھە‌موو کارە‌کانی کۆموونە، کە یە‌کە‌م ڕژێمی پرۆلیتاریا بوو.

ڕووخانی کۆموونە ناچاری کرد ھە‌ڵبێت بۆ ئە‌مریکا و ئنگڵتە‌را، لە حوزە‌یرانی ساڵی ١٨٧١ دوای یە‌ک ڕۆژ لە ئایاری خوێناوی سروودە بە‌ناوبانگە‌کە‌ی (ئینتە‌رناسیۆنال) ی نووسی، کۆموونە تێکشکا، بە‌ڵام سروودە‌کە‌ی پۆتیێ (ئینتە‌رناسیۆنال) بیر و باوە‌ڕێکێ ھە‌ڵگرت بۆ ھە‌موو جیھان، ئە‌م سروودە ئێستا لە ھە‌موو کاتێک زیندووترە.

لە ساڵی ١٨٧٩ کە لە مە‌نفا بوو، ھە‌ڵبە‌ستە‌یە‌کی (لە‌کرێکارانی ئە‌مریکا بۆ کرێکارانی فە‌رە‌نسا) نووسی، لە توێی ئە‌و شیعرە‌دا وێنە‌ی ژیانی کرێکارانی ژێر ستە‌می سە‌رمایە‌داری بە‌رجە‌ستە کردبوو لە ھە‌ژارییان و کاری دژواریان و چە‌وساندنە‌وە‌یان و باوە‌ری پتە‌ویان بە سە‌رکە‌وتنێکی نزیک بۆ باسە‌کە‌یان.

پاش تێپە‌ڕبوونی ٩ ساڵ بە‌سە‌ر کۆموونە‌دا، ئۆژێن پۆتیێ گە‌ڕایە‌وە بۆ فە‌ڕە‌نسا، یە‌کسە‌ر چووە ڕیزی (پارتی کرێکاران) وە، یە‌کە‌م دیوانی لە ساڵی ١٨٤٧ بلاوکردە‌وە و لە ساڵی ١٨٨٧ دیوانی دووە‌می بە‌ناونیشانی (گۆرانیە شۆڕشگێڕە‌کان) بڵاو کردە‌وە.

بە‌ڵام گۆرانییە‌کانی تری ئە‌م شاعیرە کرێکارییە دوای مردنی بڵاوکرایە‌وە. کرێکارانی پاریس لە ٨ دیسە‌مبە‌ری ساڵی ١٨٨٧ تە‌رمی ئۆژێن پۆتیێ یان بە‌رێکرد بۆ گۆڕستانی بیر لاشیز، ھە‌موو ئە‌وانە‌ی لە کۆموونە لە سێدارە‌دران لە‌وێ نێژراون.

پیاوانی پۆلیس قە‌صابخانە‌یە‌کیان ڕیکخست لە دڕاندنی ئاڵا سوورە‌کە، جە‌ماوە‌ر لە ناشتنی تە‌رمە‌کە‌ی بە‌شداربوون، لە ھە‌موو لایە‌کە‌وە دە‌نگ بە‌رز ئە‌بووە‌وە بژی پۆتیێ!.

پۆتیێ بە ھە‌ژاری مرد، بە‌ڵام نە‌مرە یە‌کێکبوو لە ھە‌رە مە‌زنە‌کان، بە گۆرانی خە‌ڵکی ئە‌وروژاند، ئە‌وکاتە‌ی یە‌کە‌م سروودە‌کە‌ی نووسی کرێکارانی سۆسیالیست لە دە‌کە‌س زیاتر مە‌زە‌ندە نە دە‌کرا، بە‌ڵام ئێستا دە‌یان میلیۆن لە پرۆلیتاریا، گۆرانیە مێژوویە‌کە‌ی ئۆژێن پۆتیێ ئە‌زانن.

سه‌رچاوه‌[دەستکاری]

ئه‌رشیفی مارکسیسته‌کان