ئولۆف پاڵمە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئولۆف پاڵمە

ئولۆف پاڵمە (بە سوێدی: Olof Palme، ١٩٢٧–١٩٨٦) سیاسەتمەداری سۆسیالدیمۆکراتی سویدی، ساڵانی ٧٦-١٩٦٩ و پاشان لە ساڵی ١٩٨٢ ەوە ھەتا ڕۆژی کوشتنی، سەرۆکوەزیران بوو.

پاڵمە لە خێزانێکی بەرزەبۆرژوای کۆنەواردا ژیاوە. ئەم ھەفت ساڵان بوو باوکی مردوە. لە ساڵانی خوێندنی یاسانناسیدا بووە ئەندام لە یانەی فێرخوازانی سۆسیالدێمۆکراتدا. ساڵی ١٩٥٢-٥٣ خوێندنی تەواو کرد و ھەر بە سەکرەتێر لای تاگە ئەرلاندەر (Tage Erlander (1901-1985 ھاتە دامەزران [تاگە ئێرلاندەر سیاسەتمەدارێکی ناوداری سۆسیالدێمۆکرات سویدە، لە نێوان ٦٩-١٩٤٦ سەرۆکوەزیرانی سوید بوو.

پاڵمە ساڵی ١٩٦١ بووە سەرۆکی دەفتەری سەروەزیران، ساڵی ١٩٦٣ وەزیری ڕاوێژکار، ساڵی ١٩٦٥ وەزیری دانوستان و ھەروەھا ساڵی ١٩٦٧ وەزیری فێرکاری و دواتر ساڵی ١٩٦٩ بە کۆی دەنگ ھەڵبژێردرا بە دەمڕاستی پارتی سۆسیال دێمۆکرات لە جێی تاگە ئەرلاندەر (Tage Erlander) و بەوەش وەک سەرۆکوەزیرانیش جێی گرتەوە.

ساڵی ١٩٧٦ ڕاستڕەوەکان ھەڵبژاردنیان بردەوە، پاڵمە و پارتی سۆسیالدێمۆکرات بۆ ماوەی شەش ساڵ کەوتنە بەرەی بەرھەڵستکارانەوە. لە ھەڵبژاردنی ١٩٨٢ دا سەرلەنوێ سۆسیالدێمۆکرات فەرمانی گرتە دەست و پاڵمە بۆوە سەروەزیران ھەتا ڕۆژی کوشتنی. پاڵمە لە ستۆکھۆڵم، ساڵی ١٩٨٦، بە دەست کەسێکی ھەتا ئێستا نەناس، کوژرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]