ھەستەوەری پێوانەی ھەوای ڕۆشتوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەستەوەری[بەستەری مردوو] پێوانەی ڕێژە ھەوای ڕۆشتوو

ھەستەوەری پێوانەی ھەوای ڕۆشتوو، بە (MAF) دەناسرێت ، یەم ھەستەوەرە بەکار دێت بۆ دۆزینەوەی ڕێژەی ڕۆچوونی ھەوا بۆ ناو ژووەی تەقینەوە لەناو بزوێنەر.

زانیاری دەربارەی ڕێژەی ھەیە زۆر پێویستە بۆ بەشی کۆنتڕۆڵی بزوێنەر (ECU) بۆ باڵانس ڕاگرتنی ڕێژەی ھەوا لەناو ھەر سلیندەرێکدا،وا ھەوای چڕی گۆڕاو بە گۆڕانی پلەی گەرمی و پەستان دەردەکات،

لەکاتی کارپێکردنی ئۆتۆمبێلدا بڕی چڕی ھەوا لەگەڵ پلەی گەرمی بڵاوبەھەموو لەیەکی سلیندەردا لەیاستێکی بەرزدایە بۆ دروست کردنی ھێزی بزوێنەر، واتە دەتوانین بڵێن ھەستەوەری پێوانەی ڕێژەی ھەوا زۆر گرینگە بۆ بزوێنەر بۆ ئەوەی بڕی پێویست دابەشبکرێت بەسەر دلیندەرەکاندا .

ئێمە لێرەدا بەتەواوتی باسی ھەستەوەرەکەمان دەکەین کە لە ئۆتۆمبێلدا لە دوو جۆرپێک دێت

جۆرێکیان (ڤان میتەر) وە جۆرەکەی تر (وایەری گەرم) ھەردووکیان کار دەکەن بۆ پێوانە کردنی ڕێژەی ھەوا لە بۆ ناو بزوێنەر،ھەرەوەھا زانیاریەکان دەنێرێت بۆ سیستەمی کۆنترۆڵی بزوێنەرەکەمان و پاشان ھەڵدەستێت بە کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی ھەوا لەسلیندەرەکەمان .

ھەردووکیان بەزۆری لەگەڵ پڕژێنەری سوتەمەنی کارەبای کاردەکەن (electronic fuel injection)

(EFI)،ھەردووھەستەوەرەکە بەشێوازێک داڕشتراوە یان دیزاین کراوە کە (٠.٠بۆ٥.٠)ڤۆڵت بنێرێت بۆ (ECU)،

دەتوانین ھەستەوەری (MAF) بەکار بھێنین بەپەیوەندی بەستن لەگەڵ ھەستەوەری ئۆکسجین

لەنجامدە ئێمە دەتوانین بە شێوازێکی زۆر ورد کۆنتڕۆڵی ڕێژەی ھەوا و سوتەمەنتی بزوێنەربکەین ،

Moving vane meter[دەستکاری]

وێنەیەک[بەستەری مردوو] لە فلۆمیتەر

VAF واتە قەبارەی ڕێژەی ھەوا .بەکار دەھێنرێت بۆ پێوانە کردنی ڕێژەی ڕۆچوونی ھەوا بۆناو سلیندەرەکەمان . ئەم جۆرە وەکوو لەوێنەکەدا دیارە بەشێوەی دەرگا کاردەکات کاتێک ھێزێکی بکرێتە سەر دەکرێتەوە بەشێوازی (potentiometer) کاردەکات .

زمانەکە یاخود ڤانەکە دەکرێتەوە کاتێک ھەوا بیەوێت تێپەر ببێت بەپێی رێژەیەکی دیارە کراو

کار کردنی زمانەکە لەرێگەی کارەباوەیە کە ئەوەش کۆنتڕۆڵ دەکرێت لەلایەن سیستەمی کۆنتڕۆڵی مەکینەکەوە .


ھەندێک لە ھەستەوەرەکان لەبەشی سەرەوەی زمانەکە بڕغوو بەکار دەھێنێت بۆ کردنەوەو داخستن .ئەم بڕغووە کۆنتۆڵی ئاوێیتە کئمیایەکانی ژوری تەقینەوەکە دەکات ،بە زیاد کردن یان کەم کردنەوەی ھەوای ناو ژووری تەقینەوەکە . وە خۆمان دەتوانین بە شێوازی دەستی کۆنتڕۆڵی بکەین ئەویش دەتوانین بڕغۆکە بەلای راستدا ببەین بۆ زیاد کردن و بە لای چەپدا بیبەین بۆ کەم کردن .


ئەو کاری گەریانەی ڤان میتەر ھەیەتی

١.دیاری کردنی ڕێژەی ڕۆچونی ھەوا بۆ بزوێنەر

٢.کارکردن بە ھەردوو سیستەمی میکانیکی و کارەبای

٣.دیاری کردنی شوێنی گونجاە بەبێ گەڕانەوە بۆ بزوێنەر

٤.ھەنێك جۆری دیزاینی ھەیە کە بەکار دێت لە کۆنتڕۆڵ کردنی ڕێژەی بەنزیندا

Hot wire sensor (MAF[دەستکاری]

جۆری دووەم لە ھەستەوەری ڕێژەی ھەوا کەھەمانە پێی دەوترێت (Hot wire sensor)

ھەستەوەری گەرمی وایەر .ئەم ھەستەوەرە ھەر وەکوو ھەستەوەرەکەی تر کار دەکات بە ھەمان شواز بەکار دەھێنرێت بۆ پێوانی ڕێژەی ڕۆچوونی ھەوا بۆ ناو بزوێنەرەکەمان بەڵام ئەم ھەستەوەرە پێچوانەی ڤان میتەر شێوازێکی پێشکەووتو بەکار دەھێنێت بۆ پێوانە کردن ی ڕێژەی چڕی ھەوا ئەویش لەڕێگای وایەرێکی باریکەوە کە پێدەوترێت ئەنیمۆمیتەر دەتوانین چڕی ھەوا بپێوین کاتێک ھەوا بەر ئەو وایەرە دەکەويت و پلەی گەرمی وایەرەکە بەرز دەبێتەوە ئەمە دەبێتە ھۆی کارەبونی بەرگری وایەرەکە و دائیرەیەکی کارەبای دروست دەبێت و دەبێتەو ھۆی ناردنی داتاکان بۆ سیستەمەی کۆنتڕۆڵی بزوێنەر،پاشان کاتێک ھەواکە بە وایەرەکەدە تێپەڕبوو وەزانیارەیەکان چوون بۆ بزوێنەرەکە

دووبارە ھەستەوەرەکە سارد دەبێتەوەو و ئامادەیە بۆ کارکردنێکی تر,گۆرینی تەزوو زیاد و کەم دەکات و ڕاستەوانە دەگۆڕێت لەگەڵ ڕێژەی ڕۆچونی ھەوا .

ئەگەر چڕی ھەوا زیاد بکات ئەوا دەبێتە ھۆی زیاد بوونی پپلەی گەرمی و پەساتان بەڵام قەبارەکەی بەنەگۆڕی دەمێنێتەوە .