گرێ (ڕێزمان)
گرێ (بەئینگلیزیی: Phrase): بریتیه له وشه‌یه‌ک یان زنجیره وشه‌یه‌ک، که وه‌ک یه‌که‌یه‌کی سینتاکسی گۆکردنێکی سینتاکسی هه‌بێت و له جێکه‌وته‌ی تری ڕسته‌دا وه‌ک ئه‌و یه‌که‌یه به‌کار بهێنرێته‌وه.
له ڕاستیدا پێناسه‌ی گرێ له ڕیزمانی کۆندا سه‌رله‌به‌ری هه‌ڵه‌یه، چونکه ڕیزمانی کۆن به‌مشێوه‌یه پێناسه‌ی گرێ ده‌کات: کۆمه‌ڵه وشه‌یه‌که، که به‌ته‌نیا واتای ته‌واو نادات، کاری له‌گه‌ڵدا نیه.
واتا ڕێزمانی کۆن سێ مه‌رج بۆ گرێ داده‌نێت:
1- کۆمه‌ڵه وشه‌یه‌که.
2- واتای ته‌واو نادات.
3- کاری له‌گه‌ڵدا نییه.
وه‌کو: کوڕی شێرکۆ
به‌ڵام ڕێزمانی نوێ ده‌ڵێ: بۆ دروستبوونی هه‌ر ڕسته‌یه‌ک پێویستی به دوو پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی هه‌یه ئه‌ویش گرێیه‌کی ناوی و گرێیه‌کی کاری.
بۆ نمونه: ئازاد هات
لێره‌دا (ئازاد)گرێیه‌کی ناویه و (هات)یش گرێیه‌کی کاریه.
به‌مشێوه‌یه هه‌ر سێ مه‌رجه‌که‌ی ڕێزمانی کۆن هه‌ڵوه‌شانه‌وه:
مه‌رجی یه‌که‌م که ده‌یگوت(کۆمه‌ڵه وشه‌یه‌که)، مه‌رج نیه وابێت به‌ڵکو ده‌کرێ یه‌ک وشه‌ش بێت. وه‌ک ئه‌و نمونه‌ی سه‌ره‌وه.
مه‌رجی دووه‌م که ده‌ڵێ(واتای ته‌واو نادات)، نه‌خێر گرێ هه‌میشه واتای ته‌واو ده‌دات، بۆ نمونه:
من هاتم.
(من) گرێیه و واتای که‌سی یه‌که‌م ده‌دات، هه‌روه‌ها (هات)یش گرێیه‌کی تره و واتای هاتنی که‌سێک دیاری ده‌کات.
مه‌رجی سێیه‌م که ده‌ڵێ(کاری له‌گه‌ڵدا نیه) ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه چونکه کار خۆی ده‌بێته (گرێی کار).
هه‌روه‌ها گرێ فراوان ده‌کرێت:
بۆ نمونه:
کچ
کچی جوان
کچی جوانی پرچ لول
کچی جوانی پرچ لولی چاو شین...
سەرچاوە
[دەستکاری]1- عه‌بدولجه‌بار مسته‌فا مه‌عروف، دروسته‌ی فرێز له زمانی کوردی‌دا، سلێمانی، 2010.
2- سه‌گڤان جه‌میل، کۆوانه‌کانی ڕسته‌سازی 2011-2012، بۆ خوێندکارانی قۆناغی 3، به‌شی زمانی کوردی زانکۆی دهۆک.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گرێ (ڕێزمان) تێدایە. |