ویکیپیدیا:ناساندنی لێڵ
ڕواڵەت
ئەم پەڕەیە داڕشتنە. ئامۆژگاریی یەکێک یان زیاتر لە بەشداربووان لەخۆ دەگرێت. ئەم پەڕەیە یەکێک نییە لە سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا چوونکە یەکدەنگیی لەسەر نییە. |
دەستپێکی ھەر ناوەڕۆکێک پێویستە ئاشکرا و ڕوون بێت، بەشی دەستپێکی ھەر وتارێک پێویستە ڕوون بێت و پوخت کرابێتەوە کە تیایدا بە کورتی باس لە تەواوی وتارەکە بکات، ئەوە بەو مانایە دێت بەشی دەستپێک نە زۆر کورتە کە وەک فەرھەنگ دەربکەوێت نە زۆریش درێژە کە ناڕوون و ناڕێک بێت، بەڵکو شێوەیەکی پوختکراوەیی زانستنامەیی ھەیە کە خوێنەران بە خوێندنەوەی بەشی دەستپێک بە ئاسانی لە تەواوی وتارەکە تێدەگەن.
ئەتوانین پێناسەی ناڕوونی بخەینە ڕوو:
- پێناسەیەکی ڕوون نییە بۆ (بابەت)
- پێناسەی بابەتەکە یەکدەنگی لەسەر نییە
- شارەزایان کۆک نین لەسەر پێناسەی بابەتەکە
- بابەتەکە چەندین پێناسەی ھەیە و لەگەڵ یەکتر یەک ناگرنەوە