ھزرڤانەکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھزرڤانەکە لە دەروازەکانی جەحانم دا لە مۆزەخانەی ڕۆدن

ھزرڤانەکە پەیکەرێکی بڕۆنزییە کە ساڵی ١٩٠٢ پەیکەرتاشی فەڕەنسی ئۆگست ڕۆدن دروستی کردووە. پەیکەرەکە پیاوێکی ڕووت  نیشان ئەدا کە دانیشتووە و قۆڵی ڕاستی لە ئانیشکەوە مووچاندووەتەوە و لەسەر ئەژنۆی دایناوە و دەستی ناوەتە ژێر چەنەی و خەریکی تێفکرینە.