ھایکوو: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
No edit summary |
|
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ٠٥:٤٠، ١٨ی شوباتی ٢٠١٨
ھایکو Haiku شێوازێکی ژاپۆنییە بۆ داڕشتنی ھۆنراوە، پێک دێت لە ١٧ «مۆرا». ھایکو بەگشتی بریتییە لە دوو ڕیز و سێ دێڕ و ٥+٧+٥ مۆرا. مۆرا واتە بڕگەدەنگ کە دەکاتەوە یەک ڤوکال (بزوێن) یان یەک ڤوکال و یەک کۆنسونانت (بێدەنگ، نەبزوێن).
لەبەر ئەوەی گشت وشە یان دەربڕینی ژاپۆنی بە ڤوکال یان بە «ن» تەواو دەبن، ھونەری «قافیە» جۆرایەتی زۆری بەدەمەوە نامێنێت و لە داڕشتنی ھۆنراوەدا نابێتە ئامرازێکی سوودبەخش. بەڵام داڕشتنی ھۆنراوەی پێنج یان ھەفت مۆرا ھەم ئاوازبەخشن و ھەم بۆ زمانی ئەدەبیی زارەکی، خۆشتر لەبیران دەچەسپن. ((ماتسۆ باشۆ)) کە هۆنەرێکی دیاری ژاپۆنییە و چەندان هایکۆی بەنرخی لە دوای خۆی بەجێهایشتووە لە هایکۆیەکی دا دەڵێت: ئەوکەسەی کە لە جگەرگۆشەکەی توڕەدەبێت بێگومان هێشتا گوڵی نەناسیوە
سەرچاوەکان
- ”Nationalencyklopedin”
- Kaj Falkman 97 «ھەشتەوانەی دیپلۆماسی»
- هایکۆ وەرگێڕانی جەبار سابیر.