لێدوانی بەکارھێنەر:Barham: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏سویسرا: بەشی نوێ
ھێڵی ٦١: ھێڵی ٦١:

:ئەمە ھەموو ژێرپەڕەکانی شوێن-ناوی بەکارھێنەری خۆت [http://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=%D8%AA%D8%A7%DB%8C%D8%A8%DB%95%D8%AA%3APrefixIndex&prefix=barham%2F&namespace=2] --[[User:marmzok|<span style="font-family:Trebuchet MS;color:#6600CC">'''MarMzok'''</span>]] <sup>[[User talk:marmzok|<span style="font-family:Tahoma MS;color:#3366ff">'''لـێدوان'''</span>]]</sup>-- ١٦:٤٤, ١٥ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

== سویسرا ==

کاک بەرھەم لەوکاتەوە کە لە کوردیستان قەڵەم کاری کردووە گوتراوە سویس یان سوەیس. بەڵام ئەوەی کە تۆ دەبینی لە ئینترنێت نووسراوە "سویسرا" بە ھۆی ئەوەیە کە کوردەکانی باشوور چاوی خۆیان بەستووە و کوێرکوێرانە لاسایی عەرب دەکەنەوە، ھەرچۆن تا جارێک بڵێن ژاپۆن 20000000 جار ئەڵێن یابان. تەنانەت پەڕلەمانیش ئەڵێن بەرلەمان. سەیری ژێنووسی کاناڵە وێرانە کوردییەکانیش بکە: تشارلی بەجێگەی چاڕلی، و میلیۆنان لاسایکردنەوەی کوێرانەی دیکە. نەگبەتی لەمەش خراپتر، ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە سەرچاوەی قەڵەمی کورد بووە ئەمڕۆ بەجێگەی ئەوەی کە ڕۆڵە ڕاستکەرەوە بنچینەییەکی پێشووی ببینێت بووە بە لاساییکەری باشوور. بە داخەوە زمانی کوردی لە باشووری کوردستان خەریکە لە لێڵاوی نەخوێندەواریی نووسەران دا دەخنکێت. ئاخەر کوردی ڕەنگە لە فارسی قەرز بگرێت چونکە لە بنچینە دا ھەردووکیان ھێندووئەورۆپین و زۆر شتیان ھاوبەشە، بەڵام پەیوەندیی کوردی و عەرەبی پەیوەندیی گەز و گووزە.

تکایە چیتر لاسایی عەرەب مەکەنەوە. ناوی وڵاتەکان، شێوازی نووسینی ڕستەکان و وشەسازیی واتایی و ھەزاران نەگبەتی دیکە: ئاخر بۆ کورد ئەبێت بە نەروێژ یان نۆروێژ بڵێت نەرویج. ئاخر بۆ ئەبێت کورد بەجێگەی "دەستمان کرد بە" بڵێت "ھەستاین بە" (قمنا بە)، بۆ بڵێ "دەنگی شەقام" (صوت الشارع)، بۆ بە ھێڵی یارمەتی بڵێ "تەلەفۆنی داخ" بۆ بە فووتباڵ، بڵێ تۆپی پێ (کرة القدم). ئاخر ئەم وشە جیھانیانە بۆ ئەبێت بە لاسایی عەرەب وەربگێڕدرێنەوە. کورد بە درێژایی مێژوو وتوویەتی تۆپان یان فووتباڵ. ئیتر بەسە بۆ ژێردەستی عەرەبی قومقومەخۆر و خۆنەشۆر. تاکەی بە-گەورە-و-سەروەر-زانینی دایگرکەران. بۆ خاتری خودا لە عەرەب نزیک مەبنەوە با لەمە زیاتر زمان و فەرھەنگمان لەناو نەچێت.

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٢٥، ١١ی ئازاری ٢٠١٠

بە خێر بێیت بۆ پەڕەی وتووێژەکەم

ئامادەکردن

کاک بەرهەم لەگەڵ دەستخۆشیم بۆ هەوڵەکانت بۆ پێشخستنی بەشە جۆربەجۆرەکانی ویکی سۆرانی، چەن تێبینیم هەیە:

  • بە جارێک تاگی ئامادەکردن لێدان لەسەر چەن پەڕە یا وتار، تەنها دەبێتە هۆی تێکەڵ بوونی کارەکان و تەواو نەکردنیان، بۆیە هەر کەس لەکاتێکدا تاگی ئامادەکاری لەسەر یەک پەڕە هەبێت باشترە.
  • ئەو ماوەی بۆ ئامادەکاری وتارەکان دابین دەکەی نابێ زۆر دوور بێت. ئێستا مانگی یەکی ٢٠١٠یە، دانانی تاگی ئامادەکاری بە وادەی مانگی ٣ی ٢٠١٠ هەڵەیە و لەگەڵ ئەوەی نیشان دەدات ئەو بەکارهێنەر نایهەوێ ئەوە ئەنجام بدات، ڕێگە دەگرێت لە بەکارهێنەرانی دیکە بۆ دەستکاری و ئامادەکاری ئەو وتارە. باشتر وایە ماوەکان ئەوپەڕی تا ١٥ڕۆژ دابنرێت و ئەگەر بەس نەبوو، دوای بەسەرهاتن، دیسان بۆ ١٥ڕۆژی دیکە دادەنرێتەوە.
  • کاتێ هەوڵی دانانی پەڕەی نوێ دەدەی بە وەرگێڕان (بەڕێزت لە عەرەبی وەری دەگریت)، بۆ دووهەم جار، داوادەکەم دەقە عەرەبییەکان مەهێنە ناو ویکیەوە. لە هەنگاوی یەکەم لای خۆت لە پەڕگەیەکی text وەریان بگێڕە و ئینجا بیهێنە ناو ویکی؛ ئێستا پەڕە هەیە لە ئامادەکردنی بەڕێزت کە بۆ ماوەیەکی زۆرە دەقی عەرەبی تێدایە(ماوەی زیاتر لە ١ مانگ) و ئەوە هیچ باش نییە.

هیوادارم بەرچاوگرتنی ئەمانە ببێتە هۆی پێشکەوتن بۆمان. لەگەڵ ڕێزم --MarMzok لێدوان-- ١٥:٥٤, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

بەڵێ دانانی دەقی زمانەکانی تر لە ویکیی سۆرانیدا باش نییە چونکە گووگڵ پەڕەکانی ویکیپیدیا ئیندێکس ئەکات و رەنگە لە ئەنجامەکانی گەڕان لە گووگڵدا پەڕەکانی ویکیپیدیان ئێمە بۆ عەرەبەکان نیشان بدرێن. نە تەنیا گووگڵ، هەموو گەڕانچییەکان.--Aza ١٦:١٩, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
بەڵێ ڕاستئەکەن من ئەو ڕۆژە زۆر پەلەم بوو لەبەر ئەوە نیوەیەم تەواوکردبوو پێم حەیفبوو بفەوتێ لەبەر ئەوە تاگی ئامادەکردنم دانا، ئێستاش ئەودوایم تەواوکرد. سوپاستان ئەکەم --barham ١٩:١٨, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
کاک بەرهەم تەنها مەبەستم ئەوە پەڕەی کە ئێستا دەستکاریت کرد نەبوو، مەبەستم ئەمە بوو، بەڵام وادیارە یەک و دوو نین.
باسێکی دیکە کاک بەرهەم، گواستنەوەیەکت کرد لە بەڕێوبەران بۆ بەڕێوەبەران، لە پوختەی دەستکاریدا نووسیوتە: (بەکارهێنانی کیبۆردی هەڵە)، مەبەستت چییە لەوە ؟؟؟
وادیارە من هەڵە بوومە لە هۆی گواستنەوەکە بەڵام هەر بەڕێوەبەران ڕاستە نەک بەڕێوبەران. ئەو پەڕەیەش ئاگام لێیەتی بەڵام ئیشی زۆر ئەوێ هەوڵ ئەدەم.--barham ٢١:١٢, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC) زۆر سوپاس
کاک بەرهەم چاوەڕێ بووم ئەم باسە لە شوێنێکی دیکە بکەین بەڵام دیارت نەبوو. سەبارەت بە گواستنەوەکە بەرێزم، من پێموانیە وابێ لەفەرهەنگەکانداو لە جێگەبەجێگەی ویکیپیدیا هەر بەرێوبەر بەکار هاتووە. کە دەفەرمووی هەڵە بوویتە، تکایە ئەرکی دووبارە گواستنەوەی بکێشە چاوەکەم. سەبارەت بەو پەڕەش کاک بەرهەم گیان، ماوەی زیاتر لە مانگێکە هیچ دەستکارییەکت نەکردووە. تەنها داواکاریم ئەوەیە، تاگی بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ لێدە و دەقی عەرەبی مەهێنە ناوە. ڕێـــــــــز --MarMzok لێدوان-- ٢١:٢٧, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
واخەریکم ئامادەی دەکەم (وادیارە من ئەم ماوەیە زۆر بەکەمی لێرە بوومە لە بەر ئەوە نەمتوانیوە)، بەڵام بۆ بەڕێوەبەر دوای قسەی لەسەر ئەکەین، تا ئەو کاتە ئەیگەڕێنمەوە بۆ بەڕێوبەر. ڕێز--barham ٢١:٣٤, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
ئاگاداری دەستکارییەکان هەم. دەستخۆش. یارمەتی پێویست بوو دەنگ کە. --MarMzok لێدوان-- ٢١:٣٥, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

ناوی شوێنەکان

کاک بەرھەم تکایە وریا بە ناوی شوێنەکان بە بێژەی عەرەبی نەنووسی. ئێمەی کورد بە ھیچ شێوەیەک نابێت لە نووسین دا لاسایی عەرەب بکەینەوە، بە تایبەت لەو وشانەی دا "گ.چ.پ.ژ" ی تێدایە. بۆ نموونە بەڕێزت پێتەختی ھاییتی‌ت بە بێژەی عەرەبی نووسی بوو، چاکم کردەوە. ھەروەھا بۆ نموونە بەکارھێنانی کەوانە () لە جێگەی "" لە نێو عەرەبەکان دا باوە کە ئەمەش ھەڵەیەکی زۆر ناشیرینە و لە باشووری کوردستانیش بە لاسایی عەرەب بووە بە باو. تکایە ھەم خۆت و ھەم ھاوڕێیانت ئاگادار بکەوە کە بە شێوازی دروست و بە پێی پێوەرە جیھانیەکان بنووسن. ھەر بژیت و دەستت خۆش بێت بۆ ھەوڵەکانت لە پێناو پەرەپێدانی ویکی کوردی.--Cyrus abdi ١١:١٨, ١٩ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو کاک کۆڕش دەستخۆش بۆ پەیامەکەت، وەکو بینیم دەستکارییەکەی تۆ تەنها یەک پیت بوو (بەڵام لە گەڵتام ئەبێ هەوڵدەین تەنها پیتێکیش بە هەڵە نەنووسین) ئەویش هەڵەیەکی تەکنیکی بوو من زۆر ئاگاداری ئەوەم کە ووشەکان و پیتەکان بە شێوازی کوردی بنووسم و وەرگێڕان لە سویدی و عەرەبی و تا ڕادەیەک ئینگلیزیش دەکەم بۆ ویکیپیدیای کوردی. بۆ بەکارهێنانی کەوانەش تۆ چیت پێ باشترە من ئەوەیشی بینیومە لە ئینگلیزییەکەدا هەر کەوانەیە ئیتر نازانم کوێی هەڵەیە تکایە ڕوونکردنەوەی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بکە. لەگەڵ ڕێزم --barham ٢١:٢٦, ١٩ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

کۆپیکردن و ھەڵەکان

بەڕێز کاک بەرھەم لە ژمارەیەکی زۆر لەو وتارانەی بەڕێزت ئەرکی دانانیان دەکێشیت، لە بەکارھێنانی نووسە کوردییەکان ھەڵەیان تێدایە. دوایین وتار ئازار پڕە لە نووسەی ھەڵەی "ه" و "ك". پێموایە ئەو کێشەیە ھۆکاری ئەوەیە دەقەکان ڕاست لە سەرچاوەکەوە کۆپی دەکەی و لەناو ویکی دایدەنەی. بەڕێز ئەو کردەوە ٢ ھەڵەی سەرەکی تێدایە: یەکەم، وتارەکان دەبێ لە زاری نووسەرەوە نووسرابێت، واتە نووسەر دەبێ بە کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەکان وتارێک بنووسێت، نەک ڕاست کۆپی بکات. دووھەم، بەم شێوە دانانی دەق، کۆمەڵێک نووسەی ھەڵە دێتە ناو ویکییەوە کە تەنھا دەبێتە گرانبوونی کارەکان (دۆزینەوەیان، چاککردنەوەیان...).

تکا دەکەم ئەگەر ھۆکار ئەوەیە، ئەم خاڵانە ڕەچاو بکە، ئەگینا لەوە دەچێ تەختەکلیلەکەت کێشەی ھەبێ. سوپاس --MarMzok لـێدوان-- ١٩:٥٣, ٢١ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو کاک مارمزۆک ئەگەر بەئەرک نەبێ هەندێک وەرە سەر ئیمەیڵ(گەر کاتت هەیە).سوپاس --barham ٢٠:٠٢, ٢١ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

ڕاپرسی

بەڕێز کاک بەرھەم، دەستکارییەک لە پەڕەی دەروازەی بەکارھێنەران، بەشی ڕاپرسی کراوە. تکایە سەردانێکی بکە و ئەگەر دەستکارییەکە وەک خواستی بەرێزت نییە تەنھا پووچەڵی بکەوە. ڕێز --MarMzok لـێدوان-- ٠٠:٤٣, ٢٥ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

دەستت خۆش بێت زۆر چاکە. --barham ٠٠:٤٧, ٢٥ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

واتای کوردی بۆ Verifiability

بەڕێز ئایا بۆ وشەی Verifiability وشەیەکی کوردی دەزانیت کە واتای ئەو بگەیەنێت یا بۆ ئەوەی ببێت کە لە جیاتی بەکاربێت؟

ئەمانە بۆ ڕوونکردنەوەی واتای وشەکە: پشت پێ ڕاستکردنەوە، شیاوی سەلماندن، پشت پێ بەستن، لێپرسینەوە، ڕاستاندن لەگەڵ ڕێزدا --MarMzok لـێدوان-- ٠٨:٤٨, ١٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

ئەگەر بەهەڵەدا نەچووبم و مەبەستت ئەمەی ئێرە بێت ئەوا من (جێی متمانەبوون) پێشنیار ئەکەم بۆ ناوی ئەم پرۆژەیە، کاتێ کە تۆ لەسەرچاوەیەکەوە زانیارییەک وەرئەگری لە ویکیپیدیا ئەبێ ئەو سەرچاوەیە جێی متمانە بێت. (من جێی متمانەم پێ باشترە) لەگەڵ ڕێزم. --barham ٢٠:١١, ١٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
کاک بەرھەم دەستخۆش بۆ وەڵامەکەت بەڵام reliable بۆ ئەوەی دەبێ بەڕێزت دەیڵەی؛ واتە سەرچاوەی بڕواپێکراو یا جێ متمانە. بەڵام Verifiability واتایەکی جیاوازی ھەیە. --MarMzok لـێدوان-- ٢١:١٣, ١٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

پەڕە ناتەواوەکان

بەڕێز کاک بەرھەم، سەبارەت بە ھێنانە ناوەی دەقەکان و داڕێژەکان لە ویکیپیدیای زمانەکانی دیکەوە پێشتر دواوم لەگەڵ بەڕێزت، بەڵام ئێستاکەش ئەو شێوە دانانە بەردەوامە و لە کاتی ئێستادا کە خەریک تاقی کردنەوەی بۆتێکی گرینگین بۆ ویکیپیدیا سۆرانی، ئەو پەڕانە بوونەتە کێشەیەک بە سەر ھەموو کێشەکانی دیکەوە. ئێستا ھەموو ئەو پەڕانەی خەریکی ئامادەکردنیت لە شوێن-ناوی ویکیپیدیادا، گواستنەوەی دەکەم بۆ شوێنی بەکارھێنەری خۆت؛ گواستنەوەی ئەوانە کیشەیەک درووست ناکات. بێ پێچەوانە داڕێژەکان ساکار نییە، بۆ ئەوەی زەحمەتت دووپات نەبێتەوە ھیوادارام لە چەن کاتژمێری داھاتوودا خۆت ئەرکی گواستنەوەی داڕێژەکان بکێشیت بۆ سەر شوێن ناوی خۆت. کە کاتت بە دەستەوە بوو ئامادەیان دەکەیت و ئینجا گواستنەوەی دەکەیتە ناو پڕۆژەکە و ئەگەریش نا، ئەوە با ھەر لەوێدا بمێنێتەوە و کێشە بۆ کەس ساز نابێت. ھیوادارام ئەوە نەبێتە ھۆی ڕەنجاندنت؛ لە ھەموو پڕۆژەکاندا کە وەک بەڕێز داڕێژە یا پەڕە دادەنێن لە پێشدا لە شوێن-ناوی خۆیان ئامادەی دەکەن و ئینجا گواستنەوەی بۆ دەکەن. لەگەڵ ڕێزم --MarMzok لـێدوان-- ١٦:٢٠, ١٥ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

ئەمە ھەموو ژێرپەڕەکانی شوێن-ناوی بەکارھێنەری خۆت [١] --MarMzok لـێدوان-- ١٦:٤٤, ١٥ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

سویسرا