بەکارھێنەر:Venusfaiq
ڤینۆس فایەق - شاعیر و رۆژنامەنووسێکی سەربەخۆ.. ڤینۆس فایه‌ق له‌دایکبووی شاری سلێمانی کوردستانی باشوور شاعیر و رۆژنامه‌نووس و چالاکوان له‌بواری تاوانه‌کانی جینۆساید وتار و وتاری هه‌فتانه بۆ چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ک به هه‌ردوو زمانی کوردی و عه‌ره‌بی ده‌نوسێت. جێنێت: www.venusfaiq.com https://www.facebook.com/profile.php?id=100002462838878 https://www.facebook.com/venusfaiq?ref=hl https://twitter.com/VenusFaiq https://plus.google.com/u/0/113793245872270448633/posts بڕوانامه‌کان: به‌که‌لۆریۆس له فه‌لسه‌فه له زانکۆی به‌غدا، کۆلیژی ئاداب، 1989 زمانی ئینگلیزی له په‌یمانگای به‌ریتانی سه‌ربه باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانی له‌به‌غدا 1988 کۆمپیوته‌ر له هۆڵه‌ندا 2001 ئاماده‌کردنی پرۆگرامی ته‌له‌فزیۆنی له په‌یمانگای راگه‌یاندن له هۆڵه‌ندا 2004 به‌رهه‌مهێنانی پرۆگرامی رادیۆیی له بنکه‌ی خوله‌کان له رادیۆی جیهانی هۆڵه‌ندی 2005
ئه‌ندامێتی: • بزوتنه‌وه‌ی شاعیرانی جیهانی (poetas del mundo) • سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانی جیهانی • رێکخراوی رۆژنامه‌نوسانی په‌نابه‌ر له هۆڵه‌ندا (on-file) وتار و گۆشه: • وتارێکی مانگانە بۆ رۆژنامەی (رۆژی نوێ) لە گەرمیان. • وتارێکی دووهەفتەجارێک بۆ گۆڤاری (گوڵان). • گۆشه‌ی (له‌دووره‌وه) دوو هه‌فته جارێک له رۆژنامه‌ی (رووبه‌ر) (وەستاوە). • وتار له گۆڤاری (ته‌وار)ی وه‌رزی (وەستاوە). • گۆشه‌یه‌کی هه‌فتانه به‌ناوی (سه‌رنج) له رۆژنامه‌ی (ئاسۆ) 2009-2010 (وەستاوە). • گۆشه‌ی (نامه‌کانی ژنێکی دوور)، رۆژنامه‌ی (زه‌نگ) له گه‌رمیان (2006-2009). (وەستاوە). • وتارێکی هه‌فتانه به‌ناوی (دڵۆپێک مه‌ره‌که‌ب) له رۆژنامه‌ی (کوردستان راپۆرت) (2006-2009). (وەستاوە). • وتارێکی هه‌فتانه به‌ناوی (فیدباک) له گۆڤاری (واڵاپرێس) 2009. (وەستاوە). • وتار و شیعر به زمانی کوردی له بڵاوکراوه عه‌ره‌بیه‌کان. (اوان، زمان، ئیلاف، الحوار المتمدن، صوت الاهالی... هتد کتێب: • دیوانێکی شیعری بە زمانی عەرەبی بە ناوی (اتجاهات العشق الاربعة) لە لوبنان چاپ بوە، 2013. • دیوانێکی شیعری بە زمانی کوردی بەناوی (ئاخەرین سامورای) لە لوبنان چاپ بوە، 2013. • وه‌رگێڕانی نامیلکه‌یه‌ک بۆ زمانی کوردی به‌ناوی (ئارتیکڵی 19ی هه‌ڵمه‌تی جیهانی بۆ ئازادی راده‌ربڕین- ئازادی ده‌ستکه‌وتنی زانیاریه‌کان و رۆژنامه‌گه‌ری به‌دواداچوون)، له ده‌زگای چاو‌دێر 2009 چاپکراوه. • کۆمه‌ڵه شیعرێک به زمانی عه‌ره‌بی به‌ناوی(طلاء الآظافر) (بۆیه‌ی نینۆک) له ده‌زگای (الحضارة للنشر) له قاهیره/میسر 2008 چاپکراوه. • کتێبێک به زمانی کوردی به‌ناونیشانی (چه‌مکی چاکسازی له کوردستان و ریفۆرمی باڵی ریفۆرم) ئه‌پریلی 2008 چاپکراوه. • کۆمه‌ڵه شیعرێک به زاراوه‌ی کرمانجی باکوور به‌ناوی (گوناهه جوانه‌کان) له ئه‌سته‌نبوول له تورکیا ساڵی 2007 چاپکراوه. • دیوانێکی هاوپه‌ش به زمانی هۆڵه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند شاعیرێکی تری عیراقی به‌ناوی Dwaallicht (پرشنگ) ساڵی 2006 چاپکراوه. • دیوانێکی تری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ جه‌ند شاعیرێکی عیراقی به هه‌ردوو زمانی هۆڵه‌ندی و عه‌ره‌بی به‌ناوی (علامات) 2003 چاپکراوه. • دیوانێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ جه‌ند شاعیرێکی عیراقی به هه‌ردوو زمانی هۆڵه‌ندی و عه‌ره‌بی به‌ناوی (چه‌ند شاعیرێکی عێراقی له هۆڵه‌ندا) 2002 چاپکراوه. • کۆمه‌ڵه شیعرێک به زاراوه‌ی سۆرانی به ناوی (گوناهه جوانه‌کان) له هۆڵه‌ندا ساڵی 2001. • نامیلکه‌یه‌کی شیعری ناسری حیسامی، وه‌رگێڕانی له زمانی کوردیه‌وه بۆ زمانی هۆڵه‌ندی 2001.
ئاماده‌یه بۆ چاپ: • رۆمانێک به زمانی عه‌ره‌بی به ناوی(خریف الآصابع) (پایزی په‌نجه‌کان). • کتێبێک به‌ناوی (ئه‌زموونی شیعری) به زمانی کوردی. • کۆمه‌ڵه شیعرێک به زمانی کوردی به‌ناوی (تیمۆجین)
خه‌ڵات و رێزلێنان: • خه‌ڵاتی عه‌نقائی نێوده‌وڵه‌تی گه‌ڕۆک بۆ داهێنانی ئه‌ده‌بی ساڵی 2005. • خه‌ڵاتی رێزلێنان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگێر و زمانه‌وانه عه‌ره‌به‌کانه‌وه، له نێو 44 داهێنه‌ر له سه‌رتاسه‌ری جیهان، جه‌نیوه‌ری 2008.
به‌شداریکردنه‌کان: • چه‌ندین کۆڕی شیعری تر به کوردی و عه‌ره‌بی و هۆڵه‌ندی، له‌گه‌ڵ کۆڕ له باره‌ی ژنه‌وه. • ئێوارە کۆڕێکی شیعری لە پاریس لەگەڵ چەند شاعیرێکی جەزائیری، تونسی، سوری، لوبنانی و فەرەنسی. 24- 01- 2014 .. • ڤیستیڤاڵی شیعری نەتەوەیی لە شاری هەولێر مای 2011. • فێبریوه‌ری 2009، فێستیڤاڵی شیعر خوێندنه‌وه له هۆڵه‌ندا به ناوی(ongehoord Rotterdam) (رۆته‌ردامی نه‌بیستراو) له‌گه‌ڵ 17 شاعیری تری هۆڵه‌ندی. • مارتی 2009 پێشکەشکردنی بابەتێک بە پاوەرپۆینت لەسەر پرسی جینۆساید لە یادی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە. لە شاری (ئاخن) لە ئەڵمانیا. • 29 و 30 مای 2009 ڤه‌ستیفالی ئه‌نفال له شاری مانشسته‌ر له به‌ریتانیا، پێشکه‌شکردنی باسێک به ناونیشانی: ئه‌نفال، رۆژژمێرێک بۆ فه‌نابوون، ئه‌لبوومێک له ئازار. • 13ی جون 2009 بیسته‌مین یادی دامه‌زراندنی رێکخراوی میدیا له هۆڵه‌ندا به‌به‌شداری (به‌رزان هه‌ستیار) له ئه‌لمانیا و (سابیر سدیق) له سویده‌وه.. • مای 2009، پێشکه‌شکردنی 2 وانه بۆ 2 خوێندنگای هۆڵه‌ندی له شاری ئوتریخت له‌باره‌ی گه‌شتی ئه‌زموون و داهێنان له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی شیعر. • 16 هه‌تا 22ی ئۆکتۆبه‌ری 2009 خولی نۆهه‌می فێستیڤاڵی جیهانی ئه‌لموته‌نه‌بی شیعری له سویسرا. • 2008 و 2009 زنجیره‌یه‌ک ئێواره‌کۆڕ له هۆڵه‌ندا به‌ناوی(meer worden, meer kleuren) (وشه‌ی زیاتر، ره‌نگی زیاتر) به‌زمانی هۆڵه‌ندی. • 11 هه‌تا 14ی دیسه‌مبه‌ری 2008، خولی سێهه‌می (ساڵۆنی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی) له برۆکسلی پایته‌ختی به‌لجیکا. • ئۆکتۆبه‌ری 2008 کۆنگره‌ی دوه‌می گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان له شاری نه‌جه‌ف له عێراق، له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌زگای شه‌هید ئه‌لمیحراب و پێشکه‌شکردنی بابه‌تێک به‌ناوی (چۆن به عه‌داله‌ت قه‌ره‌بووی ژنه رزگاربوه‌کانی گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان بده‌ینه‌وه له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که له‌سه‌ر بنه‌مای نایه‌کسانی نێوان ژن و پیاو بینابوه؟). • 26 هه‌تا 28ی جه‌نیوه‌ری 2008، کۆنگره‌ی یه‌که‌می به‌جیهانناساندنی تاوانه‌کانی جینۆساید له هه‌ولێر وه‌کوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای کۆنگره. • 11 هه‌تا 14ی دیسه‌مبه‌ری 2008، خولی سێهه‌می (ساڵۆنی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی) له برۆکسلی پایته‌ختی به‌لجیکا. • ئۆکتۆبه‌ری 2008 کۆنگره‌ی دوه‌می گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان له شاری نه‌جه‌ف له عێراق، له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌زگای شه‌هید ئه‌لمیحراب و پێشکه‌شکردنی بابه‌تێک به‌ناوی (چۆن به عه‌داله‌ت قه‌ره‌بووی ژنه رزگاربوه‌کانی گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان بده‌ینه‌وه له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که له‌سه‌ر بنه‌مای نایه‌کسانی نێوان ژن و پیاو بینابوه؟). • یه‌که‌مین فێستیڤاڵی ئه‌نجومه‌نی ژنانی کورد له نه‌مسا2007. • 2006 فێستیڤاڵی (شاعیران له جیهانه‌وه) له نێوان هۆڵه‌ندا و به‌لجیکا. • 2002 ڤیستیڤاڵی (Aida)ی شیعر لە ئەمستردامی پایتەختی هۆڵەندا. • 2001 ڤیستیفاڵی شیعر لە شاری (هۆخەفین) لە باکووری هۆڵەندا، بەبەشداری چەندین شاعیری هۆڵەندی و رەگەزەکانی تر. • 1999 پێشکەشکردنی بابەتێک لەسەر رەوشی ژنانی کورد لە تاراوگە لە یادی رۆژی جیهانی ژناندا، یانەی میدیا لە ئەمستردامی لە هۆڵەندا.
ئه‌زمونی کار له کوردستان: • بەڕێوەبەری بەشی پرۆگرامەکانی تەلەفزیۆن (NRT) 2010 ، هەتا 2011. • بێژه‌ر له ته‌له‌فزیۆن و رادیۆی گه‌لی کوردستان، 1992 هه‌تا 1994. • 1993 هه‌تا 1996 وه‌کو نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس له رۆژنامه‌ی(المؤتمر) ئه‌لموئته‌مه‌ری زمانحاڵی ئۆپۆزیسیۆنی عیراقی.. • 1992 هه‌تا 1996په‌یامنێری رۆژنامه‌ی(الاتحاد).